ڕۆژانە
-

لە نێجیریا ١٩ منداڵ بەهۆی سورێژە گیانیان لەدەستدا
لە نێجیریا ١٩ منداڵ بەهۆی سورێژە گیانیان لەدەستدا، هەروەها ژمارەیەک منداڵیش بەهۆی زۆری نەخۆشییەکەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

"لە ١ی ئایاردا لە مەیدانەکان دەبین بۆ وەستاندنی سیستمی تاڵانکردن"
ئەلیف توران، سەرۆکی ژووری پزیشکان داوای بەشداریکردنی کرد لە کۆبوونەوەی هەرێمی ئیلح لە ١ی ئایاردا، کە بە بەشداری ٩ شار بەڕێوەدەچێت و وتی: ئەو ڕۆژە لە مەیدانەکە دەبین بۆ ئەوەی ڕێگری لەو تاڵانیە بکەین و داواکارییەکانمان دەرببڕین.
-

لە ڕۆژی کرێکاراندا داوای ژنانی کۆچبەر گەڕانەوەیە بۆ زێدی خۆیان
ژنانی کۆچبەر لە شاری سەرێکانی ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان لە هەموو ژنان پیرۆز کردو داوایان کرد بەبێ هیچ مەترسییەک بگەڕێنەوە بۆ شار و گوندەکانیان و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاکەکان بەجێبهێڵێت.
-

دایکی ژینا ئەمینی کاردانەوەی بەرامبەر سزای سێدارە نیشان دا
موژگان ئیفتیخاری، دایکی ژینا ئەمینی کاردانەوەی بەرامبەر سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر هونەرمەندی کورد توماج ساڵحی دا نیشاندا.
-

دوو وەرزشکاری ئێرانی لە پێشبڕکێی تەقەکردندا مەدالیایان بەدەستهێنا
نەسرین شاهی مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا و سارا جوانمەردی لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی پاڵەوانێتی دەمانچەی ئاسمانی جامی جیهانی تەقەکردن لە کۆریای باشوور مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.
-

٧١٤ هاوڵاتی عێراق لە کامپی هۆڵەوە گەڕێندرانەوە
لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەریی و عێراق، ئەمڕۆ لە کامپی هۆڵەوە ٧١٤ هاوڵاتی عێراقیی کە لە ١٩١ خێزان پێکدێن گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.
-

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دۆخی کرێکاران خرایەڕوو
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن کرێکارانەوە ڕێکخراو تێیدا چەندین ئاماری گیان لەدەستدانی کرێکاران و دۆخی کارکردنیان بەتایبەت ژنانی کرێکار خرایەڕوو.
-

لە ماوەی پێنج ساڵدا یەمەن بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی سورێژەی تۆمارکردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی حاڵەتەکانی سورێژە و ڕوبێلا لە یەمەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ و بەرزترین ڕێژەی ساڵانەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردووە.
-

زیاتر لە ١٢ ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاری هەیە
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان 'یونیسێف' ڕوونیکردەوە، ٢٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
-

مامۆستایەک لە ئێران لە کارەکەی دوورخرایەوە
زەهرا سەید دڵشادپوور بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرەتایی شاری گیلان لە ئێران حوکمی خانەنشینی پێشوەختەی بەسەردا سەپێندرا.
-

بە مەراسیمێک یادی نووسەری کۆچکردوو 'فەوزیە مەرعی' کرایەوە
زۆربەی ئەو هۆنراوانەی کە لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە بۆ نووسەری کۆچکردوو فەوزیە مەرعی دەخوێندرانەوە، جەختیان لەوە دەکردەوە کە ئەو ڕەمزی ئەدەبیاتی فێمینیست و بەخشینە.
-

کۆنگرەی ستار: خاوەنداری لە میراسی زۆزان حەسەکە دەکەین
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکی نووسراودا زۆزان حەسەکە، فەرماندەی یەپەژەی بەبیرهێنایەوەو بەڵێن درا خاوەنداری لە میراسەکەی بکەن.
-

بۆ داوای خزمەتگوزاری لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستی پێکرد
بەهۆی کەمکردنەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی و نەبوونی خزمەتگوزاریی لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستپێکرد و ڕێگەی دوو دەروازەی سنووری ناوچەکە داخراوە.
-

٦١ پارێزەر لە دژی دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی ژنان نارەزایەتیان دەربڕی
دەیان پارێزەر ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و کردەوەی توندوتیژیی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ناسراو بە "پلانی نوور" یان پۆلیسی ئەخلاقی پێشوویان شەرمەزار کرد و بە درێژەدان بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دژی یاسا و ئازادییە گشتییەکانیان لە قەڵەم
-

پێنج ژن لە تەعز بەهۆی بۆردوومانەوە گیانیان لەدەستدا
پێنج ژن لە شاری تەعز لە یەمەن بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.
-

ڕۆژنامەنووسێک لە زیندانێکی تورکیادا بە ڕووتی پشکنینی بۆ دەکرێت
ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین داڵ کە بەهۆی چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکەی لە تورکیا دەستگیرکرابوو، لە زینداندا ڕووبەڕووی پشکنینی بە ڕووتی بووەوە.
-

"هۆکاری سەرەکی کۆچکردن شەڕ و ئابوورییە"
سەنا زەعیمی، پارێزەر و لێکۆڵەری مافی مرۆڤ باسی لە کێشەکانی ژنانی کۆچبەر کرد، کە ڕووبەڕووی بەکارهێنانیان لە شوێنی کار، ژیانی مەترسیدار، دەستدرێژی سێکسی، توندوتیژی و ڕەگەزپەرستی دەبنەوە.
-

"تیک تۆک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی زیرەکی منداڵان و پوکانەوەی مێشکیان"
پڕۆفیسۆرێک ئاشکرایدەکات، تیک تۆک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی زیرەکی منداڵان و پوکانەوەی مێشکیان.
-

گیان لەدەستدان لە غەززە ڕۆژانە لە زیادبووندایە
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تائێستا ٣٤ هەزار و ٣٨٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٧ هەزار و ٤٣٧ کەسیش بریندار بوون.
-

١٤ زیندانی سیاسی کاردانەوەیان بەرامبەر سزای لەسێدارەدان نیشاندا
١٤ زیندانی سیاسی لە ئێران بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە سزای لە سێدارەدانی تۆماج ساڵحی کە لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکرا، بڵاوکردەوە.