ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 413 لە 1.030

15 تشرینی یەکەم 2024

  1. گروپی حوسی لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریدا سنووردارکردن بەسەر ژناندا دەسەپێنن

    گروپی حوسی لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریدا سنووردارکردن بەسەر ژناندا دەسەپێنن

    ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان شاهیدی سەپاندنی سنووردارکردنن بۆ سەر ئازادی کەسیی ژنان و ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتوورییان، ئەمەش بە بیانووی جێبەجێکردنی یاسای ئیسلامی کە بە هەڵاواردن لە دژی ژنان دادەنرێت.

  2. "قەدەغەکردنی خوێندن گەورەترین تاوانی تاڵیبانە دژی ژنان"

    "قەدەغەکردنی خوێندن گەورەترین تاوانی تاڵیبانە دژی ژنان"

    ئەندامانی "بزووتنەوەی شەممەی وەنەوشەیی" ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو ڕەخنەیان لە بەردەوامی قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە سەرووی پۆلی شەشەمەوە گرت، هەروەها ڕایانگەیاند کە قەدەغەکردنی خوێندن لەلایەن تاڵیبانەوە گەورەترین تاوانە بەرامبەر ژنان.

  3. گەشتێک بۆ ئازادی لە چیای کورمەنجەوە: زەلال هێڤی

    گەشتێک بۆ ئازادی لە چیای کورمەنجەوە: زەلال هێڤی

    تێکۆشانی نیو سەدەی ژنانی گۆڕی بۆ سەدەیەک، یەکێک لە گەشتیارانی ئەم ڕێگایە شۆڕشگێڕ زەلال هێڤی کە هەموو ژنانی لە دڵی خۆیدا لە باوەش گرتووە، باسی زەلالتان بۆ دەکەین، واتە ڕەوتی ڕوونی کات و لەدایک بوونی هیوا.

  4. توشبووانی شێرپەنجە لە غەززە لەژێر ئاگری شەڕدا دووچاری شەڕێکی دووانە دەبنەوە

    توشبووانی شێرپەنجە لە غەززە لەژێر ئاگری شەڕدا دووچاری شەڕێکی دووانە دەبنەوە

    "ئۆکتۆبەری پەمەیی" بە وێستگەیەکی هیوا و پشتیوانی بۆ ئەو ژنانە دادەنرێت کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون، بەڵام پێدەچێت ئەم هیوایە لە کەرتی غەززە کاڵ بێت لەمساڵدا، کە هاوکاتە لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر کەرتی گەمارۆدراو.

14 تشرینی یەکەم 2024

  1. لە زیندانی ئەڤین فشار لەسەر ژنان زیاتر دەبێت

    لە زیندانی ئەڤین فشار لەسەر ژنان زیاتر دەبێت

    ئاژانسی هەواڵی هەرانا ڕاگەیاند کە بەرپرسانی زیندانی ئەڤین سزای زۆرێک لە زیندانیانی ژنیان داوە و سەروناز ئەحمەدی، پەخشان عزیزی، نێرگس محەمەدی و وریشە مورادیش لەو زیندانیانەن.

  2. "لەگەڵ هەر ئایین و باوەڕییەک، نابێت مرۆڤ لەبەردەم لەسێدارەدان بێدەنگ بێت"

    "لەگەڵ هەر ئایین و باوەڕییەک، نابێت مرۆڤ لەبەردەم لەسێدارەدان بێدەنگ بێت"

    براکەی "س.م" بە هۆکاری سیاسی لەلایەن ڕژێمی ئیسلامییەوە لە سێدارە دراوە. ئەم خوشکەی داواکاری دادپەروەری دەڵێت: زۆرێک لە زیندانییەکان ساڵانی گەنجی خۆیان لە زیندانەکاندا لەدەستداوە و ئەمەش بە کوشتن دادەنرێت"، چیرۆکی تاڵی لەسێدارەدانی براکەشی دەگێڕێتەوە.

  3. چالاکوانێکی تونسی: ڕزگاری لە ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشەوە بەدەستدێت

    چالاکوانێکی تونسی: ڕزگاری لە ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشەوە بەدەستدێت

    هاجەر قاسمی، بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی ژنانی تونسی، ڕایگەیاند کە لە ناوچە گوندنشینەکانی تونس ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و چەوساندنەوەی کار دەبنەوە و ڕایگەیاند کە ڕزگاری لە ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشەوە بەدەستدێت.