ڕۆژانە
-

"سیستمی خۆبەڕێوەبەریی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گونجاوترینە"
ڕۆهات خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ژنان لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، سیستمی خۆبەڕێوەبەریی بە هەموو پێکهاتەکانی و کۆمەڵە و ئەنجومەن و سەرکردایەتییەوە کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، گونجاوترینە بۆ ژنان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.
-

کۆمەڵکوژی سیرین: سێ کەس گیانیان لەدەستداو ٥ کەسیش بریندار بوون
دەوڵەتی تورک ماڵێکی مەدەنی لە گوندی مەسرەب لە شاری سیرین بۆردومان کردو کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سێ کەس لە یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵن و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-

ڕێپێوانی هەزاران کەسی دژی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەدەچێت
ڕێپێوانی کوردستانییان و دۆستەکانیان لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد، تیایدا داوایان لە دەوڵەتی فەرەنسا کرد لێپرسینەوە لە بکوژەکان بکات.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نادادپەروەرییە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بارەی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نادادپەروەرییە".
-

بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە دوو منداڵ بریندار بوون
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ماڵێکیان لە گوندی بیر حەسۆ لە نزیک پردی قەرەقۆزاخ تۆپباران کرد و لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا دوو منداڵ بریندار بوون.
-

ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو لە ژووری تاکەکەسیدا دەهێڵدرێنەوە
بە پێی زانیارییەکان ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووساندا بۆ زیندانی مەڕمەڕە نێردرابوون، لە ژوورە تاکە کەسییەکاندا ڕاگیراون.
-

نێرگس محەمەدی دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بانگی گەلی کرد: یەک دەنگ بن
سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چالاکوان و ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی، نێرگز محەمەدی داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی ئێران و ئازادیخوازان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کە یەکگرتوو بن و دژی ئەم سیاسەتی لەسێدارەدانە بوەستنەوە.
-

بانگەوازی لە ژنانی ئەستەنبوڵەوە: ئێمە دەنگی پەخشان عەزیزین
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئەستەنبوڵ دژی سەپاندندی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوان و ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "سزای لەسێدارەدان بۆ ژنان تاوانێکە دژی مرۆڤایەتییە".
-

سروە شیری بۆ تەواوکردنی زیندانی دەستگیر کرا
سروە شیری و پەیمان شیری، خوشک و برا کورد و خەڵکی گوندی تەرغەی شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانی، دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرانەوە.
-

ژنێک لە یەمەن یەکەم پلاتفۆرمی پۆدکاستی دامەزراند
ژنێکی گەنجی یەمەنی بە ناوی کامیلیا کامیل دەنگی گەلەکەی لە ڕێگەی شێوازی ڕاگەیاندنمۆدێرنەوە دەگەیەنێتو بەو ئامانجەش دەستی کرد بە دروستکردنی پۆدکاستێک.
-

چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی گەل
ژنانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی خۆیان لە دژی کردەوەکانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە مەنبجی داگیرکراو دەربڕی و ڕایانگەیاند: بە لەناوبردنی گۆڕی شەهیدان، دەیانەوێت تۆڵەی داعش بکەنەوە.
-

ژنانی سوەیدا: ئێمە دەستوورێکمان دەوێت کە ژنانی تێدابێت
لە سووریا لەم دواییانەدا ژنان چەندین کۆنفرانسیان ئەنجامداوە بۆ بەدەستهێنانی مافی بڕیاردانی ٪٥٠، ژنانی سوەیداش ڕایانگەیاند، کە حکومەتی تازە پێکهێنراو نابێت هیچ هەڵەیەک بکات.
-

مەترسی سێدارە لەسەر پەخشان عەزیزی و ٥٠ زیندانی دیکە هەیە
پێنج زیندانیی سیاسیی لە زیندانی قزلحەسار لە کەرەج لەبارەی پەسەندکردنی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە زیندانی ئەوین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان کرد.
-

ژنانی زرگان بە ئامادەکردنی خواردن پشتیوانی شەڕڤانان دەکەن
شاها عەلی خەڵکی گوندی گرێ میرە لە شاری زرگان دەڵێت کە ڕێکاری خۆپارێزییان گرتووەتە بەر، بۆ ئەوەی ئەگەر هێرشێک ڕووبدات خۆیان و شەڕڤانان بێ نان نەمێنن.
-

ئامەد، ساڵی ٢٠٢٤ توندوتیژی ئەلکترۆنی و سێکسی بۆ سەر ژنان زیادی کرد
بە گوێرەی ئاماری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا کە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستانەوە داواکاری وەردەگرن، تادێت ژنان تووشی توندوتیژی ئەلکترۆنی و سێکسی بوون و لە ساڵی ٢٠٢٤یشدا توندوتیژییەکان زیادیان کرد.
-

مزگین خەلیل: پێویستە هەموو پێکهاتەیەکی سووریا مافی هەبێت
ژنانی سووریا نیگەرانن لە 'حکومەتی کاتی' کە لەلایەن چەتەکانی تەحریر شامەوە دامەزراوە، مزگین خەلیل، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی کارگێڕی کانتۆنی فورات، دۆخی سووریا و مەترسییەکانی بەردەم ژنانی بۆ دەزگاکەمان هەڵسەنگاند.
-

لە گوندی تۆتمە لە قەندیل کۆمەڵکوژی پاریس یاد کرایەوە
بە بەشداری ژنانی گوندی تۆتمە و دەوروبەری لە بناری قەندیل، ١٢یەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس کرایەوە، کە هەریەک لە ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لەلایەن سیخوڕێکی میتی تورکەوە کۆمەڵکوژ کران.
-

ململانێ لە سودان نزیکەی ١٥ ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی ئاوارە دەکات
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی کردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ململانێکەوە لە سودان ئاوارەبوون بۆ نزیکەی ١٥ ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی بەرزبووەتەوە.
-

١٣ هاوڵاتی مەدەنی لە ناوەڕاستی یەمەن گیانیان لەدەستداو و بریندار بوون
هێرشێکی حوسییەکان بۆ سەر ناوچەی حەناکا لە پارێزگای ئەلبەیزا لە ناوەڕاستی یەمەن، بووە هۆی ئەوەی ١٣ هاوڵاتیی مەدەنی گیان لەدەستبدەن و بریندار ببن کە سێیان ژنن.
-

بۆ پەخشان عەزیزی هەڵمەتی واژۆ کۆرکردنەوە دەستیپێکرد
بۆ پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە دەستیپێکرد.