ژنانی دێرزوور لە ڕێگەی پەروەردەوە خۆیان بەرەوپێش دەبەن

لە دێرەزوور ژنان لە ڕێگەی خۆ پەروەردەکردن و بەشداریکردنی سیاسەت خۆیان بەرەوپێش دەبەن.

زەینەب خەلیف

 

دێرەزوور- دوای شکستی داعش، ژنانی کانتۆنی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو بوارێکدا ئامادەیی خۆیان بەرەوپێش دەبەن، ئەو ژنانەی لە تاریکی داعش ڕزگاریان بووە، خەریکی پەرەپێدانی خۆیانن لە بواری سیاسیدا و سەرکردایەتیدا، ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕاهێنانەکانی ژنان لە ناوچەی دێرزوور کرد، ڕایانگەیاند کە سیستەمی دیموکراسی میلەت ڕێگەی بە ژنان داوە لە زۆر بواردا کار بکەن.

 

"پەروەردە ڕێگەی بە ژنان دا لە ڕووی سیاسییەوە بەرەوپێش بچن"

سوها سەعید، بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی لاوانی کانتۆنی دێرەزوور، سەبارەت بە گرنگی ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی ژنان ڕایگەیاند: ژن بناغەی کۆمەڵگەیە، بۆیە دەبێت لە هەموو بوارە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکان بەهێز بن، بۆ ئەوەی بتوانێت کۆمەڵگە بەڕێوەببات و ئاگاداری هەموو سیاسەتەکانی دژی کۆمەڵگە بێت، لە لایەنی سیاسییەوە بەهێز بێت و لە چەمکی کولتووری سیاسی و دیپلۆماسی تێبگات، ئەمەش سەختە بۆ ژنان چونکە لە ماڵەکەی خۆیدایە و لە کۆمەڵگەدا بەربەستیان لەبەردەمدایە.

 

"پەروەردە ژنان هۆشیار دەکاتەوە"

خەدیجە عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس لە ئەنجوومەنی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، ڕایگەیاند، پەروەردەکاران ژنانیان ئاگادار کردەوە و هۆشیاریان کردنەوە لە گرنگی ڕۆڵی سیاسی خۆیان، هەروەها ڕێگەیان بە ژنان دا بەشداری ناوەندی بڕیار بکەن و گۆڕانکاری لە تێڕوانینی کۆمەڵگە بەرامبەر بە ژنان بکەن، وتی: چارەسەرکردنی ململانێکان لە سووریا پێویستی بە مەشق و ڕاهێنانی هەموو ژنان هەیە بۆ ئەوەی خۆیان پیشەییتر بکەن و پەرە بە کولتووری سیاسی خۆیان بدەن و گفتوگۆی دیپلۆماسیان بەهێزتر بکەن.