لە غەززە و لوبنان ئاوارەبوون و گیان لەدەستدان و برینداربوون لە هەڵکشاندایە

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەو لوبنان بەردەوامی هەیە و ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە بۆ بۆ ٤٢ هەزار و ٢٢٧ هاوڵاتی مەدەنی بەرزبووەتەوە، لە لوبنانیش بۆ دوو هەزار و ٣٠٦ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەردەوامن لە شەڕی خۆیان لەسەر کەرتی غەززە.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێیان ئەنجامداوە دوای بۆردومانکردنی چادری ئاوارەییەکان لە حەوشەی نەخۆشخانەی "شەهیدانی ئەقسا" لە شاری دێر ئەلبەلاح , بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون و ٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەگەری زۆرە ژمارەکە بەرزبێتەوە.

 

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەدا، بەشی پێشوازیی نەخۆشخانەکە پڕ بووە لە کەسانی بریندار بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەوە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل ئەم هۆلۆکۆستە نوێیەیان لەناو دیوارەکانی نەخۆشخانەی "شەهیدانی ئەقسا" ئەنجام داوە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد فشار بخەنە سەر هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامی دەدەن، کە لە چوارچێوەی تاوانی جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و خەڵکی ئاوارە لە کەرتی غەززە دێنە ئاراوە.

 

لە کامپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ژمارەی زیانبەرکەوتووانی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، دوای بۆردومانکردنی قوتابخانەی "موفتی" کە سەدان کەسی ئاوارەی تێدایە، بەرزبووەوە بۆ ٢٢ کوژراو و ٨٠ کەسیش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانێکدا کە کۆمەڵێک دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کامپی بورەج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج.

 

هەروەها ٥ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژئاوای کامپی بیچ لە باکووری شاری غەززە لە کەرتی ناوەڕاست ئەنجامیان دا.

 

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان شەڕی بەردەوامی هێزەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بۆ ٤٢ هەزار و ٢٢٧ هاوڵاتی مەدەنی بەرزبووەتەوە، هەروەها ٩٨ هەزار و ٤٦٤ کەسی دیکە برینداربوون زۆرینەیان منداڵ و ژن بوون.

 

لوبنان

ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵا لە دوای شەڕ لە کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس لە لوبنان، هەروەها ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

دوێنێ ١٣ی تشرین یەکەم، وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە بەیاننامەیەکی نوێدا ڕایگەیاند، هەڵکوتانە سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٥١ کەس و برینداربوونی ١٧٤ کەسی دیکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەم شێوەیە ژمارەی زیانبەرکەتووان لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٣ هەزار و ٣٠٦ کەس بەرزبووەوە، و ١٠ هەزار و ٦٩٨ کەسیش بریندار بوون.

 

لە بەرامبەردا فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان "OCHA" هۆشداری دا لە خراپتربوونی خێرای قەیرانی مرۆیی لە لوبنان، بەتایبەتی دوای فراوانبوونی هێرش و فەرمانی ئاوارەبوون کە ڕۆژانە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەیەکی زیاتر، لەنێویاندا ناوچە چڕەکانی دانیشتووانیش.

 

ئاماژەی بەوەدا، پەرەسەندنی توندوتیژی و هەڵکوتانە سەر ئیسڕائیلەکان بووەتە هۆی وێرانبوونی ژێرخانی ژیانی وڵاتەکە و دانیشتوانەکەی بەرەوڕووی مەترسی زیاتر بوونەتەوە، خەڵک هێشتا قورسایی شەڕی بەردەوامی لە ئەستۆ گرتووە، کە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەتایبەتی تەندروستی زۆر پەکخستووە چاودێری و دابینکردنی ئاو، کە مرۆڤایەتی بە گشتی قەیرانەکە زیاتر دەکات.

 

دووپاتی کردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە دەرکردنی فەرمانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ، خەڵکی لانیکەم ١١٠ گوند و گەڕەک لە باشووری لوبنان و باشووری گەڕەکی بەیروت ناچار دەکەن ئاوارەبن، ئەمەش هێندەی تر دۆخی مرۆیی ئاڵۆزتر دەکات، شەڕی بەردەوام ئەو بەربەستانە زیاتر دەکات کە ڕێگری لە گروپە لاوازەکان دەکات، بەتایبەتی ژنان و کەسانی بەتەمەن، کەسانی بەتەمەن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ناتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بگات، ئەمەش دۆخەکەیان زیاتر خراپتر دەکات.

 

هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاندووە، ئاوارەبوونی خێرای دانیشتووان مەترسییە تەندروستییەکان زیاتر دەکات، بەو پێیەی قەرەباڵغی لە داڵدەگاکان ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەکان زیاد دەکات کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان لەژێر ڕۆشنایی کەمیی توندی پەناگە و ئاوی بنەڕەتی، کە مەترسییەکی جددی لەسەر تەندروستی ئاوارەکان دروست دەکات.