ڕۆژانە
-

لە ڕۆژی ٦٢دا پێکدادانی توندوتیژ و گەمارۆدانی خان یونس بەردەوامە
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە نزیکەی سێ مانگە بەردەوامە و شارەکان و پارێزگاکانی کەرتی غەززەیان کردووەتە ئامانج، بەتایبەت شاری خان یونس لە باشوور، مەترسی دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە ئارادایە.
-

لە عەفرین هێرش بۆ سەر ژنان بەردەوامە
ئەلیف محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار عەفرین-شەهبا باسی لە داگیرکردنی ناوچەی عەفرینی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر ژنان لە عەفرین بەردەوامن.
-

ئەقڵیەتی پیاوسالاری؛ لە سلێمانی دوو ژن کۆتایی بە ژیانیان هێنرا
لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە هێرشیان کرایەسەر و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.
-

"دانانی کامێرای چاودێری لە شوێنە تایبەتەکاندا بە تاوان دادەنرێت و سزای لەسەرە"
کێشە کۆمەڵایەتییەکان و تێکەڵکردنی ژنان بەو کێشانە دیاردەیەکی ناو کۆمەڵگەیە و پارێزەرێکیش هۆکارێکی دەگەڕێنێتەوە بۆ دانانی کامێرا لە شوێنەکانی تایبەتن بە ژنان و دواتر هەڕەشە لە ژنان دەکرێت پێی.
-

بڵاوکردنەوەی پەرتوکی "ژیانکردن وەک فێمینیستێک" قەدەغە کرا
بە وتەی ئیمان واقفی، وەزارەتی ئیرشاد بڵاوکردنەوەی پەرتوکی "ژیانکردن وەک فێمینیستێک"ی لە نووسینی سارا ئەحمەد، نووسەری بەریتانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی قەدەغە کردووە.
-

دوو چالاکوانی ئەفغانی لە زینداندا ئەشکەنجە دەدرێن
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، جولیا پارسی و مەنیجە سیدیقی، چالاکوانانی مافی ژنان لە ئەفغانستان بەهۆی ئەشکەنجەدان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
-

بۆ ساغ بوونەوەی بەرهەمەکانیان ژنانی خاوەنکار بەشداری فێستیڤاڵی پایزە دەکەن
فێستیڤاڵی پایزە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و ژنان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداربوون، بە ئومێدی ئەوەی کارە دەستیەکان و بەرهەمە خۆماڵیەکانیان ساغ بکەنەوە.
-

سافەت یامان یەکێک لە دایکانی شەممە کۆچی دوایی کرد
سافەت یامان یەکێک لە دایکانی شەممە گیانی لەدەستدا و لە ئاداپازار بەخاک سپێردرا، سافەت یامان لەپێناو دادپەروەری بۆ کوڕەکەی حسامەدین یامان، کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئیستەنبوڵ بێسەروشوێن بوو، لە خەباتدا بوو.
-

سلێمانی، یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى ژن دەبەسترێت
سبەینێ یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى ژن بە ناونیشانی "ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا" لە زانکۆی سلێمانی دەبەسترێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

لافاو و بارانی بەخوڕ باشووری هیندستانی گرتووەتەوە
لە ئەنجامی ئەو لافاوانەی باشووری هیندستانی گرتووەتەوە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان هەیە، کە دیوارێک بەسەریدا داڕما.
-

فێنک شەفیق: ٤ هەزار حاڵەتی توندوتیژیی و گێچەڵ پێکردن بە ژنان تۆمار کراوە
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ژنان ئامارێکی توندوتیژییەکانی دژی ژنانی خستەڕوو، کە ٤ هەزار حاڵەتی توندوتیژیی و گێچەڵ پێکردن بە ژنان و کچان تۆمار کراوە.
-

دادگای حوسییەکان سزای لەسێدارەدانی بۆ چالاکوانێکی یەمەن دەرکرد
فاتیمە ئەلعرولی، چالاکوانی یەمەن، بە پێشێلکردنی مافەکانی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبێتەوە، بەمەش ناڕەزایەتی لەو بڕیارەی دادگای حوسییەکان بڵاوبووەتەوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو چالاکوانە دەکرێت.
-

لەگەڵ زیادبوونی پێکدادانەکان ئاوارەبوون لە غەززە زیادی کردووە
کەرتی غەززە کارەساتێکی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت و بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر باکوور و باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە، کە بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون و زۆربەشیان ژن و منداڵن.
-

بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ١٦ نەمام چێندرا
لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان، ١٥ نەمام لە پارکی دایک چێندرا.
-

کۆچبەرانی کورد لەسەر سنوری ئەوروپا سوکایەتییان پێدەکرێت
دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران لەبارەى دۆخى کۆچبەران لە کاتى گەشتنیان بە خاکى یۆنان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە سنووری یۆنان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت سوکایەتییان پێدەکرێت.
-

دەرهێنەرێکی فیلمی میسری کۆچی دوایی کرد
ناهید فەرید شەوقی، دەرهێنەری میسری، دوای ئەوەی بە بەرهەمەکانی جێپەنجەی لە مێژووی هونەری میسردا دیاریکرد، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

مهاباد، پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە
لە شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی بەرهەمی دەستی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە.
-

زارا محەمەدی خەڵاتی جەمال نەبەزی وەرگرت
بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی زارا محەمەدی، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردیدا، خەڵاتی جەمال نەبەزی بۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێنا.
-

سنووری بامەڕنێ بۆردوومان کرا و کەسێک گیانی لەدەستدا
دەوڵەتی داگیركەری تورك سنووری بامەڕنێی نزیك لە پارێزگای دهۆكی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان كرد و کەسێک گیانی لەدەستدا و برینداریش هەیە.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی تانزانیا زیادی کردووە
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەوە لە وڵاتی تانزانیا بەرز بووەتەوە بۆ ٥٧ کەس و ٥٨ کەسی دیکەش هێشتا لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.