شەنگال
لە گوندی دوهلای سەر بە شەنگال، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، سیمینارێک لەسەر گرنگی و واتای ئیکۆلۆژی بەڕێوەچوو.
زۆرێک لە ژنان بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کردو لە سیمینارەکەدا سارا بۆتان، وتەبێژی ژنانی گەنج باسی لە گرنگی پاراستنی ژینگە کرد.
سارا بۆتان ئاماژەی بەوەدا، وڵاتێک که سروشت و خاک و ئاوەکەی پارێزراو نەبێت، ژیانێکی سەختەوج سەخت دەبێت وتی: ئئێمەی ژنی گەنج دەبێت باش بزانین ڕۆڵی ئێمه چییه له پاراستنی خاک و سروشت، ئەرکمان چییه ، پێویسته ئەو ئۆکسجینه بپارێزین که هەناسه و ژیان به مرۆڤ دەبەخشێت، سروشت و مرۆڤ بەیەکەوە گرێدراون، مرۆڤ ناتوانێت به بێ سروشت بژی، وەک شەنگال پێویستمان به ئیکۆلۆژییه دەبێت پارێزراو بێت.
"پێویستە ژنان پێشەنگ بن لە پاراستنی سروشت"
سارا بۆتان ئاماژەی بەوەدا کە ژن و سروشت یەکن، بۆیە پێویستە ژنان بەتایبەتی لە ئیکۆلۆژیدا پێشەنگ بن و وتی: پێویستە ژنان بەتایبەتی پێشەنگ بن لەم کارەدا، چونکە ژن و سروشت یەکن، کاتێک باس لە سروشت دەکرێت، ژن دێتە مێشک، کاتێک باسی ژن دەکرێت، سروشت دێتە بەرچاو، ژنانی گەنج پێویستە پێشەنگ بن لە یەکخستنی ژنان و سروشتدا.
لیزا خێری، کە بەشداری سیمینارەکە کرد، بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: وەک ژنە گەنجەکان، سیمینارێکمان پێشکەش بە ژنان کرد لەسەر گرنگی و مانای ئیکۆلۆژی، وەک ژن پێشنەگایەتی کۆمەڵگە دەکەین و خۆمان تێوەگلاوین، ژن و سروشت بەیەکەوە گرێدراون، بۆیە ئەوە ژنانن کە ئاگاداری سروشت دەبن.




