ڕۆژانە
-

لە شەنگال سیمینارێک لەسەر گرنگی و مانای نەورۆز پێشکەشکرا
کۆمیتەی پەروەردەی شەنگال چەند سیمینارێک ئەنجام دەدات بۆ ناساندنی مێژووی نەورۆز، ئەندامانی دەزگا و ڕێکخراوەکانی شەنگال وتیان: نەورۆز بۆ ئەوان ڕۆژێکی پڕ مانایە.
-

"تاوان و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی ٦ ساڵە لە عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە"
لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا، ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنانی سووریا بەڵگەنامەکانی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای لە عەفرین لە ئابی ٢٠١٨ەوە بۆ ئاژانسەکەمان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، وڵاتانی نێودەوڵەتی هیچ هەڵوێستێکی جددییان نییە.
-

لەیلا ئارزو ئیلهان: بە ڕۆحی ٨ی ئادار پێشوازی لە نەورۆز دەکەین
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" باسی لە گرنگی و مانای نەورۆز کرد و ڕایگەیاند کە ژنانی کورد بە پەرۆشی ٨ی ئادارەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەن.
-

لە مەخموور نەورۆز بە جۆشێکی گەورەوە پیرۆز کرا
نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" پیرۆز کرا.
-

بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی بۆ ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین بڵاوکردەوە
بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتیدەکەنەوە بەردەوامن لە خەبات بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوا و دژی هەموو ئەو هەوڵانەن کە زیانی گیانی و ماددی بە ڕۆژئاوای کوردستان دەگەیەنێت.
-

گوڵتان کشاناک، ئێمە خەبات بۆ ئاشتی و ئازادی دەکەین
کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، گوڵتان کشاناک کە لەسەر دۆسیەی کۆبانی دەستبەسەر بوو، لە دانیشتنەکەدا قسەی کرد و وتی: ئێمە لە پێناو ئاشتی و ئازادیدا خەبات دەکەین.
-

ئاماری وردی نێودەوڵەتی دەربارەی قوربانیانی لوبنان خرایەڕوو
بۆردومانەکان بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە، بەو پێیەش ئاماری ورد لەسەر زیانەکان و قوربانییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە بڵاوکرایەوە.
-

عێراق و سووریا کەمترین ڕێژەی ئاسایشیان تێدایە
سووریا و عێراق یەکێکن لەو وڵاتانەی کەمترین ڕێژەی ئاسایشیی وڵاتیان تێدایە، سووریا پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و پلەی پێنجەمی جیهان هەروەها عێراق پلەی دووەمی لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکان و پلەی ١١ی لەسەر ئاستی جیهان گرتووە.
-

پارێزەر زەهرا مینۆی زانیاری نوێی بڵاوکردەوە
پارێزەری بەهارە هیدایەت و تەرانە عەلیدووستی، دوایین پێشهاتەکانی دۆسیەکەی ڕوونکردەوە، کە لە خۆپیشاندانەکانی ژن-ژیان-ئازادی بەشداریان کردبوو.
-

تا دێت ژمارەی کوژراوان لە کەرت غەززە زیاد دەکات و هێرشەکانیش بەردەوامە
بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣١ هەزار و ٧٢٦ هاوڵاتیی لە غەزە كوژراون، بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە ژمارەی کوژراوان لە ئیسرائیل گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس و هێرشەکانیش بەردەوامە.
-

کەژار: بە ڕۆحی ڕاپەرینی ژن، ژیان، ئازادی ئاگری نەورۆز دەکەینەوە
کەژار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بە جۆشێکی زۆرەوە بەشداری بکەن بۆ ئاهەنگ گێڕانی نەورۆز.
-

لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا، گەل چوونە مەیدانەکان
دەیان هەزار کۆچبەری عەفرین و خەڵکی شەهبا بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینەوە بەرەو مەیدانەکان ڕۆیشتن.
-

٣٧%ی هاوڵاتیانی عێراق داوای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاو و خوێندن دەکەن
بەپێی ڕاپرسییەکی حکومەتی عێراق، ۳۷% ی هاوڵاتیان داوای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاو و خوێندن لە دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاكان دەكەن.
-

چەندین کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستگیرکران
دوای ئەوەی پۆلیس و سەربازان هێرشیان کردە سەر ماڵان دوای ئاهەنگی نەورۆز، دەیان کەس لە شرناخ و ئیزمیرو ئیلح دەستگیرکران.
-

خۆبەڕێوەبەری: بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی داگیرکاری تێکدەشکێنین
خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جەزیرە بە ڕاگەیەندراوێک ٦ەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینی شەرمەزار کرد و دووپاتی کردەوە کە هێڵی بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.
-

٧١٪ی ژنانی دەرچووی ئێران بێکارن
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ٧١٪ی ژنانی دەرچووی ئێران بێکارن، ئەمەش دوو هێندەی ڕێژەی پیاوانی بێکارە.
-

سنە، بۆ یەکەمجار بە هەڵپەڕکێی ژنان و پیاوان مەراسیمێک بۆ نەورۆز ڕێکخرا
ڕێوڕەسمی سەری ساڵی نوێ بە هاوکاری هەشت کۆمەڵە لە کۆمەڵەکانی شاری سنە و بە بەشداری شاعیران، نووسەران، چالاکانی زمانی کوردی، شانۆ و هونەری سینەما بەڕێوەچوو و بۆ یەکەمجار گروپێکی هەڵپەڕکێی پێکهاتوو لە ژنان و پیاوان چوونە سەر تەختەی پێشکەشکردن.
-

لە گوندی سویروێی سەردەشت و شاری سنە نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆز کرا
نەورۆز لە گوندی سویروێ بە ئامانجی نیشاندانی یەکڕیزی و کولتووری کوردی و جەختکردنەوە لەسەر یەکسانی ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی، بە جۆشەوە پیرۆز کرا و کرایە گۆڕەپانێک بۆ خەبات و هاوسۆزی.
-

ژنانی بەشدار لە نەورۆزی دەپ: پێویستە هەمیشە پێکەوە بین
ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کرد لە ناوچەی دەپی خارپێت ئەم پەیامەیان نارد: ئەگەر ئێمە هەبین، ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، پێویستە هەمیشە پێکەوە بین.
-

ژنانی ئاوارەی عەفرین: ژیانی ژێر چادر هەموو ڕۆژێکی بەرخۆدانە
لە ٦ەمین ساڵیادی داگیرکردنی شارەکەیاندا، ژنانی ئاوارەی عەفرین کە نیشتەجێی شاری شەهبان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پابەندبوونیان بە خاکەکە و بەردەوامیی خۆڕاگرییەکانیان نوێکردەوە و جەختیان لە گەڕانەوەیان بۆ سەر خاکەکەیان کردەوە.