ڕۆژانە
-

خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوا بۆردوومان کرا
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی “ئەل هیشا” لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بۆردوومان کرد.
-

گەمارۆی سەر باکووری غەززە مەترسی لەسەر ژیانی ٧٥ هەزار کەس دروستکردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستیکردەوە کە ئەو گەمارۆیەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە ٨٠ ڕۆژ بەسەر باکووری غەززەدا سەپاندوویەتی، ژیانی ٧٥ هەزار هاوڵاتی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە.
-

کەنەکە کەمپەینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی بەرز نرخاند
بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان گۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە پشتیوانی لە کەمپەینی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوا کرد.
-

لە کەرکوک منداڵێک کە ئەشکەنجە درابوو گیانی لەدەستدا
ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵانەی لە شاری کەرکوک ئەشکەنجەدرابوو گیانی لەدەستداو مامی منداڵەکە بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکە دەستگیرکراوە.
-

"هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەرییەوە هاوکاری بنێرن بۆ ڕۆژئاوا"
لە ١٢ی کانوونی ئەمساڵ و هاوکاتی ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری سلێمانی کەمپەینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا و کۆمەک کۆکرایەوە، ئەمڕۆش سندوقی هاوكاتییەکان لە ڕێکخراوی ئازادبوون داخرا و دەنێردرێن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
-

ژنان لە جیهانەوە داوا دەکەن ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری بناسێنرێت
زیاتر لە ٥٠٠ ژن لە کوردستان، وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپاوە داوایان لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، کۆمیسیاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بناسێندرێت.
-

تاڵیبان دەرکەوتنی لە پەنجەرەوەی بۆ ژنان قەدەغە کرد
تاڵیبان کە ژنان لە شوێنە گشتیەکان دوور دەخاتەوەو لە ماڵەکانیاندا زیندانییان دەکات، لە بڕیارێکی نوێدا دەڵێت نابێت ژنان لە پەنجەرەی ماڵەکانیانەوە ببیندرێن.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: پێویستە ئازادیی کارکردنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکرێت
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایانگەیاند، لێدوانەکانی عائیشە ئەلدبس هەوڵێکی بێهیوایە بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە ڕۆڵی چالاکیان لە بونیادنانی سووریای نوێ، پێویستە ئازادیی کارکردنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.
-

ئازادی دوای ١٣ ساڵ: زیندانییەکان کەرامەت و ئیرادەی خۆیان دەپارێزن
ژیان ئاتەش کە ٨ جار سزاکەی هەڵپەسێردرا و دوای ١٣ ساڵ ئازادکرا، ڕایگەیاند، سەرەڕای زیادبوونی سەرپێچی لە زیندانەکاندا، زیندانیان ئیرادە و کەرامەتی خۆیان دەپارێزن و دەبێت دەنگی زیاتر بدەین بە زیندانیان.
-

ڕێکخراوی سارا: لێدوانەکانی عائیشە ئەلدبس سووکایەتیکردنە بە مافەکانمان
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاویكردەوە، ئایدۆلۆژیای عائیشە ئەلدبس ژنان لە وەرگرتنی پۆست و چوونە ناو بازاڕی کار ڕەت دەکاتەوە، لێدوانەکەی تۆمەتێکی ڕاستەوخۆن لە دژی ئێمە.
-

هۆشمەندی پیاوی باڵادەست بە تێکۆشانی ژن تێکدەچێت- شیکاری
تا کۆمەڵگە خۆی ڕێک نەخات و شەڕی شۆڕشگێڕانەی خۆی ئەنجام نەدات، شەڕی نێوان دەسەڵاتداران کۆتایی نایەت، پێویستە کۆمەڵگە بەتایبەت ژنان و گەنجان خۆیان ڕێکبخەن، شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەل دەستپێبکەن بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتداران و داگیرکارییەکانیان.
-

ئێزدییەکانی شەنگال: ئازارەکانی شەنگال و عەفرین وەک یەکن تێکۆشانی ئێمەش وەک یەک دەبێت
ژنانی ئێزدی شەنگال سەرنجیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا ڕاکێشا و ڕایانگەیاند، ئازارەکانی شەنگال و عەفرین وەک یەکە، تێکۆشانی ئێمەش وەک یەک دەبێت.
-

لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئەرکی خۆیان گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی کولتووری و زانستی و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسکۆ" ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٦٨ ڕۆژنامەنووس لەسەر ئەرکی خۆیان کوژراون.
-

تولای هاتیمۆغولاری: لەبەردەم دەرفەتێکی مێژوویین
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیم، تولای هاتیمۆغولاری وتی: لەم کاتە هەستیارەدا هەموو بازنەکانی سیاسی پێویستیان بە هەنگاوی ئەرێنی و بوێرانە هەیە بۆ چارەسەر، لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییین، دەتوانین پێکەوە داهاتوو ڕۆشن بکەینەوە.
-

پەروین بوڵدان: عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت هەمووان پشتگیری ئەم پرۆسەیە بکەن
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی باسی لە دیدارەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردو وتی: ئیرادەی بەرز بوو، ویستی لەگەڵ سەرکردە گشتیەکانی حزبەکان بە مەهەپەشەوە کۆببینەوەو ڕێباز و خواستەکانی خۆمانیان پێ بگەیەنین.
-

قەدەغەکردنی نوێ دژی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی تاڵیبان جارێکی دیکە فەرمانی داوە بە قەدەغەکردنی کاری ژنان لە دامەزراوەکاندا، هۆشداریی داوە بە ڕێکخراوەکان ئەگەر پابەندی فەرمانەکە نەبن ئەوا مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.
-

ژنێکی ئاوارە لە یەمەن لەلایەن حوسییەکانەوە ڕفێندرا و ئەشکەنجەدرا
ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی تەحەدای زیاتر دەبنەوە و بەشێکی زۆریان لە کامپەکانی پەنابەران یان ئەو ناوچانەی کە حوسییەکان کۆنترۆڵی دەکەن، ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبنەوە.
-

لە خەلیفان پیاوێک کە قسەی نەشیاری بە ژنان دەوت دەستگیر کرا
پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە، لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان پیاوێک دەستگیر کرا کە لە ڕێگەی تیکتۆک قسەی نەشیاوی بە ژنان وتووە.
-

ڕۆژنامەنووس شەزا سەباغ لە کامپی جەنین گیانی لەدەستدا
کوژرانی ڕۆژنامەنووس شەزا سەباغ توڕەیی بەربڵاوی لە بازنەکانی فەلەستین دروست کرد و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان دووپاتیان کردەوە کە بەردەوامی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان گوزارشت لە بێبایەخکردنی ڕوون و ئاشکرایە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان کە گەرەنتی ئازادی کاری ڕ
-

واقیعی ژنانی سووریا هەڕەشە و پڕ لە مەترسییە تۆڕی ژنان و ڕاگەیاندن پێویستە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەلایەن هاوپەیمانی نادا ڕێکخرابوو، دووپاتیکردەوە کە تۆڕی ژنان و ڕاگەیاندن گرنگە بۆ گەورەکردنی دەنگی ژنان لە سووریا و ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە جۆراوجۆرانەی کە پێی دەکرێنە ئامانج.