ڕۆژانە
-

زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە
یونسیف ئاشکرایکرد، پاش ١٣ ساڵ لە قەیرانی سووریا، ٧ ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان به یارمەتی مرۆیی هەیه.
-

"کۆمەڵکوژی هەڵەبجە سیاسەتێکە تا ئەمڕۆش بەردەوامە"
فاتمە عەلی، ئەندامی نووسینگەی ژنی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە دوای کۆمەڵکوژی هەڵەبجەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، دژی سیاسەتی جینۆساید و کۆمەڵکوژی داوای هۆشیاری کرد.
-

ئامینە شەنیاشار، داوای ئازادکردنی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی دەکات
لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا ئامینە شەنیاشار ناڕەزایەتی دەربڕی، هەروەها داوای ئازادکردنی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی کرد.
-

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بۆ ٣١ هەزار بەرزبۆوە
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٣٤١ کەس و ژمارەی بریندارانیش ٧٣ هەزار و ١٣٤ کەسن.
-

یاسای ئازادی ڕۆژنامەگەری پەسەند کرا
پەرلەمانی ئەوروپا، یاسای ئازادی ڕۆژنامەگەریی کە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕۆژنامەوانی لە وڵاتانی ئەوروپا لە دەستوەردانی ئابووری و سیاسی دەپارێزێت، پەسەندکرد.
-

گوڵتان کشاناک، خزمەتگوزاری بوونی بۆ هاوڵاتیان دابین ناکرێن
گوڵتان کشاناک، کاندیدی دەم پارتی شارەوانی ئەنقەرە لە پەیامێکدا وتی: هیچ خزمەتگوزارییەک لە پایتەختدا نییە، هیچ تێڕوانینێک نییە، هیچ ئەرکێک نییە، کاتێک کاندیدەکان بەڵێن دەدەن، زیاتر خۆیان دەهەژێنن.
-

ژنان زۆرترین ماوەی زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت
ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ڕایدەگەیەنێت، لە ١٢،٧٪ـی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراو لە جیهاندا ژنن، بەڵام زۆرترین ماوەی زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

لە دانیمارک سەربازی ناچاری بۆ ژنان دەسەپێندرێت
لە دانیمارک، بە بیانووی "بەدیهێنانی یەکسانی تەواوی ڕەگەزی" سەربازی ناچاری بۆ ژنان دەسەپێندرێت.
-

"داواکاری خێزانی قوربانیانی کیمیاباران وەک پێویست وەڵام نەدراوەتەوە"
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوا کرا، حکومەتی عێراقی بە فەرمی دوای لێبوردن لە قوربانیانی چەکی کیمیایی، بەتایبەت قوربانیانی جینۆساید بکات و قەرەبووی زیانلێکەوتووانی چەکی کیمیایی بکرێتەوە.
-

ئەڤین سوێد بوو بە هاوسەرۆکی نوێی ئەنجومەنی جێبەجێکار
ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلان دوای پەسەندکردنی دەست لەکارکێشانەوەی بێریڤان خالید، ئەڤین سوێدی وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک هەڵبژارد.
-

دانیشتنی دادگای هونەرمەند ئەمەل چیفتچی دواخرا
دادگاییکردنی دووەمی کەیسەکەی هونەرمەند ئەمەل چیفتچی، کە بە لێدوانی شایەتحاڵە نهێنییەکە "ئولاش" کراوەتەوە، بەهۆی کەموکوڕییەکانی دۆسیەکەوە، دواخرا بۆ ٢٨ی ئایار.
-

لە چلاخا پەیکەری پەرتوکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داندرا
پەیکەرێکی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی چلاخای کانتۆنی جزیرە داندرا.
-

باران بارین کاریگەری زیاتر لە ٦ هەزار خێزانی ئاوارە لە یەمەن کردووە
باران بارین لە شاری مەئاریب لە یەمەن کاریگەری لەسەر هەزاران خێزانی ئاوارە کردووە لە کامپەکاندا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەپەلە داوای یارمەتی مرۆیی بکرێت.
-

لە بیابانی سووریا لە کاتی کۆکردنەوەی دومەڵاندا سێ ژن کوژران
لە بیابانی باشووری دێرەزوور لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە سێ ژن لەکاتی کۆکردنەوەی دومەڵاندا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
-

عەفرین، خێزانی منداڵێکی کوژراو داوای خۆپیشاندان دەکەن
منداڵێکی کورد بە ناوی ئەحمەد خالید مامۆ کە لە جندرێسی عەفرین دەژی، کوژرا، خێزانەکەی داوایان لە هاوڵاتیان کرد ئەمڕۆ لەبەردەم ناوەندی چەتەکانی ئاسایشی شارستانی خۆپیشاندان بکەن.
-

بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی بەبیابانبوونی عێراق ٥ ملیۆن دار خورما و نەمام دەچێندرێت
بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی بەبیابانبوونی عێراق دەستپێشخەری بۆ چاندنی پێنج ملیۆن دارخورما و نەمام دەستیپێکردووەو لە قۆناغی یەکەمدا ١٧٤ هەزار نەمام چێندراون.
-

"کردنەوەی زانکۆی کۆبانێ ڕووداوێکی مێژووییە لە بواری خوێندندا"
خەزنە ئیبراهیم، هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ لەبارەی کردنەوەی بینای نوێی زانکۆکەوە وتی: لە ڕێگەی شۆڕشەوە، هیوای گەلی کورد بۆ فێربوون و پەروەردەکردن بە زمانی دایکمان هێنایە ژیان، چونکە ئێستا لە ڕۆژە مێژووییەکان و ڕووداوەکاندا دەژین.
-

ئەلیگودەرز، کوشتنی ژنێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەفسەرێکی پۆلیس
نیگار کەریمیان، ژنێکی گەنجە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئەلیگودەرز گیانی لەدەستدا.
-

هێڤین ڕەشید: گەلی عەفرین بە بەرخۆدانیان مێژوویان نووسییەوە
هێڤین ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە لە عەفرین ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش بۆ ماوەی ٦ ساڵە بەردەوامن لە هێرشە دڕندانەکانیان لە عەفرین و وتی: سەرەڕای هەموو هێرشەکان، خەڵکی عەفرین خاوەن هەڵوێست و بڕیارن دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
-

بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕەزایەتییەکانەوە وێنەگرێکی ئاژانسی ئێرنا دوورخرایەوە
حەنا خەلج، وێنەگری ئاژانسی هەواڵی ئێرانی-ئێرنا، دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕەزایەتییەکان لە کارەکەی دوورخرایەوە.