ڕۆژانە
-

ژنانی قامیشلۆ: ئێمە کار بۆ ئاشتی دەکەین، بەڵام تورکیا تیرۆر بڵاودەکاتەوە
داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕاستەوخۆ گەلانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، دوایینیان ئەو کۆمەڵکوژییەیە کە لە عەین عیسا دژی منداڵان و ژنان ئەنجامدرا.
-

ژنانی باکووری کوردستان: کاتی پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوایە
ژنان لە باکووری کوردستان ڕایانگەیاند، لە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان پارادایمی ئازادی ژنان دەکرێتە ئامانج، هەروەها پلانەکانی نەتەوە دەوڵەتەکان سەرکەوتوو نابێت، ئەو کوردانەی دوێنێ بەرەنگاری هێرشەکان بوون، ئەمڕۆش بەرخۆدان دەکەن.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ٦ ملیۆن منداڵ لە یەمەن پێویستیان بە هاوکاری پەروەردەیی هەیە
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە نزیکەی دوو هەزار و ٤٢٤ خوێندنگە لەناوچوون، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کوالیتی خوێندن هەبووە.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس: ئێمە هەمیشە لەگەڵ کۆچبەرانداین
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕەققە باس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاو ئەزمونی خەڵکی ئاوارە دەکەن، ڕایانگەیاند دەبنە دەنگی ڕاستیەکان و داوای یەکڕیزی گەلی سووریا دەکەن.
-

ئەو ئێزیدیانەی لە هێرشەکان دەربازبوون لە ماڵەکاندا نیشتەجێ دەبن
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانەوە، سەدان خێزانی ئێزیدی کە لە شەهبا و تیل ڕەفعەتەوە ڕۆیشتوون بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نیشتەجێ دەکرێن، ئەو ژنانە باسیان لەوەکرد مێژووی شەنگال لەسەر شەهبا دووبارە بووەتەوە و کۆمەڵکوژییەکی دیکەش لەسەر گەلەکەیان ڕوویداوە.
-

ژنانی تل تەمر داوای لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا دەکەن
ژنانی تل تەمر کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییەی کە لە عەین عیسا ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٢ ژن و منداڵ گیانیان لەدەستدا، داواشیان لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن.
-

"هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشێوی قووڵتر دەکەنەوە"
دەم پارتی ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خەریکە ئاژاوەگێڕییەکان قووڵتر دەکەنەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە خەڵکی مەدەنی سەردەبڕدرێن. پارتی دی ئێم وتی "داوا لە حکومەت دەکەین کۆتایی بەم سیاسەتانە بهێنێت".
-

لە شاری ئێلک دیلان بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕی منداڵبوون گیانی لەدەستدا
لە ئێلک دیلان دورموش بەهۆی ئەوەی پزیشکی منداڵبوون نەبووە، بەهۆی خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا.
-

دورینهوهی ئازار له ههڵهبجه نمایش كرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، شانۆیی دوورینەوەی ئازاد نمایشکرا.
-

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی قاهیرە بەشداری هەڵمەتی هاوپەیمانێتی نادای کرد
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە قاهیرە، بەشداری لە هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانێتی نادا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی کرد.
-

بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورک لە زرگان کەسێکی مەدەنی گیانی لەدەستدا
حکومەتی تورکیا خەڵکی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، لە گوندەکانی هەرمەل و مەهرمەلی سەر بە شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداو دوو کەسیش برینداربوون.
-

کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا: چەتەکان کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدا
ئەو ژنانەی لە شەهبا تل ڕەفعەت و عەفرینەوە کۆچیان کرد بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەیان بەوە کرد، چەتەکان کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.
-

هێرشەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن
هێرش و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر مەنبج و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.
-

گولـلەی داگیرکەری تورکیا ژنێک و منداڵەکانی کردە ئامانج
دوای ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی عەفرین چەند جارێک لە شارەکانیانەوە، هێرشەکانی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ئاوارەکان بەردەوامی هەیە و ژنێک کوژرا و دوو منداڵیشی برینداربوون.
-

"دەبێت بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر ئاستی جیهانی ئەنجام بدرێت"
جەمیلە کەرموومە ئاماژەی بەوەدا، توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دۆخێکی تایبەتی وڵاتێک نییە و لە هەموو وڵاتانی جیهان ژنان ڕووبەڕووی چەندین جۆری توندوتیژی دەبنەوە، پێویستە لەسەر ئاستی جیهانی خەبات بکرێت.
-

دەوڵەتی تورکیا لە عەین عیسا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا؛ ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی لە عەین عیسا و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا.
-

نور پەکتاش: ڕۆژئاوا بە ڕەنجی ژنان دروستکراوە، دەبێت ئاگاداری بین
نور پەکتاش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی ژنانی سۆسیالیستی SKM وتی: لە بەرامبەر شەڕەکانی داگیرکاریدا پێویستمان بە هێڵێکە کە داوا لە ژنان بکات بۆ ئازادی خەبات بکەن، ڕۆژئاوا بە ڕەنج و خوێنی ژنان بونیاد نراوە، دەبێت ئاگاداری بین.
-

لە تل تەمرەوە؛ بەرخۆدانمان بەردەوامە
حەمدیە کوت پرۆسەکانی شەڕ و هێرشەکانی سەر تل تەمر و بەرخۆدانی ئێستای بەبیرهێنایەوە و وتی: بە هێز و ڕۆحی ئیڤان ئەفریقی و شەمیرام ئاشووری و هەبوون کۆبانێ، پلانی هێزە هەژموونخوازەکان بۆ داگیرکردنی تل تەمر تێکشکێندرا.
-

کۆچبەرانی شەهبا: تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت
کۆچبەرانی شەهبا ڕایانگەیاند، خاکی خۆیان بەجێناهێڵن، لە هەر کوێیەک بمێننەوە، بەرخۆدان و تێکۆشانیان بەردەوامی پێدەدەن، هەمیشە لە پێناو خاکی خۆیان و ئازادی خۆیان تێدەکۆشن.
-

ژنێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی هات
ژنێکی، کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە، لە شارۆچکەی حاجیاوا کوژرا، ژنەکە خێزاندارە و دایکی سێ منداڵە.