گفتوگۆ دەربارەی قڕکردنی ژنان و چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی تێکۆشان کرا

لە پانێڵێکدا کە بەناونیشانی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان، ببنە یەک- دادپەروەری بۆ هەمووان " بەڕێوەچوو، تیشک خرایەسەر قڕکردنی ژنان و توندوتیژی دژی ژنان و خەبات دژی سیستمی پیاوسالاری لە جیهاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە هاوکاری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و تۆڕی ژنانی تێڕوانین لە داهاتوو و دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل بە ناونیشانی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببنە یەک- دادپەروەری بۆ هەمووان" پانێڵێک لەسەر بەرنامەی دیجیتاڵی زووم بەڕێوەچوو.

 

لە پانێڵەکەدا ژنانی زۆر شوێنی جیهان بەشدارییان کرد، پێشکەشکردنەکان وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانی کوردی، تورکی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئیسپانی و فەرەنسی، زیلان کورت سەرپەرشتی پانێڵەکەی کرد، لە پانێڵەکەدا، ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا، بەبیر هێندرایەوە.

 

ئەو ژنانەی باسیان لە زیادبوونی ڕۆژانەی قڕکردنی ژنان کرد، ئاماژەیان بەوەدا، بکەرانی بنەڕەتی لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێت، هەروەها تیشک خرایە سەر  قڕکردنی ژنان و توندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری جیهان و خەبات دژی سیستمی پیاوسالاری، ڕاگەیەندرا، ئامانجیان هۆشیارکردنەوەی خەڵکە بەرامبەر بەو توندوتیژی و نەتەوەپەرستییەی کە سیستمی دەوڵەت- نەتەوە پشتیوانی دەکات.