ڕۆژانە
-

تێکۆشانی هاوبەشی نێوان بزووتنەوەکانی ژنان و پارتە سیاسییەکانی مەغریب
بزووتنەوەکانی ژنان لە مەغریب سەرنجیان بۆ گرنگی تێکۆشانی هاوبەش لەگەڵ سیاسەتمەداران لە پێناسەکردنی یاسا و سیاسەتەکاندا ڕاکێشا و ڕایانگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستکەوتەکان زیاتر بۆیەکسانی ڕەگەزی خەبات دەکەن.
-

ماریلۆ ماسترۆجیۆڤانی: ژنۆلۆژی دەتوانێت چەترێک بێت بۆ یەکخستنی ژنان
ماریلۆ ماسترۆجیۆڤانی، نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی کە بە مەبەستی بینینی شۆڕشی ژنان لە نزیکەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە، جەختی لە گرنگی بنیاتنانی تۆڕێکی هاوبەشی خەباتی ژنان کردەوە و وتی: ژنۆلۆژی دەتوانێت چەترێک بێت کە ژنان یەکبخات.
-

ژنانی کورد، ئەرمەنی، عەرەب، سریانی: دەستکەوتەکانمان دەپارێزین
ژنانی کورد، ئەرمەنی، عەرەب و سریانی کە لەسەر بنەمای ژیانی هەرەوەزی لە حەسەکە دەژین، ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر دەستکەوتەکانی ژنان و یەکگرتوویی گەلانە کە لەگەڵ شۆڕشی ژنان دامەزرا.
-

سیناتۆرێکی فەڕەنسی پشتیوانی خۆی لە بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی نیشاندا
دەنگدانەوەی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆڕای گشتی بەردەوامە، ئان سۆیریس، سیناتۆری فەڕەنسی پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی دەربڕی.
-

"پێویستە ژنان ٦ مانگ جارێک یاخود ساڵی جارێک پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بکەن"
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، پێویستە ژنان ٦ مانگ جارێک یاخود ساڵی جارێک پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنان گیانیان لەدەستداوە بووە دوو هەزار و ٦٧٢ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیانیان لەدەستداوە بووە دوو هەزار و ٦٧٢ کەس.
-

"تاڵیبان هەوڵدەدات ژنان بێدەنگ بکات و ڕۆڵی کۆمەڵایەتییان کەم بکاتەوە"
لە بەرامبەر دەستگیرکردن و چەوساندنەوەی ئارەزوومەندانەی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەندامانی تەڤگەری بەهێزکردنی ژنانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، تاڵیبان هەوڵدەدات ژنان بێدەنگ بکات و ڕۆڵی کۆمەڵایەتییان سنووردار بکات.
-

یەپەژە دژی شانەکانی داعش چالاکی ئەنجامدا
یەپەژە بڵاویکردەوە، لە دوو ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەتەکانی داعش، سێ چەتە دەستگیرکراون و دەست بەسەر بڕێک چەکدا گیراوە.
-

ئیسرائیل لە ماوەی سێ هەفتەدا لانیکەم هەزار کەسی لە باکووری غەززە کوشت
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەشی باکووری کەرتی غەززە کە بۆ ماوەی سێ هەفتە ئەنجام دراوە، لانیکەم هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.
-

لە بارەی بەزاندنی ئاسمانەکەی عێراق یاداشتێكی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
عێراق لەبارەی بەزاندنی ئاسمان و سەروەریی خاکەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە، یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، بەڵام ڕۆژانە دەوڵەتی تورک بۆردومان دەکارت و هەمووان بێدەنگن.
-

بە هۆی بوونی عەقلیەتی پیاوسالاری، ژنانی تونس دەترسن لە ڕاگەیاندنەکان دەربکەون
ڕۆژنامەنووسانی تونس دووپاتیان کردەوە، بەهۆی ئەو شێوازە تەقلیدییە توندانەی کەڕێگە بە ژنان دەدات خۆیان لەڕاپۆرتکردن بەدوور بگرن و بترسن و باسی بارودۆخی خۆیان نەکەن، بە سەختی دەژین.
-

دایکانی ئاشتی کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشانەکان نیشاندا
ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ڕایانگەیاند، پێویستە هەنگاوی کۆنکرێتیتر بۆ ئاشتی بنرێت و بێدەنگ نەبن، تیشکیان خستەسەر هێرشەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریاو ڕایانگەیاند: ئەوانەی ئاشتییان دەوێت نابێت دووڕوو بن.
-

درۆنێک کەوتە خوارەوەو ڕێگای دیرەلوک-ئامێدی داخرا
درۆنێكی بۆمبڕێژکراو لە سنووری دهۆك کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوە ڕێگای نێوان دێرەلوک بۆ ئامێدی داخرا و ڕێگەی هاوڵاتییان گیراوە.
-

بێریڤان عومەر: دەبێت یەگرتوویی خۆمان لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەهێزتر بکەین
بێریڤان عومەر، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە وتی: دەوڵەتی تورکیا لە دەستکەوتەکانی هەرێم دەترسێت و هەر بۆیەش هێرش دەکات، دەبێت یەکگرتوویی خۆمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بەهێزتر بکەین.
-

دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان زیان بە ماڵی هاوڵاتیان دەگەیەنێت
گولـلە تۆپێکی سوپای داگیرکەری تورک لە ناو گوندی گوهەرزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا، زیان بەر ماڵی دوو هاووڵاتی مەدەنی کەوت.
-

''پێویستە هەلومەرجی ئازادی ئۆجالان دابین بکرێت''
لەئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەم پارتیدا ڕاگەیاندرا بۆ ئەوەی ئاشتی و چارەسەری ببێتە بژاردەیەکی ڕاستەقینە، پێویستە گۆشەگیری لاببرێت، هەروەها هەلومەرجەکانی سەلامەتی و خەباتێکی ئازاد بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دابین بکرێت.
-

"ژیانی ٥ ملیۆن کەس لە مەترسیدایە"
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند، هێرشەکان مەترسی لەسەر ژیانی ٥ ملیۆن کەس هەیە و داوایڕاگرتنی هێرشەکان دەکەن.
-

نێرگس محەمەدی بۆوەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

ئیسرائیل ژن و منداڵی کردە ئامانج: ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بەیت لاحیە لە باکووری غەززە، لەو هێرشەدا لانیکەم ٤٥ فەڵەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، گیانیان لەدەستدا.
-

دایە شەریفە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین مان لە خواردن دەگرێت
دایە شەریفە زێڕینی، دایکی داواکاری دادپەروەری لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ چالاکوانانی مەدەنی کوردستان مان لە خواردن دەگرن.