ڕۆژانە
-

دەیان دار سنەوبەر لە دەربەندیخان سووتان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە سنووری گوندی چنارە لە سنووری دەربەندیخان ئاگر كەوتوە و بەهۆیەوە ٤٢ دار لە جۆری سنەوبەر سووتان.
-

"ئامانجی هێرشەکانی دوڵەتی تورکیا ڕاوەستانی ژیانە"
نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە باشووری كوردستان وبەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان کرد و ڕایانگەیاند،ئەنجامی ئەم هێرشانە ڕاوەستانی ژیانە لەم ناوچەیە.
-

زیاتر لە ١٢٠ ژنە چالاکوان پشتگیری لە وریشە مورادی دەکەن
زیاتر لە ١٢٠ چالاکوانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی دەست دەکەن بە مانگرتن لە خواردن.
-

پەرلەمانی عێراق بۆ دواجار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق تاوتوێی پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی دەکات، باس لەوە کراوە کەیاساکە ئەمڕۆ بە گۆڕانکارییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
-

زیادبوونی توندوتیژی پیاوان لە ئەفغانستان ئاماری کوشتنی ژنانی بەرز کردووەتەوە
بەپێی دەسەڵاتی کۆمەڵگەی پیاوسالاری و بەرژەوەندیخواز، ئەو تاوانەی بەرامبەر ژن ئەنجام دەدرێت، ڕێگە نادرێت ڕەنگدانەوەی هەبێت و بە پێی ئەوڕاپۆرتانەی کە بڵاودەکرێنەوە، زۆرینەی بکوژەکان سزا نادرێن.
-

گەنجان لە ڕێگەی هەڵمەتەکانەوە هۆشیاری لە دژی شەڕی تایبەت بەرز دەکەنەوە
هێڤا بەکر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەنجان و وەرزشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باسی لە کاریگەری شەڕی تایبەت لەسەر گەنجان کرد و وتی: پێویستە گەنجانی وڵاتەکەمان لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بپارێزین.
-

عەیشان دوای دوو فەرمان و دیلبوون ژیانی شەنگال هەڵدەبژێرێت
ژنێکی ئێزئدی، عەیشان کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە دەستی چەتەکان ڕزگارکرا و ڕەوانەی ئەڵمانیا کرا، بەهۆی ئەو کارە نەرێنییانەی بەرامبەری ئەنجامدرا، بڕیاری گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی دا و بە هاوکاریی چەتری ژنانی ئێزیدی و تاژێ گەڕایەوە بۆ شەنگال.
-

ژنان بە نیشاندانی کولتووری کوردی ڕەنگیان بۆ فێستیڤاڵی شەهید بێریتان زیاد کرد
ژنانی کامپی مەخموور بە دەنگ و خواردن و هەڵپەڕکێ و هەموو جۆرەکانی کولتووری کوردی بەشدارییان لە نۆیەمین فێستیڤاڵی کولتوورو هونەری شەهید بێریتان کردو ڕەنگیان بۆ فێستیڤاڵەکە زیاد کرد و وتیان: بێریتان بۆ ئێمە هێمای ژیانە.
-

"کۆمەڵەی برینداران و داواکارانی دادپەروەری شۆڕشی ژینا" پشتیوانی بۆ وریشە مورادی ڕاگەیاند
"کۆمەڵەی برینداران و داواکارانی دادپەروەری شۆڕشی ژینا" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی لە مانگرتنی وریشە مورادی بڵاوکردەوەو خوازیاری کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەی بوو.
-

"مامۆستا جیهان لە کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردەوە تیرۆر کرا"
بنەماڵەی مامۆستا جیهان تەها ڕایانگەیاند، ساڵێک تێدەپەڕێت بە سەر یەکێک لە قێزەونترین و دڕندانەترین تاوان، کە ئەویش سووتاندن و تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان تەهای خەڵکی شاری هەولێرە لە کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردەوە.
-

دەستپێشخەری نون: ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی ئاشتییە
دەستپێشخەریی نون بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ئازادی فیزیکی عەبدوڵا ئۆجالان گەرەنتی ئاشتییە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی سێکسیی بەرامبەر ژنان لەساڵی ٢٠٢٣دا دوو هێندە بوون
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ڕێژەی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان و بەتایبەت توندوتیژیی سێکسیی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر دوو هێندە زیادیی کردووە.
-

ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە دژی هێرشەکان بانگەوازی کرد: بێدەنگ مەبن
ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکەو داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیان بێدەنگ نەبن.
-

منداڵانی سودان مەترسی بەدخۆراکییان لەسەرە
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە لە شەڕی بەردەوامی سوداندا، نزیکەی سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵ مەترسی بەدخۆراکییان لەسەرە، ژمارەی ئاوارەکانیش زیاتر لە ١١ ملیۆن کەسە.
-

کۆنگرەی ستار: پێویستە حکومەتی تورکیا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت
ئەنجومەنی کۆنگرە ستار لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکی داو داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرد لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکەن کە تاوانەکانی جەنگ دژی ناوچەکە ئەنجام دەدات.
-

یەکەم کۆنسێرتی گروپی میوزیکی مەولەوی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
پاش سێ ساڵ له دامهزراندنیان، گروپی میوزیکی مەولەوی یهكهم كۆنسێرتیان له ههڵهبجه ڕێكخست.
-

لە ٥ ساڵی ڕابردوودا ٧ ژنە ڕۆژنامەنووس لە ئەفغانستان کوژراون
هاوپەیمانی ژنان لە بواری ڕۆژنامەگەریدا لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٣٣ هەڕەشە و ٧ حاڵەتی کوشتن لە دژی ژنە ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان تۆمار کراوە.
-

"چارەسەری قووڵبوونەوەی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیەکی دیموکراتیکە"
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانەکان، گەل لەگەڵ پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات، ئامانجیان بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی، سیاسی، دیموکراتی و ئیکۆلۆژییە.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەخۆشخانەی غەززەوە ڕاگەیاند
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، لەدوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر باکووری غەززە پەیوەندییان لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی پچڕاوە.
-

بەهۆی هێرشی تورکیاوە سێ ژن بریندار بوون
بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر کارگەی زۆزان لە دێرک سێ ژن بریندار بوون.