ڕۆژانە
-

بەهۆی زریانەوە لە هاتای شارە کۆنتێنەرەکان ژێرئاوکەوتن
لە هاتای بەهۆی باران و زریانێکی بەخوڕەوە، ئەو شارە کۆنتێنەرانەی بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ دروستکرابونو، ژێرئاوکەوتن.
-

٦.٩ ملیۆن کەس لە سۆماڵ پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ""WFP ڕایگەیاند، نزیکەی ٦.٩ ملیۆن کەس لە سۆماڵ پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە لەمساڵدا.
-

خوێندکارانی ژنۆلۆژی: ژنۆلۆژی سەرنجی هەموو ژنان ڕادەکێشێت
زانکۆی ڕۆژئاوای کوردستان یەکەم زانکۆیە کە بەشی ژنۆلۆژی تێدایە، لەماوەی ٦ سساڵدا زیاتر لە ٨٠ خوێندکار بەشەکەیان تەواو کردووە، بۆ بلاوکردنەوەو جێبەجێکردنی ژنۆلۆژی لە دامەزراوە جیاوازەکاندا شوێنیان گرتووە.
-

لە نێوان کارگەکانی ئامێر و پەرەسەندندا ژنان ئامڕازە نەریتییەکان دەپارێزن
ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە پارێزگای مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئێستا ئامێری جۆڵایی بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی فەرش و پارچەی ڕازاوە، چونکە شانازی بەو پیشە کۆنانەوە دەکەن و هەوڵ دەدەن لە لەناوچوون بیپارێزن.
-

ئیغا شیفیونتیک سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی میامی
ئیغا شیفیونتیک لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ببێتە دووەم یاریزان کە زیاتر لە جارێک نازناوی تێنسی سەرزەوی ئیندیان وێڵز و میامی ئۆپن بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە لیندا نۆسکۆڤای چیکی بردەوە، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی میامی بەدەستهێنا.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنە لە سعودیە دەگرێت
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی لە نیازی سعودیە گرت بۆ دانانی ژنێک بۆ لیژنەی یەکسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕایگەیاند کە تۆمارەکەی "ترسناک"یە سەبارەت بە مافەکانی ژنان.
-

بزووتنەوەی کچانی وڵات، ڕەخنە لە بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێت
بزووتنەوەی کچانی وڵاتی فەلەستین ڕەخنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و وتی، نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی جەنگ لە فەڵەستین بێ هەڵوێستە لە کاتیکدا ئەو وڵاتانە خۆیان بە دیموکرات دەزانن
-

هێرشکرایە سەر کوردانی بەلجیکا
ئەندامانی ڕێکخراوی ڕاستڕەوی گورگە خۆڵەمێشییەکان چەند ئۆتۆمبێلێکیان تێکشکاند و هێرشیان کردە سەر دەیان کورد لە بەلجیکا.
-

ژنێکی گەنج دەستدرێژی کرایە سەر
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا باوکی کچێکی کوردیان دەستگیر کرد کە لەلایەن دانیشتوانی شاری عەفرینەوە دەستدرێژی جەستەیی کرابووە سەر کچەکەی.
-

تا ئێستا ٢٥ کەس بەهۆی لافاوەکەی بەرازیلەوە گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی درووستبوونی لافاو لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕیۆ دی جانیرۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل ٢٥ كەس گیانیان لەدەستدا، هەر بۆیە دەسەڵاتداران هۆشداری لە ڕوودانی مەترسی دیکە بڵاودەکەنەوە.
-

یەژەشە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی تاژێ لە دژی قڕکردنی ژنان ڕاگەیاند
یەژەشە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی تاژێ بە دروشـی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" ڕاگەیاند.
-

لە مەنبج ژنێکی گەنج بە گوماناویی گیانی لەدەستدا
لە مەنبج ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ بە گوماناویی گیانی لەدەستداو وترا بەهۆی ناکۆکی خێزانی خۆی کوشتووە.
-

باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی عێراق و هەرێمی کوردستانی زیاد کرد
بەهۆی زۆری باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئاستی ئاوی كۆگاكراو لەعێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 10% بەرزبووەتەوەو زۆنگاوەكانیش لە ناوچەكانی باشووری عێراق بە تەواوەتی ژیاونەتەوە.
-

لە سلێمانی مامۆستایان گردبوونەوە و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکران
بەهۆی پێنەدانی مووچە بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ و دابەشکردنی تەنها یەک مووچە لە ماوەی ٦ مانگدا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایان لە سلێمانی گردبوونەوە، ژمارەیەک مامۆستاش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
-

بریجیت گارسیا، گەنجترین سەرۆکی ئیکوادۆر کوژرا
بریجیت گارسیای تەمەن ٢٧ ساڵ، گەنجترین سەرۆکی شارەوانی ئیکوادۆر و یاریدەدەرەکەی بەناوی جایرۆ لوور کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە.
-

"پێویستە ئەو دڕندەییانەی لە غەززە ئەنجامدراون بگێڕدرێنەوە"
ژنانی بنغازی ئاماژەیان بەوەدا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، لە دڵەوە هەست بە ئازارەکانی ژنانی غەززە دەکەن و پێویستە ئەو دڕندەییانەی کە لە غەززەدا ئەنجام دەدرێت، بگێڕدرێنەوە.
-

١١ کەس لە کاتی کۆکردنەوەی دومەڵان لە هێرشێکی داعش لە بیابانی سووریا کوژران
١١ کەس، کە دومەڵانیان کۆدەکردەوە لە بیابانی حەما لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەهۆی هێرشێکی چەتەکانی داعش گیانیان لەدەستدا.
-

لەیلا زانا: پێویستە هەڵوێست و دەنگمان هەبێت
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد، کە بەشداری چالاکییەکانی هەڵبژاردنی دەم پارتی بوو، ئاماژەی بەوەدا کە گەل هیچی لە بەرخۆدانیەکەی لەدەست نەداوە و وتی: بۆ ئەوەی هیوا بەرزبکەنەوە، دەبێت خاوەن هەڵوێست و دەنگ بن.
-

"پێویستە دۆسیەی سووتاندنی زیندانی حەسەکە کاری لەسەر بکرێت"
مەهدیە حاج محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی زیندانیکردن میتۆدێکی دەوڵەتییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و وتی: ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی حەسەکە و سینەمای عامودا و کیمیابارانی هەڵەبجە لە هەمان پلان و مەبەستەوە هاتوون.
-

پۆلیس هەوڵی تێکدانی نەورۆزی ئەدەنەی دا
لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی ئەدەنەدا، بەشداربووان چەندین دروشمیان دەوتەوە و داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد