ڕۆژانە
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس لە زینداندا بێسەروشوێن دەکرێن
ڕۆژنامەنووسان گولستان دورسون و پنار گەییب و سەرپیل ئوناڵ کە لە بەندیخانەی ژنانی باکرکۆدان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان گواسترانەوە بۆ زیندانی مەڕمەڕە.
-

تەرمی جیهان بیلگین و نازم داشتان لە ڕۆژئاوا بەخاک دەسپێردرێت
تەرمی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج، ڕێگەیان پێنەدراوە ببرێنەوە باکووری کوردستان، لەبەرئەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەخاک دەسپێردرێن.
-

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دەستبەسەرکران و قەیوم داندرا
دوای ئەوەی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستبەسەرکران، دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە گەمارۆی شارەوانی ئاکدەنیزی دا و ڕایانگەیاند، قەیوم لە شارەوانییەکە داندراوە.
-

"پاراستنی دەستکەوتەکان لەڕێگەی خۆپاراستن مسۆگەرە"
دەستینا حەلەب، ئەندامی کۆنسەی سەربازی یەپەژە، ڕایگەیاند بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد مەیدانی سەربازی فراوانتر و بەهێزتر دەبێت، کە نمونەی بەرخۆدانی مێژوویی یەپەژەیە، بەبێ پاراستن کەس ناتوانێت ژیانێکی بە کەرامەت و ئازادانە بژی.
-

لە بناری قەندیل شەهیدبوونی ساکینە جانسز شەرمەزار کرا
لە ١٢یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ساکینە جانسز، سەبارەت بە ژیان و تێکۆشان و ڕێبازەکەی، سیمنارێک لە بناری قەندیل بەڕێوەچوو.
-

دەوڵەتی تورک گۆچانی زەرگە بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی دەزانێت
زeرگە ئەڤدۆ، کە تەنیا ئەوەی لەبیرە لە باکووری کوردستان لە دایکبووە باس لەوە دەکات کە لەگەڵ هاوەڵێکی دێرینی خۆی بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکات.
-

فیدان دۆغان لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە
فیدان دۆغان، نوێنەری پاریسی کەنەکە، کە لەگەڵ ژنانی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز لە پاریس تیرۆر ران، لە سەر گۆڕەکەی بەبیر هێندرایەوە.
-

چالاکوانانی تونس داوای تێکۆشان لە دژی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان دەکەن
ژنانی چالاکوانانی تونس ڕایانگەیاند، هەرچەندە ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگەی بۆ ژنان کردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان لە بزووتنەوەی جەماوەریدا نیشان بدەن، بەڵام ژنان لە مافەکانیان بێبەش دەمێننەوە و داوای خەباتیان لە دژی ئەمە کرد.
-

لە سووریا ٥ کەس کوژران
٥ کەس بە شێوازی جیاواز لە شارەکانی حەما، ئیدلب و حومسی سووریا کوژران.
-

ساکینە جانسز لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
ساکینە جانسز، ژنە سیاسەتمەداری کورد کە ١٢ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پاریس تیرۆر کرا، لەسەر گۆڕەکەی لە دێرسیم یادی کرایەوە.
-

کۆنگرەی ستار: کەرەم سیمبولی تێکۆشانی ژنانە بۆ ئازادی و دادپەروەری
کۆنگرە ستار دەڵێت: شەهید بوونی کەرەم ئەحمەد وەک سیمبولی خەباتی ژنان دەمێنێتەوە، داوا لە ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکەین بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان لە ئەستۆ بگرن.
-

یەژا ستار جەخت لە بەردەوامی خەباتی ساکینە جانسزو هاوڕێکانی دەکاتەوە
لە ١٢یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس، یەژا ستار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە بەردەوامیی خەبات و بەرخۆدان لە شوێنپێی ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان، و لەیلا شایلەمز کردەوە.
-

سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندکرا
لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین پەسەند کرا.
-

ناسنامەی ٥ هاوڵاتی ئاشکرا بوو کە لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا
ناسنامەی ٥ هاوڵاتی کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کاروانێکی گەل بەرەو بەنداوی تشرین و سیرین گیانیان لەدەستدا بڵاوکرایەوە.
-

مەشخەڵی بەرخۆدانی ژنانی کورد بەردەوامە
هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی کە دیکتاتۆریەت قبوڵ ناکەن، لەلایەن دەوڵەتەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و وتی: کۆمەڵکوژییەکانی ٥ و ٩ی بانەمەڕ هیچ جیاوازییەکیان نییە، خەباتی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا ژیانی خوڵقاند.
-

دەوڵەتی تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەوروبەری بەنداوی تیشرین تۆپباران دەکەن و شەوی ڕابردووش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی دەوروبەری بەنداوەکەی کرد.
-

لە دهۆک شوێنەوارێکی گرنگ ل دۆزرایەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە هەردوو پرۆژەی شوێنەواری لە (گرێ ئاسنگەران و كانی ئەسپەهان) لە سنووری شارەدێی ڕۆڤیا لە پارێزگەی دهۆك، دوو شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ دۆزراوەتەوە کە تەمەنیان نزیکەی ٨ هەزار ساڵە.
-

ژنان بە ئیرادە گەیشتنە تشرین: خاکەکەمان دەپارێزین
ئەو ژنانەی کە سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بۆ پاڵپشتی لە شەڕڤانانی قەسەدەو یەپەژە چوونەتە تشرین، دەڵێن: خاکی خۆمان دەپارێزین و لە داگیرکەرانی پاکدەکەینەوە.
-

سیاسەتەکانی دیلکردنی ئێران بەردەوامە
ڕژێمی ئێران کە لە هەموو کاتێک زیاتر لە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەترسێت، بۆ پاراستنی خۆی پەنا بۆ هەر ئامرازێک دەبات، بەڵام بازنەی بەرخۆدانی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕژیم گرژتر دەکات.
-

ژنان لە پێکهاتە جیاوازەکاندا جەخت لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە سووریا دەکەنەوە
بەشداربووانی یەکەمین کۆڕبەندی ڕاوێژکاری کە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، پێداگرییان لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتەکانی دیکە لە داڕشتنی دەستووری نوێی سووریادا کرد.