ڕۆژانە
-

دەم پارتی: بەڕێز ئۆجالان تەندروستی باش و ئیرادەی بەرز بوو
پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان-دەم پارتی ئەنجامی دیداری دوێنێ، ٢٨ی کانوونیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "دۆخی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان باش بوو، ئیرادەی بەرز بوو".
-

دەزگای ژنانی ئازادی سووریا خەباتی خێراتر کرد
نوسینگەی حەلەبی دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستی بە کارەکانی کردووە و لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ دەرگاکانی بەڕووی ژناندا کردەوە، دەزگاکە دەرفەتی پیشەیی بۆ ژنان دەڕەخسێنێت و تۆڕێکی پشتیوانی ڕێکدەخات.
-

"دەتوانن بە بای قژتان داهاتووی سووریا بونیاد بنێن"
ئەنتۆنێلا ترۆنچینۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئیکۆ-فێمینیستەکانی ئیتالیا پەیامێکی پشتیوانی بۆ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناردو وتی: دڵنیام بە بای قژتان دەتوانن مۆدێلێک لە مافی چارەی خۆنووسینی ژنان لە داهاتووی سووریادا بونیاد بنێن.
-

سێ تۆمەتباری دۆسیەی نارین گوران سزای قورس دران
لەو دۆسیەیەی کە تۆمەتبارانی نارین گوران دادگایی کران، سێ تۆمەتبار سزای زیدانی تاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.
-

زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەس داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەن
سێ هەزار و ٦٢٨ چالاکوانی مافی ژنان، کرێکاران، مامۆستایان، بنەماڵەی داواکاران و هتد، بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین دەکەن.
-

دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا کۆبوونەوە
لە چالاکییەکەی دایکانی شەممە لە هەفتەی ١٠٣١دا، پرسیار لە چارەنووسی مەحمود کایا کرا و وترا: دووبارە داوای دادپەروەری دەکەینەوە.
-

یونیسێف لەبارەی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر منداڵان هۆشداری دەدات
یونیسێف وێڕای هۆشداریدان لەوەی لەو ناوچانەی لەشەڕدان زیاتر لە ٥٢ ملیۆن منداڵ لە خویندن دەرچوون جەختی لەوە کردەوە کە جیهان دەبێت زیاتر هاوکاری ئەو منداڵانە بکات کە تێوەگلاون لەم ململانێیانەدا.
-

گەلی تل تەمرو زرگان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانییان لە قەسەدە کرد
سەدان کەس لە شارۆچکەکانی تل تەمی و زرگان لە کانتۆنی جزیرە بۆ پشتیوانی لە یەپەژە و قەسەدە ڕێپێوانیان کرد.
-

لە ٢٠٢٤دا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە عێراق تۆمارکراوە
لە عێراق، لەمساڵدا ٤٥٧ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بە گشتی تۆمارکراوەو هەروەها لە هەرێمی كوردستان ١٧٩ پێشێلكاری تۆماركراوە.
-

لە ئەمساڵدا ٢٦ ژن لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارە دراون
لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی ٨٨٣ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٦ لەوانە ژنن، ٢٠٧ کەسی دیکەش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

شاندی دەم پارتی چوونە ئیمڕالی
پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ئیمڕالی.
-

لە مەراسیمێکدا پەرتوکی "زێڕەوشان" لە شاری مهاباد ناسێندرا
پەرتوکی "زێڕەوشان" بەرهەمێکی دەوڵەمەندی لێکۆڵینەوەیە و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سورەیا مام قادرییە، کە تێایدا باس لە ناساندنی جلوبەرگی کۆنی کوردانی موکریان دەکرێت.
-

حاڵەتەکانی دیارنەمانی منداڵان لە پارێزگای داماری یەمەن زیادبووە
دیارنەمانی منداڵان و بەزۆر وەرگرتنیان لە سەربازگە لە پارێزگای دامار نیگەرانی خەڵکی وڵاتەکەی لێکەوتەوە، چونکە لە ماوەی ١٥ڕۆژی ڕابردوودا ٧ منداڵ بێسەروشوێن بوون.
-

لە ساڵی ٢٠٢٤ ژنانی ئێزدی بە هۆشمەندی خۆپاراستن تێکۆشانیان کرد
ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ژنانی ئێزدی و هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادیدا وەستان، بۆتە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدان، یەکگرتوویی ژنانی ئێزدی و عەرەب بوو بە ئەزموونێکی گرنگ بۆ ژنانی عێراق و سەرچاوەی ئیلهامبەخش بۆ خەباتی ساڵی ٢٠٢٥.
-

دوا نەخۆشخانە لە باکووری کەرتی غەززە بێ خزمەتگوزاری ماوەتەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بووە هۆی ئەوەی کە نەخۆشخانەکە بی خزمەتگوزاری بمێنێتەوە.
-

لە ئەفغانستان لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ٩ ژن و دوو منداڵی کچ کوژران
کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان لە زیادبووندایەو تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی قەیرانی ئەمنی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەدا، کە ژنان و منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
-
نور حەمادە، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ژنانی عەرەب
نور حەمادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی فێمینیستی لوبنانی، یەکێکە لەو کەسایەتییە دیارانەی کە بۆ پرسی فێمینیزم و یەکسانی ڕەگەزی لە جیهانی عەرەبیدا خەباتی کردووە.
-

"پاراستن ئەرکی هەموو لایەکمانە"
مزگین حەسەن، بەڕێوەبەری هێزی پاراستنی کۆمەڵگەی کانتۆنی جزیرە، جەختی لە گیانی بەهێزی سەفەربەریی لە ناوچەکە کردەوە لە بەرامبەر هێرشەکان و وتی: پاراستنی کۆمەڵگە ئەرکی هەموومانە، دەبێت بە سەفەربەریی خاکەکەمان بپارێزین.
-

"جیهان نموونەی ژنێکی بەهێز و ئیرادەیە"
دیلان دیلۆک، هاوڕێی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهید بوو، وتی: جیهان لە پێناو دۆزی ژن و بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان خەباتی کرد، ئێمە بەو شێوەیە بەردەوام دەبین.
-

هێزەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی کەمال عەدوانیان لە باکووری کەرتی غەززە سووتاند
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانی شەڕی بەردەوامی هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس بۆ ٤٥ هەزار و ٤٣٦ کەس بەرزبووەتەوە و ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون.