ناوەندی هەواڵ
سروە عوسمان شاعیر لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی مەراسیمە مێژووویەكەی گەریلا پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، سووتاندنی چەک، ویستی ئاشتیی، گۆڕینەوەی خوێنڕشتنە بە دانووستان و گفتوگۆ لەمڕۆژە مێژووییەدا، سڵاو لە هێز و وورەی پۆڵایینتان، سڵاو لە هزرو مۆڕاڵی وڵاتپارێزیتان، لەبەرخودان و تێکۆشانتان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پڕ واتا بوو، سەلماندتان بۆ تەواوی جیهان لە بناری کێوێک لە دەرکی ئەشکەوتێک، سووتانی چەک و کۆتاییهێنان بەخوێنڕشتن، پیرۆزترین مانای بە هەڵوێستەکەتان بەخشی، لەکاتێکدا ئێوە بە دەیان ساڵ شەڕی گەورە وڵاتانی ناتۆتان کردووە و ڕادەست نەبوون، ئەمڕۆتان کردە ڕۆژی بەرقەراربوونی ئاشتی بەویستی خۆتان و مێژووەیەکی پڕ لە شانازیتان تۆمار کرد .
وتوشیەتی، ئەم هەنگاوەشتان پەیڕەوی فەلسەفەی بە یەکسانی ١٥ ژن و ١٥ پیاو پر پڕ بوو لە تێڕامان بیرکردنەوە نەک ڕادەستکردن ئێوە سەلماندتان بیرو هزری گەریلا زادەی ئێش و ژان و ستەمی گەلەکەمانە، گەریلای وڵاتپارێز، شکۆی گەل و نەتەوەکەمانە، خۆری ئازادی لەسایەی ئێوەوە هەڵدێت و ئەشکەوتی جاسەنە گەواهیتان بۆ دەدات.
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری شارۆچكەی دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گروپێكی گەریلا چەكەكانیان لەناوبرد.




