ڕۆژدا یڵدز: دابەشبوونمان بە حەقیقەت دەرباز کرد

ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی ڕایگەیاند، لە دوایین ژمارەی گۆڤارەکەدا دۆسیەیان لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان دروستکردووە و وتی: بە پێنووس و حەقیقەتی خۆمان سنوورەکانمان دەرباز کرد.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-گۆڤاری ژنۆلۆژی زانستی ژنۆلۆژی کە سێ مانگ جارێک دەردەچێت، چوار ژمارەی کۆتایی تەرخان کرد بۆ خەباتی ژنان و ئەوەی ژنان لە چوار پارچەی کوردستاندا ئەزموونیان کردوون، ئەو ژمارانەی لە ڕۆژهەڵات، باکوور، ڕۆژئاوا و دواجار باشوور بڵاوکرانەوە، بەهۆی زیادبوونی حەز و ئارەزووی ژنان، ئامادەکاری بۆ وەرگێڕانی لە کرمانجی بۆ سەر زمانی شێوەزاری سۆرانی و زمانی ئینگلیزی دەکرێت.

 

 دوایین ژمارە بە دۆسیەی تایبەت بە تەوەری 'کۆنفیدرالیزمی ژنان' بڵاودەکرێتەوەو ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی وتی: بە پێنووسەکەمان سنوورەکانمان بەزاند، تێکۆشانی ژنانی کوردستان لەگەڵ ئەم بەشەدا بوو بە یەک و زۆر شت لە چوار بەشەکە فێربووم.

 

-لە گۆڤارەکەدا بەرهەمەکانت خستە ناو خەباتی هاوبەشی ژنانی نیشتەجێی چوار پارچەی کوردستانەوە، دەقەکانی خەباتی فەرهەنگ، وێژە، شوناس و ئازادی ژنانی دانیشتووی ئەو شوێنانەی لەخۆ گرتبوو، بەگشتی کاتێک چوار بەشەکە وەردەگرین، کام بابەتە جێگەی سەرنجی ژمارەکەن، بە گشتی خوێنەران لە خاڵی خەباتدا چییان بینی و هەستیان بە چی کرد؟

گۆڤاری ژنۆلۆژی گۆڤارێکە کە پلانی ساڵانەی هەیە، ئەوە پلانی ساڵی ڕابردوومان بوو کە ژمارەیەک بڵاو بکەینەوە کە گوزارشت لە خەباتی ژنان و ڕاستی ژن لە چوار پارچەی کوردستان دەکات، ژمارەی ڕۆژهەڵات و باکوور و ڕۆژئاوا و دواجار باشوور دەرچوو، بنەڕەتیترین هۆکارەکانی دەرکردنی ئەم چوار ژمارەیە؛ بەداخەوە ئێمەی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی جوگرافیایەکی دابەشکراودا دەژین، ئامانجمان ناسینی حەقیقەتی یەکتر بوو، ناسینی ژیان و کولتوور و میراتی کۆنی خەبات، بە بەراورد لەگەڵ ئەو ژنانەی لە ناوچەکانی تری جیهان دەژین، دەرفەتەکانمان سنووردارە، ئامانجمان یەکترناسین و ناسینی ڕاستی ژنان و دەرخستنی یادەوەرییەکانیان بوو، لانی کەم هەوڵمان دا ئەو دابەشبوونە بشکێنین، جوگرافیای کوردستان؛ هەرچەندە دەوڵەمەندترین کولتوورەکان لەڕووی خەبات، کۆمەڵایەتی، یادەوەری کولتووری کۆمەڵگە لەخۆدەگرێت، بەهۆی سیاسەتەکانی جینۆساید و داگیرکارییەوە، ئاشکرا نەکراوە، شاراوە بووە، نووسراوی زانستی جددی هەیە کە شاردراوەتەوە، ئەم زنجیرەیانە بەشێکی گەورەن لە حەقیقەتی ژنان، ویستمان پێیان بڵێین ژنانی جیهان لەم شوێنەدا چییان بەسەر بردووە، کۆمەڵایەتیکردن لە میزۆپۆتامیادا، ئەم کۆمەڵایەتیکردنە ئەمڕۆ چۆن ئەزموون دەکرێت، سەرەتا بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی بگەینە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتر ویستمان بە ژنانی جیهان بڵێین، بە تایبەت دوای سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ساڵانی ڕابردوو دەستی پێکرد، چاو و گوێی هەموو جیهان لەسەر ئەم جوگرافیایە و خەباتی ژنانی کوردە، پێش ئەمەش دەستکەوتی ژنان لە باکوور هەبوون و ئەمەش بەردەوامە.

 

دیسان شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا ڕوویدا، بەم شۆڕشە سیستمێکی نوێ دامەزرا کە جارێکی تر ژنانی جیهانی وروژاند، بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەینە سەر ئەو لایەنانەی کە لەو تاریکییەدا ماونەتەوە، بۆ ئەوەی بەرەی خەباتی کۆمەڵایەتی و بۆشایی نێوان ژنان بکرێتەوە، ڕێبازی ژنۆلۆژیمان گرتەبەر و بەم شێوەیە باسمان کرد، ئەمەمان بە هەموو ژمارەکان بینی، ئێمە وەک تاکێک زۆر شت فێربووین، من ژنێکی کوردم کە لە باکوور دەژیم، بەڵام کۆکراوەی کولتوور و وێژەی ژنانی ڕۆژهەڵاتم بینیوە، هەروەها گرنگ بوو شۆڕشی ئێستای ڕۆژئاوا جیاواز نەبێت لە کولتووری خوداوەندی و ڕۆحی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی کە ژنان ڕێکدەخات، ئێمە چرکەساتەکانمان بە واتای خەبات و ئەفسانە و مێژووی ژنانی چوار پارچە، بەم ژمارانە هێناوەتە بەردەم خوێنەران،  پیاوە باڵادەستەکان و سیستەمی سەرمایەداری دەیانویست حەقیقەتی ژنی کورد بخەنە ژێر زەوی، ئێمەش هەوڵماندا ئەم ڕاستییە لەژێر زەوی دەربهێنین و سەوزی بکەین.

 

"لە باشوور ڕەگێکی بەهێزی ژن هەیە"

-باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و دواجار باشورت گرتە دەست، لە دوایین ژمارەی باشووردا چیت دۆزیەوە؟ کێشە سەرەکییەکانی ژنانی نیشتەجێی باشوور چین، تێبینییەکانتان چی بوون سەبارەت بەم بابەتە؟

دوا ژمارەی ئێمە ژمارەی باشوور بوو، یەکێک لەو ژمارانەی کە ڕەنگە هەموومانی سەرسام و دڵخۆش و دڵتەنگ کردبێت لەم خاڵە پڕ لە هەست و سۆزەدا ئەزمون کرا، بەو پێیەی باشوور ماوەیەکی زۆرە پێگەیەکی بەدەستهێناوە، مێژووی باشوور و ئەو پێشهاتانەی کە ئەزموونکراون زیاتر لە بازنەکانی دیکە ناسراو بوون، ئامرازە دیپلۆماسییەکان بۆ دەربڕینی ئەمە پێشکەوتووترن، کاتێک سەیری دەکەین دەبینین ژنان لە باشوور دەژین و ئێمە لانیکەم ئەوەندەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا راستی کۆمەڵگە نازانین، هەرچەندە پێگەیەک هەبوو، بەڵام ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لەوێ زۆر قووڵ و فرەلایەنە، یەکێک لەو کێشانەی کە کاریگەری لەسەر بووم، ڕووداوەکانی خۆسووتاندنی ژنان بوو لە باشوور لە دژی سیستمی پیاوسالاری، کاتێک خوێنەرانمان گۆڤارەکە دەکەنەوە دەبینن کە بابەتێک لەسەر ئەم بابەتە لە گۆڤارەکەدا هەیە. لە بابەتێکدا کە پزیشکێک کە لەوێ کاردەکات، نوسیویەتی، ژمارەی حاڵەتەکانی خۆسووتانی ژنان زیادی کردووە، لەو ژمارەیەش ٩٩%یان لە ئەنجامی توڕەیی بەرامبەر بە هاوژین و خێزان ژیاون. ئاماژەمان بەوەدا کە ئەمە پاشەکشەیەکە کە لە ڕێگەی سەپاندنی ستەمکاریی پیاوانەوە هاتۆتە ئاراوە, لێرەدا کار و ڕۆشنبیری ژنان بە نەبوونی دادەنرێت، ئەمەش جارێکی دیکە هۆکارە جیاوازەکانی ئەو کێشانە دەردەخات کە ژنان تووشی دەبن، دەبینین ئیدارەی ئەوێ هەمان سیاسەتی نەتەوە دەوڵەت لە دژی ژنان پەیڕەو دەکات.

 

جگە لەمەش بینیمان کە لە باشووردا تێکچوونی کولتووری ڕوودەدات و هێرشەکان بۆ سەر جوگرافیا جیاواز نین لە هێرشکردنە سەر ناسنامەی ژن، بینیمان کە مێژوویەکی جددی خەباتی ژنانی باشوور هەیە، دایکان جگە لە ڕۆڵی پێشمەرگەی ژن لە بەدەستهێنانی پێگەدا، سەرەڕای هەزاران ساڵ لە جینۆساید، کولتوری کوردییان گەیاندۆتە ئەمڕۆ، دیسان بابەتی باشوور لە لایەنی ڕاگەیاندنەوە بۆ ئێمە گرنگترینە، کارەکانی ئەندامی لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوەمان ناگیهان ئاکارسەل  کە لە سلێمانی تیرۆر کرا، نووسینەکانی ناگیهان ئاکارسەل چاپ دەکەین، بابەتەکەیمان سەبارەت بە باشوور لە دۆسیەکەدا بڵاوکردەوە، لەو کاتەدا لە تێبینییەکە دەردەچێت و دەڵێت: "لە باشوور ڕەگێکی زۆر بەهێزی ژن هەیە و کولتووری ژن هەیە، بەڵام بەداخەوە لەبەرچاو ناگیرێت" هەوڵدان بۆ لەبیرکردن”. به م شێوەیه ڕایگەیاند، دەبێت قوتابخانەیەکی فەلسەفە و بیری تێدا بکرێتەوە. هەروەها پەرتوکخانەی ژنانیش یەکێک بوو لە پێشنیارە سەرەکییەکان. بەگشتی کاتێک ئێمە ژمارەی باشوور هەڵدەسەنگێنین، سەرەڕای ئەوەی کە کولتوورێکی زۆر بەهێز و تێکۆشانی ژنان هەیە، بینیمان کە سیاسەتە تایبەتەکانی شەڕ و ئیدارەی ئێستا میتۆدێکیان خوڵقاندووە کە هەنگاوی جددی نانێت، بێگومان پێگەیەکی گرنگە بۆ ژنان، بەڵام تا کێشەی ژن و پیاو چارەسەر نەکرێت، سووتاندنی ژنان و مردنیان بە شێوازی جۆراوجۆر بێ گومان بەردەوام دەبێت، ئەمە یەکێکە لە ڕاستییە گەورەکانی باشوور.

 

-بیرۆکەی چوار بەشەکە پێکەوە چییە؟ چی وای لێکردی بۆ ئەم کارە؟

چوونە ناو ڕێگاکە لە ڕێگەی تاقیکردنەوە هاوبەشەکانی هەموو بەشەکانەوە، هەوڵەکانمان بۆ ناسینی یەکتر، کارێک کە هێز و مۆڕاڵمان بە ژنانی کورد دەبەخشێت، ئەمە بنەڕەتیترین کێشە بوو، لەو حاڵەتە دابەشبوونەی کە نەتەوە-دوڵەت بەسەرماندا سەپێندرا، جارێکی دیکە هەوڵماندا بە پێنووسەکانمان بە حەقیقەتی خۆمان بەسەریدا زاڵ بین. لە ئەنجامدا ڕەنگە سنوورێک هەبێت، بەڵام ئەو سنوورانە بۆ ژنان هیچ واتایەکیان نییە، ئەمەمان زیاتر لە کوشتنی ژینا ئەمینی بینی، لە ڕۆح و لە هەستدا یەکگرتوویی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەم ژمارانەدا، ڕەنگە یەکگرتن لە مێشکدا ڕوویداوە، بۆ یەک شت تێدەکۆشین، بەڵام دووجار هەمان کێشەمان بۆ دێت، لە ڕۆژئاوا دامەزرانی سیستمی ئازاد لە شوێنی ئەو نەخشەیە کە ڕێگا بۆ بەشەکانی تر دەکاتەوە، بەم واتایە ڕۆژئاوا نیشانی داوە کە چارەسەری هەموو ئەو کێشانەی کە لە بەشەکانی دیکەدا ئەزموون دەکرێن بەرەو کوێ دەڕوات، ئەو سیستمەی لەوێ دروست بوو، بووەتە ڕاستییەک کە ئەمڕۆ هەموو ژنانی جیهان دەیزانن، بینیمان چۆن ژمارەی ئەو دەقانەی لەوێوە هاتوون و ڕاگەیاندنیان کۆکردۆتەوە نەخشەیان بۆ دانراوە، وەک وتم ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە ژنان بتوانن یەکڕیزی لە نێوان خۆیاندا بەدەستبهێنن، ژنانی چوار پارچەی کوردستان و ژنانی دیکەش حەزێکی زۆریان بە ژمارە هەیە.

 

*لە ژمارەی داهاتوودا هەر بابەتێک بێت، خوێنەران چاوەڕێی چی دەکەن؟

لە ژمارەی داهاتووماندا کۆنفیدرالیزمی ژنان دەگرینە بەر، بابەتێکی گرنگە، چونکە ساڵێکە مێژووی خەبات و بەرخۆدانی ژنانی کوردمان نەنووسیوە. ئێمە پێمان وایە خەباتی ژنان لە سازمانی جیهانیدا لە ئاستی ناوخۆییدا سەرکەوتوو دەبێت، ئەو تاقیکردنەوانەی لێرە دێنە دەرەوە و پراکتیکەکانی خەبات دەگەنە دەستی ژنانی جیهان. کۆنفیدرالیزمی ژنان ڕوودەدات، کۆنفیدرالیزمی ژنان ڕێکخستنی کرێکاران و هەندێک سەندیکا لەخۆدەگرێت. هەوڵمان دا لەگەڵ هەموو ژنانی جیهان گفتوگۆ بکەین، بەم واتایە ژنانی ناوچە جیاوازەکانی جیهانیش دەنووسن.