ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 411 لە 1.030

19 تشرینی یەکەم 2024

  1. لە مەخموور ئامادەکارییەکان بۆ نۆیەمین فێستیڤاڵی شەهید بێریتان بەردەوامە

    لە مەخموور ئامادەکارییەکان بۆ نۆیەمین فێستیڤاڵی شەهید بێریتان بەردەوامە

    هەلەنا بابات، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نۆیەمین فێستیڤاڵی کولتووری و هونەری شەهید بێریتان کە بڕیارە لە ٢٤-٢٥ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت، ڕایگەیاند، فێستیڤاڵی بێریتان هێڤی وەک کولتوورێک لە کامپی مەخموور بەڕێوەدەچێت و داوای بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.

18 تشرینی یەکەم 2024

  1. توێژەرێکی جەزائیری: ژمارەی ژنان لە تەکنەلۆجیادا زیادی کردووە

    توێژەرێکی جەزائیری: ژمارەی ژنان لە تەکنەلۆجیادا زیادی کردووە

    یاسەمین بوبینیدەر، توێژەری جەزائیری کە توێژینەوە لە بواری بەبازاڕکردنی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ژنان لە بواری تەکنەلۆجیادا لە زیادبووندایە و دەرفەت بۆ هەموو شتێک هەیە.

  2. فیگەن یوکسەکداغ: پشتگیری لە ئاشتی دەکەین

    فیگەن یوکسەکداغ: پشتگیری لە ئاشتی دەکەین

    تولای هاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەردانی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی کرد، هاوسەرۆکان پەیامی "پشتگیری بۆ ئاشتی دەکەین"یان داوە.

  3. ١٦%ی دانیشتووان ئەم زستانە لە غەززە ڕووبەڕووی برسێتی کارەساتبار دەبنەوە

    ١٦%ی دانیشتووان ئەم زستانە لە غەززە ڕووبەڕووی برسێتی کارەساتبار دەبنەوە

    ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، دابەزینی بەرچاوی داهاتی هاوکارییەکانی ئەم دواییە، توانای خێزانەکان بۆ پەیداکردنی خۆراک و دەستڕاگەیشتن بە کاڵا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە مانگەکانی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار دەکات.

17 تشرینی یەکەم 2024

  1. گۆڵڕۆخ ئیرایی: بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان پێویستە دژایەتی فراوان و هەمەلایەنە هەبێت

    گۆڵڕۆخ ئیرایی: بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان پێویستە دژایەتی فراوان و هەمەلایەنە هەبێت

    گۆلرۆخ ئیرایی، زیندانی سیاسی لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین، لە زیندانەوە ڕاگەیاندنامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرامبەر بە لەسێدارەدانی چەند زیندانییەکی سیاسی عەرەب ناڕەزایەتی دەربڕی و داوای دژایەتی گشتی بۆ سزای لەسێدارەدان دەکات.

  2. ژنانی ڕەققە: ئازادکردنی شارەکەمان ژیانەوە بوو

    ژنانی ڕەققە: ئازادکردنی شارەکەمان ژیانەوە بوو

    ئەو ژنانەی ڕەققە کە شایەتحاڵی دڕندەیی چەتەکانی داعش بوون، ڕایانگەیاند، ئازادکردنی شارەکەیان ژیانەوەیەک بووە تا ئێستاش بە داخێکی زۆرەوە لە چارەنووسی منداڵەکانیان دەپرسن کە بە دەستی داعش بێسەروشوێن بوون.

  3. ژنانی مەغریب بۆ ئازارەکانی ژنان لە لوبنان و غەززە نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنووسن

    ژنانی مەغریب بۆ ئازارەکانی ژنان لە لوبنان و غەززە نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنووسن

    چالاکوانانی مافی مرۆڤی مەغریبی نامەیەکیان ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تیشکیان خستە سەر ئازارەکانی ژنانی فەڵەستینی و لوبنانی لە ئەنجامی ئەو شەڕەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەڕێوەچوو، کە ئازارەکانیانی زیاتر کردو مافە سەرەتاییەکانیانی پێشێل کرد.