قامیشلۆ
ڕۆژی ٢٧ی ئاب، حکومەتی کاتی بڕیارێکی دەرکرد کە خوێندنی زمانی کوردی بۆ تەنها سێ وانە لە هەفتەیەکدا سنووردار بکات. ئەم بڕیارە توڕەیی مامۆستایان و قوتابیان و خێزانەکانی سەرتاسەری ڕۆژئاوای کوردستانی لێکەوتەوە.
گەل بۆ داوای پاراستنی مافی فێربوون بە زمانی دایک، ڕۆژانە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبەن. لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ مامۆستایان و خوێندکاران خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم ئیدارەی هەرێمی قامیشلۆ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بەو بڕیارە ئەنجامدا.
"زمان تەنها فێربوونی پیتەکان نییە، بەڵکو بوون و ناسنامە و بنەمای بەردەوامیی گەلە"
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەش مامۆستا ڕۆژین موسێ قسەی کردو وتی: ئەو بڕیارەی سەبارەت بە زمانی کوردی دراوە، نیشانەی لەناوچوونی بوونی گەلی کوردە، ئەم بڕیارە پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کوردە، تەنانەت ئەگەر تەنها یەک کورد لە جیهاندا بمێنێتەوە، خەبات و بەرخۆدانیان بەردەوام دەبێت، زمان تەنها فێربوونی پیتەکان نییە، بەڵکو بوون و ناسنامە و بنەمای بەردەوامی گەلە.
هەروەها خوێندکار سیلاڤا عەلی بەم وشانە دڵسۆزی خۆی بۆ زمانی کوردی دەربڕی: ئێمە جگە لە زمانی کوردی هیچ زمانێکی ترمان ناوێت، ئێمە کوردین و بە زمانەکەمان دەخوێنینەوە، قسە دەکەین و دەژین.




