ڕۆژانە
-

ژنانی تونس بۆ وەرزشوانانی ژن داوای دادپەروەری دەکەن
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ناوبژیوان دورساف قەنەواتی دەربڕی بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەری کرا، بە پێویستیشیان زانی ئەو هەڵوێستە وەک تاوان نیشان بدرێت.
-

١٤ ملیۆن منداڵ لە سودان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە
دانیشتوانی سودان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی مرۆیی بوونەتەوە، چونکە ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوامە و هیچ ئاگربەستێک نەکراوە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستکردووە.
-

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ئاماری نوێی بڵاوکردەوە
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣١ هەزار و ٨١٩ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٣ هەزار ٩٣٤ كەسیش برینداربوون
-

٧ وڵات کوالیتی هەوای جیهان جێبەجێ دەکەن
داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستیان کردەوە پاکستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین تەم و مژیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەیە، لەکاتێکدا حەوت وڵات لە ڕووی کوالیتی هەواوە هەوڵ دەدەن لە ئاستی باشدابن.
-

ژنانی سوەیدا، پەنجا ساڵە گەلی سووریا بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێن
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدا لە گۆڕەپانی کەرەمە خۆپیشاندانیان کرد و بە بۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی سووریاوە دەستیان بە چەندین چالاکی کرد.
-

تۆمەتبارێک بەهۆی هەڕەشەیەکەوە دەستگیر کرا
تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، کە هەڕەشەی لە ژنێک کردووە و لەبەرامبەردا بڕێک پارەی لەو ژنە وەرگرتووە.
-

سەدان هەزار کەس بۆ ئازادی بەشداری نەورۆز بوون
لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستان و ئاهەنگەکانی نەورۆز بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەردەوامە.
-

فیلمی دەرهێنەرێکی ئێرانی براوەی فێستیڤاڵی فیلمی سالۆنیک بوو
فیلمی "هەسارە دزراوەکەم" لە دەرهێنانی "فەرەحناز شەریفی" خەڵاتی فەخری ئەلێکساندەر گۆڵدنی بۆ باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری لە فێستیڤاڵی فیلمی سالۆنیک بەدەستهێنا.
-

'دیوارەکان دەڕوخێن' لە ماڵپەڕی دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ بڵاوکرایەوە
فیلمی دیکۆمێنتاریی 'دیوارەکان دەڕوخێن' کە باس لە ژیانی فیگەن یوکسەکداغ، ئایسەل توغلوک، گوڵتان کشاناک و سیبەل یغیتالپ دەکات، لە سایتی دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ بڵاوکرایەوە.
-

نووسەر و هۆنەر فەوزیە میری کۆچی دوایی کرد
هۆنەر و نووسەری یەکێتی ڕۆشنبیران فەوزیە میری لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە شاری ڕەققە کۆچی دوایی کرد، هۆنەر و نووسەر فەوزیە میری دەیان هۆنراوە و ٩ پەرتوکی لە دوای خۆی بەجێهێشت.
-

"هیوادارم ڕۆژێک بێت هیچ ژنێک ڕووبەڕووی فشار نەبێتەوە"
ئەو ژنانەی کە لە میترۆی تاران-قەرەج وەک فرۆشیاری سەر شەقام کار دەکەن، ڕووبەڕووی هەراسانکردن، شەڕ، دزی، بەرتیل و چەندین کێشەی دیکە دەبنەوە و دەڵێن: هیوادارم ڕۆژێک بێت کە هیچ ژنێک ڕووبەڕووی فشار نەبێتەوە، چونکە ژنە.
-

ئامینە شەنیاشار داوا لە هەموو دایکان دەکات پشتیوانی بکەن لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری
ئامینە شەنیاشار کە بەردەوامە لە ئێشکگری لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا، ئاماژەی بە کارە نایاساییەکانی دادگا دەکات و دەڵێت: پێویستە هەموو دایکان پشتیوانم بکەن و بە تەنیا جێمان نەهێڵن.
-

"ئەو گرفتانەی بەهۆی قەیومەوە دروست بووە لەگەڵ خەڵکدا چارەسەری دەکەین"
بێریڤان گوڵشەن سنجار، کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی پێیاس لە ئامەد، ڕایگەیاند، ئەو سیاسەتە وێرانکارییەی قەیومەکان ئەنجامی دەدەن، دەیانخەینە ڕوو.
-

لە شەنگال سیمینارێک لەسەر گرنگی و مانای نەورۆز پێشکەشکرا
کۆمیتەی پەروەردەی شەنگال چەند سیمینارێک ئەنجام دەدات بۆ ناساندنی مێژووی نەورۆز، ئەندامانی دەزگا و ڕێکخراوەکانی شەنگال وتیان: نەورۆز بۆ ئەوان ڕۆژێکی پڕ مانایە.
-

"تاوان و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی ٦ ساڵە لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە"
لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا، ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنانی سووریا بەڵگەنامەکانی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای لە عەفرین لە ئابی ٢٠١٨ەوە بۆ ئاژانسەکەمان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، وڵاتانی نێودەوڵەتی هیچ هەڵوێستێکی جددییان نییە.
-

لەیلا ئارزو ئیلهان: بە ڕۆحی ٨ی ئادار پێشوازی لە نەورۆز دەکەین
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" باسی لە گرنگی و مانای نەورۆز کرد و ڕایگەیاند کە ژنانی کورد بە پەرۆشی ٨ی ئادارەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەن.
-

لە مەخموور نەورۆز بە جۆشێکی گەورەوە پیرۆز کرا
نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" پیرۆز کرا.
-

بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بۆ ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین بڵاوکردەوە
بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتیدەکەنەوە بەردەوامن لە خەبات بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوا و دژی هەموو ئەو هەوڵانەن کە زیانی گیانی و ماددی بە ڕۆژئاوای کوردستان دەگەیەنێت.
-

گوڵتان کشاناک، ئێمە خەبات بۆ ئاشتی و ئازادی دەکەین
کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، گوڵتان کشاناک کە لەسەر دۆسیەی کۆبانی دەستبەسەر بوو، لە دانیشتنەکەدا قسەی کرد و وتی: ئێمە لە پێناو ئاشتی و ئازادیدا خەبات دەکەین.
-

ئاماری وردی نێودەوڵەتی دەربارەی قوربانیانی لوبنان خرایەڕوو
بۆردومانەکان بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە، بەو پێیەش ئاماری ورد لەسەر زیانەکان و قوربانییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە بڵاوکرایەوە.