ڕۆژانە
-

بەهۆی لافاوەوە ٧٠ کەس لە کینیا گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاوەوە لە کینیا بەلایەنی کەمەوە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
-

لە ئەفغانستان نەخۆشییەکی نەناسراوی کۆئەندامی هەناسە بڵاوبووەتەوە
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە پارێزگای بەدەخشان لە ئەفغانستان پشتڕاستیان کردەوە، زیاتر لە ١٢٠ ژن و منداڵ تووشی نەخۆشییەکی نەناسراوی کۆئەندامی هەناسەدان بوون.
-

ژنێکی گەنج لە بەغدا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
لە ناوچەی زەیوونەی شاری بەغدا، ژنە چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناو ئۆتۆمبێلکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا و تا ئێستا تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە.
-

چەند هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوە و دواخستنی تووشبوون بە زەهایمەر دەخرێتەڕوو
لە توێژینەوەیەکدا چوار هەنگاو بۆ کەمکردنەوەو دواخستنی تووشبوونی مرۆڤەکان بە زەهایمەر دەخرێتەڕوو، کە وەرزش و فێربوون یەکێکن لە هەنگاوە بەردەوامەکان.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی پاسور: سەرلەنوێ دەنگ و ڕەنگی ژنان دەژیەنینەوە
لە شارۆچکەی پاسور، کە دامەزراوەی ژنان و گەنجانی لەلایەن قەیومەوە ڕادەستی هاوسەرۆکایەتییەکانی دەم پارتی کرا، ئەرکی لە پێشینەی هاوسەرۆکەکان بووەتە زیندووکردنەوەی دەنگ و ڕەنگی ژنان.
-

کاندیدی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی شاری حەسەکە ڕاگەیەندرا
پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە و کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی هەڵبژاردنی دیاریکردنی کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانیی شاری حەسەکەیان ڕاگەیاند.
-

ئێزدییەکان لە شەنگال قوبەی شێخ مەندیان پیرۆز کرد
جەژنی قوبەی شێخ مەند لە گوندی درێجێ لە شەنگال پیرۆزکرا، ئێزدییەکان کە بەشدارییان لە پیرۆزکردنی جەژنەکەدا کرد، بۆ شەڕڤانان کە لە پێناوی ئازادی شەنگالدا گیانیان لەدەستدا و بۆ ژنانی ئێزدی کە هێشتا لە دەستی چەتەکاندان لەناو قوبای شێخ مەند مۆمیان داگیرساند.
-

چالاکوانێکی ئەفغانیی کاندیدە بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی جیهانیی
ژولیا پارسی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و سەرۆکی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خۆبەخشانەی ژنانی ئەفغانستان کاندید کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی مارتن ئێناڵز.
-

ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو برانە بەردەم دادگا
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا دەستبەسەر کرابوون، بۆ لێدوانی داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگای دادی ئەستەنبوڵ لە چاغلایان کران.
-

حەسەکە، هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەستی پێکرد
بە ئامانجی دامەزراندنی شارەوانی بە ڕێگەیەکی دیموکراسی، پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە و کۆنگرەی ستار هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری حەسەکە بەڕێوە دەبەن.
-

١٠ زیندانی لە زیندانی شاکران سزای زیندانی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێندرا
لە زیندانی ژنانی شاکران لە ئیزمیر، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە مانگرتن لە خواردن، ١٠ ژن لە نێویاندا هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک، سزای ١١ ڕۆژ زیندانیی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێندرا.
-

فێستیڤاڵی مەیلێ بۆ هەلەوجە بەڕێوەچوو
بە مەبەستی زیندوو هێشتنەوەی کولتووری رەسەنی کوردەواری و پاراستنی لە لەناوچوون، ژمارەیەک لە چالاکوانان فێستیڤاڵی مەیلێ بۆ هەلەوجەیان ساز کرد.
-

لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەنبج منداڵێک بریندار بوو
کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیان دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی گوندی عەون داداتیان لە مەنبج تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا منداڵێک بریندار بوو.
-

ئاگر لە کامپی شاریای ئاوارە ئێزدییەکان لە شاری دھۆک کەوتەوە
شەوی ڕابردوو ئاگر لە کامپی شاریی ئاوارەکانی ئێزدی لە شاری دھۆک کەوتەوە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام چادری ئاوارەکان سووتاون و زیانی ماددی بەرکەوتووە.
-

"داگیرکەران بە خەونەکانیان ناگەن"
ژنانی کۆچبەری عەفرین لە ناوچەی تل رەفعەت ڕایانگەیاند کە هەمیشە ئاڵای سەرکەوتن لە دژی لەشکرکێشی و هێرشەکان هەڵدەکەن و ئەو داگیرکەرانە ناگەنە خەونەکانیان.
-

فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی ئەسوان بە دابەشکردنی خەڵات کۆتایی هات
فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی ئەسوان بە دابەشکردنی چەندین خەڵات بەسەر ئەو فیلمانەی کە لە چەندین بەشدا نمایشکران، کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.
-

خەڵاتی یەکسانی بە کارین ملۆدۆخ بەخشرا
خەڵاتی یەکسانی بەخشرایە کارین مۆلدۆخ، کە سەرپەرشتیاری ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانیە.
-

بانگەوازی بەشداریکردن بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەوانی کوردی دەکرێت
KCDK-E وTJK-E، داوایان لە کۆمەڵگەی کورد لە ئەوروپا کرد بەشداری لەو ناڕەزایەتیانەدا بکەن کە لە ٧ی نیسان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئیدانەکردنی هەڵکوتانە سەر کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ستێرک و مەدیا خەبەر.
-

گەنجێکی بیست ساڵان دەستدرێژی کردە سەر کچێکی منداڵ و کۆتایی بە ژیانی هێنا
منداڵێکی خێزانێکی ئاوارەی سودانی لە میسر ڕفێندرا، لەلایەن ئەو کەسەی ڕفاندویەتی دەستدرێژی کرایە سەر و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
-

ژمارەی گیان لەدەستدانی غەززە گەیشتە ٣٤ هەزار و ٣٠٥ كەس
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٣٠٥ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٧ هەزار ٢٩٣ كەسیش برینداربوون.