ناوەندی هەواڵ
ھەورامی یان ھۆرامی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە زمانی کوردییە، خەڵکی دەڤەری هەورامان قسەی پێ دەکەن. ھەروەھا زاری (زەنگەنە)ی ناوچەی دیلان، (کاکەیی)ی ناوچەی کەرکوک و هەڵەبجەو موسڵ ناوچەی (باجەڵان)ی ناوچەی خانەقین (شەبەک)ی ناوچەی موسڵ، ھەندێ لە گوندەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی باکووری کوردستان، نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن.
بە هەوڵی چالاکوانان و نووسەرانی کورد، پەرتوکخانەی میللی ئەڵمانیا بڕیاریدا شێوەزاری هەورامی لە لیستی زمانەکانی زیادبکات.
بە وتەی ئەو چالاکوان و نووسەرە کوردانەی کە لەم کارەدا ڕۆڵیان هەبووە، ئەم هەنگاوەی پەرتوکخانەی میللیی ئەڵمانیا بایەخێکی تایبەت بە شێوەزاری هەورامی نیشان دەدات و بەرهەم و سەرچاوەکانی ئەم شێوەزارە کوردییە بەم زووانە دەخرێنە ناو لیستە فەرمییەکانی کتێبخانەکەوە.




