ڕۆژانە
-

لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣ ژن کوژران
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ٣ شاری تورکیا ٣ ژن کوژران، یەکێک لەو ژنانە سەرەڕای بڕیاری دورخستنەوە، بەڵام پارێزراو نەبوو، بکوژی یەکێکی دیکەش لە ژنانە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
-

دەوڵەتی تورکیا بینای شارەوانی شارۆچکەی ئازادی بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بینای شارەوانی شارۆچکەی ئازادی، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری تەبقا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرد.
-

ژنانی برینداری شەڕ: هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بەرهەمی شۆڕشی ژنان تێکبشکێنێت
خاوەن پێداویستییانی ژن لە فیدراسیۆنی خاوەن پێداویستییانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی عائیشە دبس لە فەرمانگەی کاروباری ژنان لە دیمەشق، ڕایانگەیاند، هیچ هێزێک ناتوانێت شکست بە شۆڕشی ژنان بهێنێت.
-

"شەڕی غەززە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە"
ئەحلام زێن لە غەززەوە ئاماژەی بەوەدا کە پێش شەڕی غەززە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز بوون، بەڵام بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕ و گرانبوونی نرخی کاڵاکان، ئێستا ئەو پەیوەندییانە لاواز بوون.
-

لە ساڵی ٢٠٢٤ توندوتیژی دژی ژنانی بەلوچ زیادی کرد
بە پێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤ی کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ؛ دەرکەوتووە ژنانی بەلوچ لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن دامەزراوە خێزانیی و دەوڵەتییەکانەوە تووشی توندوتیژی و ستەم بوون و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان کوژران و بریندار بوون.
-

"هۆشیاری پیاوسالاری، ئایینی لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆی دوور خستەوە"
عەزیزە حەسۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئایین بە هۆشی پیاوسالارەوە لە جەوهەرەکەی دوور خراوەتەوە و وتی: ١٣ ساڵە هیچ ئایین و باوەڕ و پێکهاتەیەک لە سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکدا پێشێل نەکراوە، لە سووریای نوێدا پێویستە سوود لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری وەربگیرێت.
-

کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەوانی تورکیا: ٥ ڕۆژنامەنووس بە ئامانج گیراون
بەپێی ڕاپۆرتی "کارنامەی ئازادی ڕۆژنامەگەری ٢٠٢٤: ئەناتۆمی بێدەنگکردنی ڕاستی"، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیا چوار ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، ١١٢ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون و ٢٦ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون.
-

تاژێ هێرشەکانی سەر دامودەزگاکانی ژنانی ئیدانە کرد
تاژێ ڕاگەیەندراوێکی دژ بە هێرش بۆ سەر دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان لە سلێمانی دەرکرد و ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن.
-

داوا دەکرێت ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی لە ئێران ئازاد بکرێت
لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی بێ سنوور ڕەگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی سێسیلیا سالا دەکەن.
-

ڕۆژنامەنووسانی ژن: بەئامانجکردنی ژن تیڤی هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر یەکسانی ڕەگەزیی و بەهێزکردنی ژنان
ڕۆژنامەنووسانی ژن لە باشووری کوردستان، لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان، کە بۆ ژن تیڤی کار دەکات، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ئەم هەنگاوە بنەما سەرەکییەکانی سەربەخۆیی میدیا و ئازادیی رادەربرین، تێکدەدات".
-

گزنگی بەربەیان: ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر و مۆڵەتمان هەیە
ئەمڕۆ لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا و سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، داخستنی هەندێک ناوەندی رێكخراوەیی و میدیایی پەیوەندی بە فشاری دەرەكییەوە هەیە، بڕیارەكە سیاسییە بەڵام بەرگی یاسای لەبەركراوە.
-

لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە چادری ئاوارەکان ئەنجامدراو ژمارەی دانیشتووان ٦% کەمیکردووە
لە کۆمەڵکوژییەکی نوێدا دژ بە خەڵکی ئاوارە لە ناوچەی ئەلمەواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس، بۆردوومانی هێزەکانی ئیسرائیل بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١١ کەس کە سێ منداڵیان تێدابووە.
-

ژیان لە مەنبەج تاریکتر دەبێت
دانیشتووانی شاری مەنبج داوای گەڕانەوەی هێزەکانی قەسەدەو یەپەژەیان کردو ئاماژەیان بەوەکرد، دوای چوونی چەتەکان بۆ منبج، خراپەکاری و کوشتن و کۆچ زیادی کردووە، شارەکە لە تاریکیدا ماوەتەوە.
-

بە ملیۆنان منداڵی سودان لە خوێندن بێبەشن
لە سودان بەهۆی شەڕی ناوخۆوە هێشتا بەشێکی زۆر لە منداڵان بێبەشن لە خوێندن و بۆ ماوەیەکی نادیار لە خوێندنگە دوور کەوتوونەتەوە، دیاریکراوە کە ئەگەر ئەم منداڵانە نەخوێنن ڕوو لە چەکداران دەکەن و شەڕی سودان هەرگیز کۆتایی نایەت.
-

شەڕڤانانی یەپەژە: وەک ژن پێکەوە شۆڕشەکەمان دەپارێزین
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" لە تل تەمرەوە پەیامی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دا و ڕایانگەیاند: چەکەکانمان دانانێین و بۆ پاراستنی ژنان بەکاریان دەهێنین، با ژنان پێکەوە شۆڕشەکەیان بپارێزن.
-

پشتیوانی لە حەلەب هیچ بەربەستێک ناناسێت
ڕێکخراوی نودەم کە بۆ پاڵپشتیکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاسانکردنی ژیانیان دامەزرا، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دەستی بە چالاکییەکانی کرد، ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات بگاتە هەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی شاری حەلەب.
-

کۆمپانیای گزنگی بەربەیان و ڕۆژنامەنووسان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن
لە بەرامبەر ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ کۆمپانیای گزنگی بەربەیان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن.
-

مەکەگە لە بەرامبەر داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان کاردانەوەی نیشاندا
مەکەگە بەرامبەر بە داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە داوای لە بەرپرسان کرد، بڕیارەکە پێچەوانە بکەنەوە.
-

ژن و بارگرانی ناوبانگ... سنووردارکردنی شەرمەزاری و حەرام و کۆت و بەندکردنی ژن
کۆمەڵگە هێشتا بەدەست داب و نەریتە بەسەرچووەکانی شاری حەلەبی سووریا دەناڵێنێت، کە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی ژنان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانیان هەیە، لە هەمووی گرنگتر ژنان بەرپرسیارێتی ناوبانگی خێزان و کردەوە شەخسییەکانیان لە ئەستۆ دەگرن.
-

"توندوتیژی سێکسی ستراتیژییەکی تایبەتی شەڕە"
سەمیرە ناسری بەرگریکاری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە توندوتیژی سێکسی تەنها تاوانێکی کەسیی نییە، بەشێکە لە ستراتیژی شەڕی تایبەت و ئامانج لێی لەناوبردنی کۆمەڵگایە، بۆیە پێویستە کولتووری بەئاگابوونەوە لە بواری مافەکانی ژناندا هەبێت.