ڕۆژانە
-

یەرەژە بانگەوازی بۆ خاوەندارێتی لە کۆمپانیای گزنگی بەربەیان دەکات
یەرەژە، بەرامبەر بە داخستنی دامودەزگاکانی ژنان لە سلێمانی ناڕەزایەتی دەربڕی و داوای پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کرد.
-

ئەمینە ئۆسێ: ئایندەی ژنان لە سووریا لە مەترسیدایە
ئەمینە ئۆسێ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان و هاوپەیمانییە دیموکراتیک کۆنگرە ستار، لە پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریادا ڕایاگەیاند، کە ئایندەی ژنان بە هۆی کردەوەی گروپە جیهادییەکان لە سووریا لە مەترسیدایە و تەنیا چارەسەری سیستەمی خۆبەڕێوەبەرییە.
-

لە دژی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێدەکات
بە مەبەستی پشتیوانی لە کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، کە بۆ دەرخستنی ڕەنگ و دەنگی ژنان لە باشووری کوردستان کار و چالاکی بەڕێوەدەبات، هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.
-

بۆ ئازادی تێکۆشا: عروبا ئەلکینۆ
عروبا ئەلکێنۆ، ئاڤاشین ڕۆستەم جودی، کە بۆ ڕزگارکردنی عەرەبەکان لە بیری پیاوسالاری تێکۆشانی کرد، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا ژیانی لەدەستدا، بنەماڵەی عروبا ڕایانگەیاند، شانازی بە کچەکەیانەوە دەکەن.
-

کۆمپانیای گزنگی بەربەیان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ڕاگرتنی کارەکانیان خستەڕوو
لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، کۆمپانیای گزنگی بەربەیان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانمان قبوڵ ناکەین و ڕەتی دەکەینەوە.
-

لە ئیدلب مامۆستایان لە پێناو مافەکانیان مانیان گرت
مامۆستایانی ئیدیب لە بەرامبەر ئەو حکومەتەی کە لەلایەن چەکدارانی هەتەشە دامەزراوەو لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا نیوەی مووچەکانیانی بڕی، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەستیان بە مانگرتن کرد.
-

یەکەم ژن لە لیبیا پۆستی سەرۆکی شارەوانی بەدەستهێنا
لیبیا شایەتحاڵی دەستکەوتێکی مێژوویی بوو کاتێک زائرە ئەلمەقتوف پۆستی سەرۆکی شارەوانیی بەدەستهێنا و بووە یەکەم ژن کە پۆستێکی لەو شێوەیەی لە وڵاتەکەدا هەبێت.
-

شاندی کەنەکە سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد
شاندی کەنەکە بە مەبەستی جەختکردنەوە لە گرنگی یەکگرتوویی گەلی کورد لە بارودۆخی ئێستادا، سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد.
-

ژن نیوز: لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٥٨ ژن کوژراون
لە ساڵی ٢٠٢٤دا هیچ هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان لە تورکیا نەنراوە، لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣٥٨ ژن و ٤٣ منداڵ کوژراون و ٢٢١ ژن و ٣١ منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

لە مەنبج سێ تەرم دۆزرایەوە کە ژنێکیان تێدایە
تاوان و کۆمەڵکوژی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا لە کانتۆنی مەنبجی داگیرکراو ناوەستێت، پێش کشانەوەشیان، چەتەکان لە گوندی قشلە یوسف پاشا سێ کەسیان لە بنەماڵەیەکی کورد کۆمەڵکوژ کرد
-

کاریگەری ململانێکانی سودان لەسەر ژنان و منداڵان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا
ململانێکان لە سودان لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان و منداڵان بەتایبەتی هەبووە و بووەتە هۆی تێکچوونی بارودۆخی مرۆییان کە بەپەلە پێویستیان بە دەستوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.
-

لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرینەوە: بەرخۆدان تا سەرکەوتن
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، کە بەشداری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکەن، دەڵێن؛ "بەرخۆدانمان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت".
-

ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسیان لە سەختییەکانی ژیان لە ناوەڕاستی شەڕدا کرد
ژنانی ڕۆژنامەنووسی لوبنان و فەلەستین و سووریا شەڕی مردن دەکەن و هەمیشە پراکتیزەکانی داگیرکەریان ئاشکرا کردووە و وێنەی ڕاستەقینەی ئازارەکانی گەلیان بە جیهان گەیاندووە.
-

شەریفە محەمەدی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە
شەریفە محەمەدی، چالاکوانی مافی کرێکاری و زیندانی سیاسی لە زیندانی لاکانی ڕەشت، بۆ چارەسەری هەوکردنی نینۆکی پێی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
-

لە سلێمانی دارێکی ٢٠٠ ساڵە لەلایەن کەسێکەوە بڕدرایەوە
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری شارەدێی بەرزنجە هاوڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی دارێکی تەمەن ٢٠٠ ساڵ دەستگیر کرا و بەپێی بەدواداچوونەکان ئەم درەختە لە ڕیزبەندی درەختە بە تەمەنەکان ئەژمار دەکرێت.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا ۱۲۲ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە
كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە ساڵی ۲۰۲٤دا ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا ۱۲۲ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
-

ئێشکگری بەردەوامە: سنوورەکان ناتوانن کورد دابەش بکەن
گەلی نسێبین کە پئیشکگری سنووری قامیشلۆ دەکەن بۆ پشتیوانی لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە پەیامی "سنوور ناتوانێت کورد دابەش بکات، قسەی ڕۆژئاوا قسەی ئێمەیە" و ڕایانگەیاند، ڕۆژئاواو دەستکەوتەکانیان دەپارێزن.
-

"کردەوە دژی بیروباوەڕەکان مەترسییەکی گەورەیە"
هەدیە شەمۆ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا جەختی لەسەر مەترسی ئەو کردەوانە کردەوە کە لە سووریا دژی ئایین و بیروباوەڕ ڕوودەدەن و وتی: ئەم کردەوانە کە بە پێچەوانەی بیروباوەڕەکانەوە دەگوزەرێت، مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ئایندەی سووریا.
-

سەروناز ئەحمەدی بە مەرج ئازاد کرا
سەروناز ئەحمەدی، لە زیندانی ئێڤین لەدوای یەک ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە مەرج ئازاد کرا.
-

نەجلا سەکافی خەڵاتی باشترین ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی ژنانی ناوچە جەنگییەکانی بەدەستهێنا
نەجلا سەکافی، ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی بەهۆی ڕاپۆرتکردنی ژیانی ژنان لە چادری ئاوارەکان لە غەززە خەڵاتی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا، لە کاتتێکدا خۆشی لە کاتی نووسینی ڕاپۆرتەکە لە ئاوارەبووندا بووە.