ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: با گیان لەدەستدانی ڕۆژین کابایش ڕوون بکرێتەوە

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئەدەنە، داوای کرد گیان لەدەستدانی ڕۆژین کابایش کە لە وان دوای ونبوونی تەرمەکەی دۆزرابووەوە، بە هەموو لایەن و ڕووەکانییەوە ڕوون بکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئەدەنە، بە مەبەستی داواکاری بۆ ڕوونکردنەوەی گیان لەدەستدانی ڕۆژین کابایش کە لە وان دوای ونبوونی ژیانی لەدەستدا، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوەو ئاماژە بەوە کرا کە سەرەڕای ئەو ماوەی بەسەریدا تێپەڕیوە، هۆکاری مەرگەکە و ڕۆڵی کەسانی سێیەمی گونجاو بە هەموو لایەنەکانیەوە ئاشکرا نەکراوە.

 

ئەوە خرایە ڕوو کە لەو نموونانەی لە جەستەی ڕۆژین کابایش وەرگیراون، لە پشکنینی دی ئێن ئەی دا ناسنامەی دوو پیاوی جیاواز دەستنیشان کراون و داوا کرا کە سەرچاوەی ئەم پرۆفایلانە و پەیوەندییان بە ڕووداوەکەوە بە قووڵی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

 

هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت بەرپرسیارێتییەکانی زانکۆی وان یوزونجو یڵ و ئەو بەشە ناوخۆییەی لێی دەمایەوە، پڕۆسەکانی ئاگادارکردنەوە و دەستوەردانی دوای ونبوونی و تۆمارەکانی کامێراکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.

 

لەسەر ناوی ئەنجومەنەکە، شوکران ئەفەتورک جەختی لەوە کردەوە کە نابێت مەرگە گوماناوییەکانی ژنان پێش ئەوەی هەموو بەڵگەکان کۆبکرێنەوە، وەک خۆکوژی یان ڕووداو هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

 

شوکران ئەفەتورک داوای کرد کە کەمکوڕییەکانی ناو لێکۆڵینەوەکە چارەسەر بکرێن و پڕۆسەی یاسایی لە دژی بەرپرسان بەڕێوە بچێت وتی: تا گیان لەدەستدانی ڕۆژین کابایش بە هەموو لایەنەکانیەوە ڕوون دەکرێتەوە، ئەوان چاودێری دۆسیەکە دەکەن.