ڕۆژانە
-

نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت تاوانە
فرانشیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، ڕێژەی پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە ئاشکرا کرد و وتی، ئەوەی ئیسرائیل لە غەززە دەیکات، ڕەخساندنی هەلومەرجێکە کە ژیان بۆ فەلەستینییەکان ئەستەم دەکات.
-

"شۆڕشی ئێمە درێژکراوەی شۆڕشی سوڵتان پاشا ئەترەشە"
لە نێو ئەو ناڕەزایەتییە بەردەوامەی کە ماوەی چەند مانگێکە لە شاری سوەیدای سووریا بەردەوامە، خۆپیشاندەران دوێنێ لە ساڵیادی کۆچی دوایی سوڵتان پاشا عەترەش، سەرکردەی 'شۆڕشی مەزنی سووریا'یان بەرزڕاگرت.
-

ئیلینا ڕیباکینا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی
ئیلینا ڕیباکینا یاریزان، توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتی میامی، دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە ماریا ساکاری یۆنانی کە پلەی هەشتەمی جیهانە بردییەوە.
-

داوا لە سی پی تی کرا لە بارەی ئیمراڵییەوە هەنگاوی چارەسەری بنێن
سەبارەت بە نەبوونی زانیاری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نامەیەکیان بۆ سی پی تی ناردووە و دەڵێن: پێویستە بەپەلە هەنگاو بندرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
-

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەڵەبجە بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەڵەبجە بایکۆتی خوێندنیان دەستپێکرد و داوا دەکەن هەرچی زووترە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان هەبێت.
-

چالاکوانان داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی لە غەززە دەکەن
چالاکوانانی ڕێکخراوە فێمێنیستییە نێودەوڵەتی و عەلمانییە عەرەبییەکان نیگەرانییەکی قووڵیان دەربڕی سەبارەت بە بارودۆخی ٦ مانگی کەرتی غەززە و داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی و هاوکاری مرۆیی دەستبەجێ و گەڕانەوەی ئاوارەکان و بونیادنانەوەی ناوچە وێرانکراوە
-

ئەو گەنجانەی کە بۆ یەکەم جار دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان: دەنگی ئێمە بۆ ئازادییە
ئەو ژنانەی کە بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا دەنگ دەدەن ڕایانگەیاند، دەنگ بە گۆڕانکاری و ئازادی دەدەن.
-

لە هێرشێکدا بۆ سەر لوبنان ٧ کەس کوژران و چواریش بریندار بوون
لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی تەندروستی لە شارۆچکەی هەباریە لە باشووری لوبنان، ٧ کارمەندی فریاکەوتن کوژران و چوار هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
-

"ڕووداوەکەی بەلجیکا تاوانێکی گەورەیە و دەبێتە هۆی تاوانی گەورەتر"
ژنانی بەرخۆدیری عەفرین لە شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێن: هێرشی تورکەکان بۆ سەر کوردەکان دوای ئاهەنگ گێڕانی نەورۆز لە شاری بەلجیکا تاوانێکی گەورەیە لەسەر خاکی دەوڵەتێک کە داوای دیموکراسی دەکات.
-

"ژنان بە هەوڵدانێکی گەورە بوونی خۆیان لە ژیانی کاردا بونیاد ناوە"
ئیلاف حەکازی، ئەندازیاری ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد، ژنان بوونی خۆیان لە ژیانی کاردا بە پاڵپشتییەکی بچووک و هەوڵێکی گەورە بونیادناوە.
-

"پێویستە تێکۆشانێکی یەکگرتوو لە دژی داعش هەبێت"
ئەمیرە محەمەد عەلی، ئەندامی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی کانتۆنی فورات، تیشک دەخاتە سەر مەترسییەکانی داعش و دەڵێت: خەباتێکی فراوان و یەکگرتوو لە دژی ئەمە پێویستە.
-

ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامە
وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ئاشکرای کرد لە سەرەتای شەڕی غەززە لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ئێستا نزیکەی شەش هەزار خوێندکار کوژراون.
-

کارولین گارسیا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتی میامی
کارولین گارسیا یاریزانی تێنسی فەرەنسی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی میامی.
-

دادگایکردنی ئیرین کیسکین و گوڵستان یارکین دواخرا
داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ داوای سزادانی ئەو دۆسیەیەی کرد کە تێیدا، ئیرین کیسکین و ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن، گولەستان یارکین، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە نەتەوەی تورک دادگایی کران.
-

گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەری لەسەر منداڵانی ئەفریقا دروست کردووە
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان 'یونیسێف' هۆشداری دەدات لەو کاریگەریانەی کە گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر منداڵان و کۆمەڵگا لە ئەفریقا دروستی دەکات.
-

ژنانی شاری مێرسین داوای ئازادکردنی چالاکوانێک دەکەن
چالاکوان نوخت سيرمان کە بەهۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە نایاسایی دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا ڕەوانەی داواکاری گشتی نەکراوە هەر بۆیە چالاکوانان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو ژنە دەربڕی.
-

٣.٢ ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان بەدەست بەدخۆراکیەوە دەناڵێنن
بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە قەیرانی ئاسایشی خۆراک لە ئەفغانستان نیگەرانی خۆی دەربڕی دەبارەی ئەو بارودۆخە سەختەی کە ژنان و منداڵانی ئەفغانستان تیایدا دەژین.
-

بۆ جاری سێیەم ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ داوای ئازادکردنی مەنیژە سدیقی دەکات
ڕێکخراوی فێمینیستی "FEMENA" جارێکی دیکە داوای ئازادکردنی مەنیژە سدیقی، چالاکوان لە زیندانی تاڵیبان دەکات.
-

"هیچ هیوایەک بۆ ژنانی ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا نییە"
ڕازیە بارکزی، چالاکوانی مافی ژنان و ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی دادپەروەر، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە وتارەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی گروپی بناژۆخوازی تاڵیبان کرد.
-

٣ ملیۆن و ١٧ هەزار واژۆ بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کۆکرایەوە
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر لە ٣ ملیۆن واژۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتی داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆکرایەوە، هەڵمەتەکە تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت و واژۆکان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەنێردرێت.