ڕۆژانە
-

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکیادا گیانی لەدەستدا
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند کەرەم ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەنجومەنی کۆمەڵەکە، لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئەو کاروانەی بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن گیانی لەدەستدا.
-

شەهیدانی یەکەمین کۆمەڵکوژی پاریس سیمبولی خەباتن بۆ هەموو ژنان
هەر سێ ژنە تێکۆشەر "ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز" لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانیانەوە، نوێنەرایەتی دۆزی گەلی کوردیان دەکرد و وێنەی ژنی کوردی ڕاستەقینەیان بۆ جیهان بەرجەستە کرد.
-

ژنە چالاکوانێک: لە سودان زیاتر لە ٥٥٠ ژن دەستدرێژییان کراوەتە سەر
سەلیمە ئیسحاق محەمەد خەلیفە، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان و چالاکوان ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سودانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٥٠ ژن لە لایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
-

تەرمی ڕۆژنامەنووسان ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکرێت
ئەو شاندەی کە پێشوازی لە تەرمی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین و نازم دەشتان دەکەن، ماوەی دوو ڕۆژە لە دەروازەی سنووری خابوور چاوەڕوان دەکەن، لەم بارەیەوە شاندەکە وتی: وتمان ئەگەر زیاتر سووربن، دانیشتنێک ئەنجام دەدەین.
-

سزای لەسێدارەدان لەلایەن دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتەوە ئیدانەکرا
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەلاتی کوردستان کۆبوونەوە و وێڕای پشتیوانی لە هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیان ئازاد"، سزای لەسێدارەدانیان لە ئێران شەرمەزار کرد.
-

ژنانی زیندانی باکرکۆی دژی پشکنینی بێ جلوبەرگ نەچوون بۆ دیداری خێزانەکانیان
زیندانیانی ژن لە زیندانی باکرکۆی دژی پشکنینی بێ جلوبەرگ و لابردنی پێڵاو ئامادە نەبوون بچنە دیداری بنەماڵەکانیان.
-

هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن
لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێەوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
-

لە غەززە ١٣ کەس کە ٧یان منداڵن گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری کەرتی غەززە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٧ کەسیان منداڵن و دەیان کەسیش برینداربوون.
-

هەڵمەتی هاشتاگ دژی نەکردنەوەی دەروازەی خابوور بەڕووی بنەماڵەی شەهیداندا دەستیپێکرد
لە دژی نەکردنەوەی دەروازەی خابوور و بە مەبەستی فشارخستنەسەر دەسەڵاتدارانی تورک بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری خابوور، بە ڕووی شاندی سیاسەتمەداران و بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان، هەڵمەتی هاشتاگ دەستی پێکردووە.
-

چەند ساتێکی سەفەربەری لە کۆبانی: ئیرادەی ئێمە لە پۆڵا دروستکراوە
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ لە وەڵامی ئەو سەفەربەرییەوە کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕاگەیەندرا، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، بە ئامادەکردنی خواردن پاڵپشتی شەڕڤانان دەکەن دەڵێن: کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت.
-

ئایتن کاپلان: ساکینە جانسز هێمای ئازادییە
ئایتن کاپلان، وتەبێژی تەژەکە-ئە ڕایگەیاند، میراسی ساکینە جانسز بۆ تەڤگەری ژنانی کورد تاجی سەرکەوتنی لەسەر دادەنرێت و ساکینە جانسز هێمای ئازادییە.
-

"هەمیشە دەنگی هیواخوازی ژنانی باشوور ڕادەگەیەنین"
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە کەناڵی ڕۆناهی تیڤی کار دەکەن سەبارەت بە بڕیاری داخستنی چەند دامودەزگا لە باشووری کوردستان ڕایانگەیاند، هەرگیز لە گەڕان بەدوای ڕاستییەکان و ڕاپۆرتکردنی دەنگ و قسەی ئومێدبەخشی ژنان لە باشوورەوە ناوەستن.
-

کۆچبەرانی کامپی واشۆکانی: پێویستە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکرێت
پەنابەرانی کورد و عەرەب و ئێزدی کامپی واشۆکانی کە شەو و ڕۆژ لە ژێر بارودۆخی سەختی کامپەکەدا دەژین، ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا باجی کارەکانی دەدات و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکەن.
-

ژنانی ئەفغانستان کاردانەوەیان بەرامبەر ئامینە محەمەد نیشان دا
ژنانی ئەفغانستان وەڵامی ئامینە محەمەد، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان دایەوە کە وتبووی "پێویستە مافەکانی ژنان لە چوارچێوەی مافە ئیسلامییەکان بپارێزرێن"، ئەو ژنانە دەڵێن: نابێ چارەنووسی ژنان ببێتە قوربانی بەرژەوەندییە دیپلۆماسییەکان.
-

ساڵی ڕابردوودا ٣١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون
لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، ٩ لەو ژنانە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵ بووە.
-

کەژەکە: بە بەشداری لە رێپێوانی گەورەی پاریس، لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکەین
کەژەکە داوای لە کوردانی دانیشتووی ئەوروپا و دۆستانیان کرد کە ١١ی کانونی دووەم بەشداری لە رێپێوانی گەورەی پاریسدا بکەن، بۆ ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا بچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی و لێپێچینەوە لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریس بکرێت.
-

لە سلێمانی دیالۆگێک لەبارەی کارکردنی ژنان بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی دیالۆگێک لەبارەی کارکردنی ژنان لە ماڵەوە و جیهانی کاردا لە لایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان بەڕێوەچوو، باس لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی و گرنگی و ڕۆڵی ژنان لە جیهانی کارکردندا کرا.
-

نامەیەک لە زەینەب جەلالیانەوە: پێویستە هەمووان بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بکەن
زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی یەزدی ئێرانەوە نامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا بەشداری خۆی لە هەڵمەتی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ راگەیاند و داواشی کرد هەموو ژنان، گەنجان و ئازادیخوازان بەشداری لە هەڵمەتەدا بکەن.
-

"پرۆسەی ئاشتی نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا، بەڵکو بۆ ئایندەی سووریاش زۆر گرنگە"
ئەرەن کەسکین سەرنجی بۆ کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: پرۆسەیەکی نوێ 'پرۆسەی ئاشتی' هەیە کە جێی سەرنجی جوگرافیای ئێمەیە، پێموایە ئەم پرۆسەیە نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا، بەڵکو بۆ داهاتووی سووریاش گرنگییەکی زۆری هەیە.
-

"سارا خوداوەندی جوانی شاخی ئازاد بوو"
لەیلا واشوکانی، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، ئاماژەی بەوەدا کە ساکینە جانسز، وەک ژنێکی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی، هەمیشە سەرقاڵی ڕێکخستن و پەروەردەکردنی خەڵک بووە و وتی: "هاوڕێ سارا خوداوەندە جوانەکەی شاخە ئازادەکان بوو"