ڕۆژانە
-

ژنانی کۆبانێ: تا کۆتایی دەسکەوت و شۆڕشی ژنان دەپاریزین
ژنانی کۆبانێ ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کە بۆ سەر کانتۆنی مەنبج و گوندەکانی کۆبانێ و وتیان: تا کۆتایی دەستکەوتەکانمان و شۆڕشەکەمان دەپارێزین.
-

ژنێک لە قەڵادزێ بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی قەڵادزێ، ژنێک دوای سووتانی بە گوماناوی بەهۆی زۆری ڕيژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
-

کوشتنی ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە کۆبانێ شەرمەزار کرا
ئەنجومەنی ژنانی کانتۆنی فورات کوشتنی سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای لە کانتۆنی مەنبج شەرمەزار کرد.
-

پەیامنێرانی بێسنوور: کوشتنی ڕۆژنامەنووسان خوێنڕشتنێکی بێوێنەیە
پەیامنێرانی بێسنوور ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ٥٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون کە یەک لەسەر سێی ئەو ڕۆژنامەنووسانە خەڵکی غەززە و لوبنان بوون.
-

"دەبێت هەمووان بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسیار بین"
چالاکوانان و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی داوا دەکەن سنووری سێمێلکا بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە ڕۆژئاوای کورستان بکرێتەوە و دەڵێن: پێویستە هەموان بەرامبەر بە هاوزمانانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسیار بین.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە
٢٧ فەلەستینی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کرێکارانی یارمەتییە مرۆییەکان و ماڵاندا گیانیان لەدەستدا، بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لەژێر چارەسەردان بەهۆی بەدخۆراکییەوە بۆ زیاتر لە چوار هەزار منداڵ زیادی کردووە.
-

لە ڕووداوێکدا کە کۆمەڵگەی جەزائیری تووشی شۆک کرد چوار منداڵ بە زیندووی سووتێندران
لە گەڕەکی واد نشو لە شاری غەردایەی باشووری جەزائیر، دەسەڵاتدارانی جەزائیر تەرمی چوار منداڵیان دۆزییەوە کە نیشانەی سووتان لەسەر جەستەیان بوو، فڕێدرابوونە ناو ئاوەڕۆوە.
-

لە ئیتاڵیا بە گۆرانییەک پاڵپشتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا
کۆری ئینفرانجیبیلی شاری پیاچێنزای ئیتاڵیا و ڕەتە ژن لە ئیتاڵیا گۆرانییەکیان بۆ پشتیوانی لە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.
-

هێرشەکانی سەر شۆڕشی ژنان لە دراگوینان و مۆنتپیلێر ئیدانە کران
لە شارەکانی دراگوینان و مۆنتپیلێری فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کران.
-

لەسەر ڕێگای کەلار-باوەنوور چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا
لەسەر ڕێگای کەلار -باوەنوور بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و پێنج كهسی دیكهش برینداربوون.
-

"دەبێت بازنەیەک بین لە دەوری خۆبەڕێوەبەری و دەستکەوتەکانمان"
عەبیر حەساف، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی کرد بۆ سەر ناوچەکە و پەیامی "پێویستە لە دەوری خۆبەڕێوەبەری خۆمان و دەستکەوتەکانمان کۆببینەوە"ی دا .
-

"هۆکاری سەرەکی پێشێلکارییەکان سیاسەتەکانی دەوڵەتە"
سۆنگول ئارگوناگا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری سەرەکی پێشێلکردنی مافەکان سیاسەتەکانی دەوڵەتە و دژی ئەو سیاسەتانە تێکۆشان دەکەن.
-

ڤیان مایی سینەماکاری کورد داوای پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەکات
ڤیان مایی، سینەماکاری کورد کە لە سوید دەژی، کاردانەوەی بەرامبەر بێدەنگی نێودەوڵەتی نیشان دا و داوای خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا کرد.
-

کەژەکە و پاژک: با لە دەوری شۆڕشی ڕۆژئاوا یەکگرتوو بین
کەژەکە و پاژک لە دژی هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەنەدراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، "لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوا لەشکرکێشی بۆ سەر شەرەف و ئازادی و ئایندەمانە، با لە دەوری شۆڕشی ڕۆژئاوا یەکگرتوو بین.
-

ژنانی مەخموور: کاتێک باس لە کورد دەکرێت، هەموو جیهان کەڕو ڵاڵە
ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور ناڕەزایەتیان دژ بە داگیرکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حەلەب دەربڕی و ڕایانگەیاند: پێویستە کورد لە هەموو شوێنێک پشتیوانی و پاراستنی گەلەکەی بکات و دژی سیاسەتە جینۆسایدییەکانی تورکیا بێت.
-

کوشتنی سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەرمەزار کرا
دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە کوژرانی سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای لە کانتۆنی مەنبج شەرمەزار کردو ڕایگەیاند، ئەوان شوێن خەباتی خۆیان دەگرن.
-

ژنێکی هۆڵەندی بە هۆی کۆیلەکردنی ژنانی ئێزدی سزادرا
حوسنا عەرەب کە لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو لە سوریا، بە تۆمەتی کۆیلەکردنی ژنانی ئێزدی سزای دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

ڕۆژنامەنووسێک بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە گیانی لەدەستدا
ڕۆژنامەنووس ئیمان حاتم شانتی لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە بینای ئەلمەلش لە گەڕەکی شێخ ڕەدوان لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە، گیانی لەدەستدا.
-

ئیلهام ساڵحی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
ئیلهام ساڵحی، چالاکوانی سیاسی بە ٥ ساڵ زیندانی و سزای ماددی سزا درا.
-

ژنانی کۆیە: نابێت ژنان بترسن لەوەی سکاڵا بکەن
لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، ژنانی کۆیە ڕایانگەیاند، "کێشەكانی ژنان زۆرن، بە تایبەتی بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیكردن و نابێت بترسن لەوەی سکاڵا بکەن.