
بە مەراسیمێک گیان بەختکردوو هێرۆ بەهادین بە خاک سپێردرا
لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی قەرەتۆغان تەرمی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین، کە لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە شارۆچکەی سەیدسادق گیانی بەختکرد، بە خاک سپێردرا.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی قەرەتۆغان تەرمی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین، کە لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە شارۆچکەی سەیدسادق گیانی بەختکرد، بە خاک سپێردرا.

ڕێكخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و میدیا، ڕایگەیاند، بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەكات و بە هەڕەشەیەكی مەترسیداری دەزانێت بۆ سەر كاری ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕۆژنامەوانیی.

هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێری سیاسی دەڵێت: من ژنم ، نەک لاواز نیم بەڵکو گەورە داگیرکەری رۆژهەڵات دەخەمە سەر ئەژنۆ و وەک مشکە کوێرە خۆی و نۆکەرانی بەلەرزەوە لە مان و بوونم بنواڕن.

ڕاگەیاندنی ئازادیی ژن-ڕاژن پەیامێکی لە بارەی گیان بەختکردنی گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئێمە خەباتی گوڵیستان و هەموو شەهیدانی میدیای ئازاد دەکەینە بنەمای کار و خەباتی ژیانی ئازاد و یەکسان

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت: داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق و دەزگا فەرمیەکان دەکەین خۆیان بە بەرپرسیار بزانن.

نەجیبە مەحمود ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری و سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنووسان هەیە.

ڕەحمان غەریب ڕێککخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، بێدەنگی حکوومەتی عێراق و هەرێم هۆکاری بەردەوامی بۆردوومانەکانە.

لقى سلێمانى سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر دوو ڕۆژنامەنووسەكەی كۆمپانیای چەتر دەكەن، هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانی چەتر ڕایگەیاند ئەو دوو کەسە ڕۆژنامەنووسن و دوورن لە سیاسەت.

ئەمڕۆ دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە سنوورى سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.

داوا دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی هەموواری یاسای باری کەسیی عێراقیی هەڵوێست نیشان بدەن و ڕایبگەیەنن، لە ئەگەری تێپەڕاندنی هەمووارەکە بەو شێوازەهاوکاریی و پشتیوانی بۆ عێراق ڕادەگرن.

بە پێی زانیارییەکانی بڵاوکراوەتەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیدسادق لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج، تیمێکی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای چەتر بوون.

لە ئەفغانستان دوای تاڵیبان ژیانی کۆمەڵایەتی ژنان بە تەواوی لەناوچوو، وردەکارییەکانی "یاسای ڕاستگۆیی" کە لە ئەفغانستان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە ئاشکرا بوو و ڕوون بوو کە ژیانی ژنان زیاتر سنووردار دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی سەیدسادقدا، دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا.

دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی کوردوین ئەیوب خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ بەدەستهێنا.

کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتى تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە سنوورى شارۆچکەى ماوەتى لە سنوورى سلێمانى بۆردوومان کرد و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرترین گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە وەزارەتەکانی دارایی و کارەبا و شارەوانییەکاندایە و هەولێر لە ڕیزبەندی یەکەمدایە.

ژنانی عەفرین دانیشتووی کامپی بەرخۆدان لە شەهبا باسیان لە سەختی و ئاستەنگەکانی ناو کەمپەکانی کۆچ کرد و ڕایانگەیاند کە ژنان ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان پێدەگات و ڕایانگەیاند کە کێشەی سەرەکیان کەمی ئاوە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٤٠ هەزار و ٢٦٥ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٩٣ هەزار و ١٤٤ كەسیش برینداربوون.

کوردوین ئەیووب، کچە دەرهێنەری کوردی تەمەن ٣٤ ساڵ، بە فیلمی “مانگ” لە سویسرا خەڵاتی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ٧٧ـەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆى بەدەستهێنا.

لە چەمچەماڵ بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ئەنفال داوای بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی کارەساتی جینۆسایدی ئەنفالی گەلی کوردیان کرد، هەروەها، داوایان کرد چیتر تاوانباران داڵدە نەدرێن.