ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 439 لە 1.030

31 ئاب 2024

  1. "ڕۆحی نیشتمانپەروەری بەهێز بناغەی شۆڕشی ژنان بوو"

    "ڕۆحی نیشتمانپەروەری بەهێز بناغەی شۆڕشی ژنان بوو"

    جەواهیر عوسمان باسی ئەزمونی ژیانی خۆی کرد، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٨٥ەوەخەبات بۆ کوردستانێکی ئازاد دەکات و دوو منداڵی پێشکەش بە نیشتمانەکەی کردووەوو یەکێکی دیکەی ئەمڕۆ خەباتکارە و دژی دوژمن شەڕ دەکات.

  2. لە سوەیدا ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراون دەکرێت

    لە سوەیدا ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراون دەکرێت

    ژنانی سوەیدا کە تا ئێستاش بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان، خوازیاری ئەوە بوون کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاشتی، چارەنووسی منداڵ و کەسوکارە بێسەروشوێنکراوەکانیان ئاشکرا بکرێن و ئازاد بکرێن.

  3. فازیلە محەمەد: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا چالاکی هەبێت

    فازیلە محەمەد: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا چالاکی هەبێت

    فازیلە محەمەد، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، وتی: کێشەکان بە شەڕ چارەسەر نابن، عەبدوڵا ئۆجالان، هاوشێوەی نیلسۆن ماندێلا، بۆ گەلەکەی خۆی تێدەکۆشێت، بۆ ئازادی خۆی پێویستە چالاکی گەورە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە بچێت.

  4. یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان داوای لێپرسینەوە لە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەکات

    یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان داوای لێپرسینەوە لە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەکات

    یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان "NUJ" بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج شەرمەزار کرد و داوای لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو تاوانە دەکات.

  5. ڕۆژنامەنووسان سەردانی گۆڕی گوڵستان تارایان کرد

    ڕۆژنامەنووسان سەردانی گۆڕی گوڵستان تارایان کرد

    ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات، سەردانی گۆڕی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارایان کرد و وتیان: ئێمە لە نووسینی ڕاستییەکان بۆ ساتێکیش پاشەکشە ناکەین.

30 ئاب 2024

  1. لە شاری عەفرینی داگیرکراو دوو ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

    لە شاری عەفرینی داگیرکراو دوو ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

    لە ئەنجامی ئەو فشارە دەروونی و پێشێلکارییە توندانەی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامی دەدەن، دوو ژن لە شاری عەفرین لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

  2. ھەڕەشە لەسەر ئەو منداڵە ھەیە کە ڕفێندراوە و خۆی ڕزگار کردووە

    ھەڕەشە لەسەر ئەو منداڵە ھەیە کە ڕفێندراوە و خۆی ڕزگار کردووە

    لە ئامەد ئەو منداڵەی کە لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی د.ی. ڕفێندرا، لەو شوێنەی کە زیندانی کرابوو هەڵهات و دواتر ئەو منداڵە ڕایگەیاند، توندوتیژی و دەستدرێژی کراوەتە سەر، دایکی ن.د. دەڵێت: خێزانی دەستدرێژیکارەکە دەیانەوێت ڕووداوەکە بە 'هاوسەرگیری' دابخەن.

  3. داوا دەکرێت دۆسیەی بێسەروشوێن بووەکان ڕێکبخرێتەوە

    داوا دەکرێت دۆسیەی بێسەروشوێن بووەکان ڕێکبخرێتەوە

    ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید، ڕایگەیاند، سەدان دیاردەی بێسەروشوێنكردن بەهۆی عەقیدەی سیاسییەوە لە باشووری كوردستان و دەیان هەزار لە پارچەكانی دیكەی كوردستان لە لایەن ڕژێمە دكتاتۆرییەكانی ناوچەكەوە هەن.

  4. لە سیمینارێکدا مەترسییەکانی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی خرایەڕوو

    لە سیمینارێکدا مەترسییەکانی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی خرایەڕوو

    لە سیمینارێکدا ڕازاو گوڵی مەحموود، چالاکوانی بواری ژنان و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە یاسای باری کەسیدا، باسی لە مەترسی و لێکەوتەکانی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی کرد، کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی ژن و هەڵوەشاندنەوەی شیرازەی خێزان.

  5. گوڵستان تارا لەو شوێنەی لێی لەدایکبووە بە خاک سپێردا

    گوڵستان تارا لەو شوێنەی لێی لەدایکبووە بە خاک سپێردا

    دوێنێ بە مەراسیـمێکی شکۆدارەوە لە شاری سلێمانی ماڵئاوای لە گوڵستان تارا کرا و بەرەو باکووری کوردستان ماڵئاوایی لێکرا، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو تەرمی گوڵستان تارا گەیشتەوە زێدی خۆی وسەرەڕای هێرشی پۆلیسی تورک، لەو شوێنەی لێی لەدایکبووە، بە خاک سپێردرا.

29 ئاب 2024

  1. لە قەڵادزێ ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ گردبوونەوە

    لە قەڵادزێ ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ گردبوونەوە

    دەستەی مامۆستایانی وانەبێژان لە پشدەر، لە شارۆچکەی قەڵادزێ، کە بەوتەى خۆیان ناویان لە ناو لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دەرهێندراوە و نەکراون بە گرێبەست گردبووەنەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.