ڕێپێوانی پیاوان دژی توندوتیژی: ڕەخنەداینی خۆمان بە ژنان دەدەین
لە شاری قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جزیرە، پیاوان بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە" دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر ژنان ڕێپێوانیان کرد، ئەو پیاوانەی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کردووە، ڕەخنەدانی خۆیان بەرامبەر ژنان دەدەن.
قامیشلۆ
پیاوان بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە بازنەی سۆبییەوە دەستیپێکرد و لە بەردەم بازنەی شەهید ڕووبار کۆتای پێهات، لە میانی ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، لە هەمانکاتدا ئاڵای کۆنگرەی ستار، پانکارت بە دروشمی دژ بە توندوتیژی دژی ژنان بەرزکرانەوە.
دوای ساتێک ڕێزگرتن بۆ یادی پاکی شەهیدان، جەواهر عوسمان بەناوی کۆنگرەی ستارەوە قسەی کردو وتی: بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی توندوتیژی، عەقلیەتی دەسەڵاتدار شکست دەهێنرێت. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "پیاوێکی کورد دەکەم بە پیاوێکی ئازاد، پیاوێک کە لە حەقیقەتی ژن تێبگات و بیناسێت"، ئێمەش وەک هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی کۆنگرەی ستار تێکۆشان دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ماف و حەقیقەتی ژنان، تا کۆتایی بە توندوتیژی دژی ژنان لەم تێکۆشانەدا بەردەوام دەبین.
"ئێمە ڕەخنەدانی خۆمان بە ژنان دەدەین"
حەمدین نەبی، ئەندامی ئەنجومەنی ئابووری تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ-دەمی کانتۆنی جزیرە و هاوسەرۆکی کاسبکارانی شاری قامیشلۆ قسەیان بۆ اژانسەکەمان کرد، حەمدین نەبی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پیاوان ڕەخنەدانی خۆیان بە ژنان بدەن و وتی: ئێمە ڕەخنەدانی خۆمان لە بەرامبەر ژنان دەدەین کە زووتر ئەوانمان نەناسیووە.
"بە بۆنەی ڕێبەر ئاپۆوە، بووین بە مرۆڤێکی نوێ"
حەمدین نەبی ڕایگەیاند، لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورددا ژنێکی ئازادیان ناسیوە و لە کۆتاییدا وتی: بە پیرۆزترین دروشمی ژیانی خۆمان کە "ژن،ژیان، ئازادی"ە ناسیمان.
ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری نەتەوەی دێموکراتیک دەڵێت: "کاتێک ژن ئازاد بێت، هەموو کۆمەڵگە ئازادە، لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێن دەدەین کە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان دەوەستینەوە و پاڵپشتی ژنان دەبین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، ئەمڕۆ ناتوانین بڵێین ژن یان پیاو، ئەمڕۆ ژن؛ ئارین میرکان و ئاڤێستا و ساکینە جانسزە، لە کەسایەتی ئەواندا ئێمە خۆمان وەک کەسانی نوێ دەبینین و دەیانناسین.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.