ژنانی مەغریب هەڵمەتێکیان بۆ بەدەستهێنانی میرات بە شێوەی یەکسان دەستپێکرد

فیدراسیۆنی یەکێتی مافی ژنانی مەغریب بە دروشمی "ئێمە یەکسانیمان دەوێت لە میراتدا" هەڵمەتێکی دەستپێکرد، یوسرا بەراد سەبارەت بەو هەڵمەتە وتی: پێویستە میرات لە نێوان ژن و پیاودا بە یەکسانی دابەش بکرێت.

حەنان حارت

مەغریب- ژنانی مەغریب دەیانەوێت یاسای خێزان بگۆڕن کە دەبێتە هۆی هەڵاواردن، جگە لەوە دان بە مافی ژنان لە بابەتی میراتدا نانێن، ژنانیش هەموو هەوڵێکیان بۆ گۆڕینی یاسای میراتە و هەوڵ دەدەن یەکسانی بەدەست بهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش فیدراسیۆنی یەکێتیی مافی ژنان بە دروشمی "ئێمە یەکسانیمان دەوێت لە میراتدا" هەڵمەتێکی نوێی دەستپێکرد، یوسرا بەراد ڕایگەیاند:

 

"پیاوەکان بە ماددە باڵادەستی خۆیان بنیاد ناوە"

یوسرا بەراد دەڵێت: پیاوان بە شتە ماددیەکان باڵادەستی خۆیان بنیاد ناوە، ئەمڕۆ ژنان کار دەکەن و خەرجییەکانیان لەگەڵ پیاوان دابەش دەکەن، ژنان بەشداری لە تێچوون و بەرپرسیارێتیدا دەکەن ئێستا لە دەرەوە و ناو ماڵ کار دەکەن، ژنانی ئێستا بەرهەمدارن و بوونەتە کەسێکی بەرهەمهێن و لە بازاڕی کاردا خۆیان سەلماندووە.

 

"پێویستە میرات بە یەکسانی دابەش بکرێت"

لە درێژەی قسەکانیدا، یوسرا بەراد ئاماژەی بەوەکرد ئەو ژنانەی لە ماڵەوە کار دەکەن، پێویستە کاری ماڵەوەشیان لە بەرچاو بگیرێت و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: چونکە کار و خەمخۆری کە کاتێکی زۆری دەوێت بەشێکە لە سیستەمی ئابووری، ژنان کاری ماڵەوە دەکەن و بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن و پارەی خێزان کۆدەکەنەوە، بۆیە پێویستە دابەشکردنی موڵک و ماڵی بە یەکسانی ئەنجام بدرێت و لە هەردوو گرێبەستی هاوسەرگیری و گرێبەستی جیابوونەوەدا جێگیر بکرێت، ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٤داین و هێشتا باس لە بابەتیکردنی چەمکەکان دەکەین، داواکارین هەموو ئەو مەرجانە لاببرێن کە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا دەکەنە ئامانج و پێگەیان کەمدەکەنەوە.

 

یوسرا بەراد داوای کرد کە سیستەمی میراتی فیدراسیۆن لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری بە پشتبەستن بە هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەی مەغریبدا ڕوویانداوە هەڵسەنگێندرێتەوە.