ڕۆژانە
-

"پێویستە زمانی ڕاگەیاندن لایەنگری ژنان بێت"
ڕۆژنامەنووس فاتیمە نووک تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە داڕشتنی بیروڕای گشتی و ڕایگەیاند، پێویستە زمانی ڕاگەیاندن لایەنگری ژنان بێت.
-

لە کەمتر لە مانگێکدا ٣٦ ژن و منداڵ لە ئێران کوژران و خۆیان کوشتووە
بە هۆی عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە ژنان لە کۆمەڵگەدا تووشی توندوتیژی دەبن و بە بیانووی جۆراوجۆر دەکوژرێن یان ناچار دەکرێن خۆیان بکوژن، هەروەها یاساکانی سیستمی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، لە بری ڕێگریکردن، بوونەتە هۆکارێک بۆ زیادکردنی کوشتنی ژنان.
-

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٦٨٥ جار هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئاماری هێرش و بۆردوومان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەگشتیی ٦٨٥ هێرشیان ئەنجامداوە و ١٧ کەس شەهیدبوون و ٤٨ کەس بریندار بوون.
-

پیاوێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە ژنان دەستگیرکرا
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند لە پارێزگای بەسرە کە تۆمەتبار بووە بە فێڵکردن لە ١٥٠ ژن.
-

کەژەکە: چاوپێکەوتنەکە گرنگە بەڵام گۆشەگیری کۆتایی نەهاتووە
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لە بارەی چاوپێکەوتنی نێوان ڕێىەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکەی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە، "چاوپێکەوتنەکە گرنگ و واتادارە، بەڵام هێشتا گۆشەگیری کۆتایی نەهاتووە".
-

یونیسێف: شەڕ کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی منداڵان هەیە
تێس ئینگرام، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دووپاتیکردەوە، خێزانەکان لە باشووری لوبنان ناتوانن ئەو پێداویستیانە بەدەستبهێنن کە پێویستیانە، بەتایبەتی ئاوی خواردنەوە.
-

دایکی ئاشتی قومری ئۆنەر ژیانی لەدەستدا
دایکی ئاشتی قومری ئۆنەر کە لە ناوچەی هەزەخی شرناخ دەژیا، گیانی لەدەست دا.
-

کەژار بانگەوازی بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی کرد
باری تەندروستی وریشە مورادی، ئەندامی کەژار کە 'دژی سزای لەسێدارەدان' دەستی بە مانگرتن لە خواردنی نادیار کردووە، خراپتر دەبێت و کەژار داوای پشتیوانی و چالاکی لە وریشە مورادی دەکات تا کۆتایی بە مانگرتنەکە بهێنێت.
-

پاژک: سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی تەشەنەسەندنی هێڵی بێریتانە
کۆردیناسیۆنی پاژک لە یادی ٢١ ساڵەی بێریتان هێڤیدا ڕایگەیاند، سەرهەڵدانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە هەموو گۆشەکانی کوردستان و جیهاندا دەنگی دایەوە، تەشەنە سەندنی هێڵی بێریتانە.
-

١٦ جار شەنگال بۆردوومان کراوە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر شەنگال، باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، تەنها لە شەنگال ١٦ جار بۆردوومان کراوە.
-

لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە زیاتر لە ٦٠ کەس دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورکیا، لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە پۆلیسی تورک زیاتر لە ٦٠ کەسی دەستگیر کرد.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیل ٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا
لە هێرشی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆ سەر شاری حەسبا لە باشووری لوبنان ٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.
-

ژنانی ئێزدی: بە هێرش ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن
ژنانی ئێزدی کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نیشان دا و ڕایانگەیاند، هەرگیز لە فڕۆکە و تانک و تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک ناترسن و هێرشە دڕندەکان هەرگیز ئیرادەیان ناشکێنێت.
-

قوربانیانی هێرشی سەر شەهبا: بەرخۆدان دەکەین
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەمدا، ٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە، ژنانی برینداریش دەڵێن: بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان.
-

داوای وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەکرێت
٣٤ حزب و لایەنی سیاسی داوای وەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن.
-

ژنان لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشە جینۆسایدییەکان بەبڕیارن
لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی تورک هێرشیجینۆسایدی بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە. ئەو ژنانەی کە لەهەموو بوارێکدا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیانتێکۆشان دەکەن، جەختیان لەوە کرد کە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشە جینۆسایدییەکان بەبڕیارن
-

بەشداربووانی ڕێپێوانی کۆبانێ: خاک و دەستکەوتەکانمان دەپارێزین
سەرەڕای بۆردومانکردنی شاری کۆبانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دانیشتووانی کۆبانێ لەدژی هێرشە بەردەوامەکان چوونە سەر شەقامەکان و وتیان: خاک و دەستکەوتەکانمان دەپارێزین.
-

لە یەمەن زیاتر لە ١٠هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کراوە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا و تای خوێنبەربوون و سورێژە تۆمارکراوە.
-

لە ١٠ ساڵدا نزیكەی دوو هەزار و ٧٨٦ ژن لە یەمەن لەلایەن حوسییەكانەوە كوژراون
تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، حوسییەکان پێشێلکارییان بەرامبەر بە زیاتر لە ١٠ هەزار ژن کردووەو لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا حوسییەکان دوو هەزار و ٧٨٦ ژنیان کوشتووە.
-

لە جزیرەی سودان ٣٥٠ خێزان بە زۆرەملێ ئاوارەبوون
لە ویلایەتی جزیرە دوابەدوای پێکدادانەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ٣٥٠ خێزان لە گوندەکانی دەوروبەری جزیرە بە زۆرەملێ لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.