ڕۆژانە
-

چەتەکانی تورکیا ژنێکیان کوشت و منداڵێک بریندارە
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر پردی قەرەقۆزاخ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ کوژرا، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵیش بریندار بوو.
-

"سووریا پێویستی بە پشتیوانی و ئیرادەی سیاسی عەرەب هەیە"
وەسیلە ئایش، چالاکوان و ئەندامی سەندیکای کرێکاران، داوای لە کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکانی تونس کرد بەپەلە هەنگاو بنێن، بەرامبەر بەو کردەوانەی دژی ژنانی سووریا دەکرێت و ڕێگری لە هێرشی دڕندانە بکەن و گروپە توندڕەوەکان ئاشکرا بکەن.
-

ڕژێمی ئێران مامۆستایێکی زمانی کوردی لە کارەکەی دوورخستەوە
هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنانی ئازادیخواز و زمانی کوردی بەردەوامە. لەم هەفتەیەدا لەیلا سەلیمی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرا.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەرزبووەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئاستی جیهانیدا لە "بەرزبوونەوە"دایە و زیاتر لە یەک لەسەر سێی قوربانییەکانی منداڵن.
-

"یاسای پاکیزەیی و حیجاب کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە ژن، ژیان، ئازادی"
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەکرد، "یاسای پاکیزەیی و حیجاب شەرمەزارکەرە"، هەراسانکردنی ئەو ژنانەی کە دوای ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" هەوڵیان دا بەرگری لە مافەکانیان بکەن توندتر دەکات.
-

ژن لە ئەفغانستان لەناو خەبات و چەوسانەوەی کۆمەڵایەتیدایە
کاتێک تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ هاتە سەر دەسەڵات، وردە وردە ژنانیان سەرکوت کرد، جگە لە داخستنی دەرگا و شوێنی خوێندن و کارکردن، شوێنی کات بەسەربردنیشیان داخست.
-

دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی کردە ئامانج کە بریندارەکانی هەڵگرتبوو
حکومەتی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی کرد کە بریندارەکانی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگای بەنداوی سیرین- تشرین.
-

ژنانی فەلەستینی لە پێناو منداڵەکانیان لە بەرخۆداندان
سەرەڕای گەمارۆدان و مردن و وێرانکارییەکانی کەرتی غەززە، ژنانی فەلەستینی لە خەباتی ڕۆژانەیان بۆ پاراستنی بنەماڵەکانیان و دەستەبەرکردنی کەمترین پێداویستییەکانی ژیانیان بەردەوامن.
-

زاگرۆسانە لە بەرزاییەکانی هەورامانی تەخت؛ دەنگێکی هاوپشتی لەگەڵ سروشت
مەسیمێکی دیکەی زارۆسانە لە دڵی چیا بەرزەکانی هەورامانی تەخت کە سروشت بە شێوەیەکی جوانتر تێکەڵ بە ژیانی گەلەکەی بووە، بەڕێوەچوو.
-

"پێویستە ئاکەپە واز لە پشتیوانیکردنی گروپە جیهادییەکان بهێنێت"
سانەم دەنیز کوراڵ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەهەپە سەرنجی بۆ کارەساتی ئەو ژنان و منداڵانە ڕاکێشا کە بەهۆی هێرشەکانی سەر سوریا ئاوارە دەبن و وتی: داعش و نوسرە و هەتەشە بە پشتیوانی تورکیا هێرش دەکەن، پێویستە حکومەتی ئاکەپە واز لە پشتیوانیکردنیان بهێنێت.
-

مەنبج، سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە مەنبج گیانیان لەدەستدا
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر تورکەکان لە مەنبج ٣ ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.
-

"ڕێگە بە داگیرکاری نادەین"
ژنان ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری مەنبج و گوندەکانی دەربڕی و تیشکیان خستە سەر پاراستنی دەستکەوتەکانیان و ڕایانگەیاند، رێگە نادەین بەهەشتی سەرزەوییەکەمان داگیر بکرێت.
-

بانگەوازییەک لە تەژەئاوە: بۆ سووریایەکی ئازاد پشتیوانی پێویستە
تەژەئا کاردانەوەی بەرامبەر هێرشی چەتەکانی "SMO" دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەئامانجکردنی ژنان دەربڕی و داوای لە ژنان کرد بۆ سووریایەکی دیموکراسی و یەکسان و ئازاد تێبکۆشن و یەکبگرن.
-

ژنانی باشوور؛ دەبێت هێزە سیاسییەکان بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن
کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەست و تیایدا داوایان کرد، هێزە سیاسییەکان بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن و حکومەتی هەرێم دەروازەی سنوری سێمێلکا بکاتەوە و هاوکاری خۆبەڕێوەبەری بکات.
-

خۆلێکی ڕاهێنان بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ژن لە هەرات ڕێکخرا
لە شاری هەراتی ئەفغانستان بە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان، ژنێک خۆلێکی ڕاهێنانی بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ژن ڕێکخست.
-

هەڵمەتی "سێشەممەی نا بۆ سێدارە" هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ بەردەوامە
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ و کۆتایی هاتنی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هەڵمەتی "سێشەممەی نا بۆ سێدارە" کە بۆ ئیدانەکردنی سزای لەسێدارەدان دەستیپێکرد، لە ٤٦ەمین هەفتەدا بەردەوامە.
-

ڕاپۆرتی پشکنینی جەستەی ڕۆژین کابایش: هۆکاری مردنەکەی خنکاندنە
ڕاپۆرتی پشکنینی جەستەی ڕۆژین کابایش بڵاوکرایەوە کە لە شاری وان بێسەروشوێن بوو و دوای ١٨ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە، دیاری کرا کە بە پێی ڕاپۆرتەکە هۆکاری گیانلەدەستدانی ڕۆژبین کابایش خنکاندن بووە.
-

ڕاپۆرت: ساڵی ٢٠٢٤ یەکێکە لە خراپترین ساڵەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتێکدا پشتڕاستی کردەوە، ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی خوێناوی بوو، چونکە ١٠٤ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون کە زیاتر لە نیوەیان لە کەرتی غەززە کوژراون.
-

"داخستنی پەیمانگا پزیشکییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی ئەفغانستان"
کارین دیکەر، کارگێڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیگەرانی دەردەبڕێت سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی قەدەغەکردنی خوێندن بۆ کچان و و داخستنی بەشی مامانی و پەرستاری لە پەیمانگاکان ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە داهاتووی ئەفغانستان دەخاتە مەترسییەوە.
-

کۆنگرەی ستار لە لوبنان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە لوبنان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد.