ژنێکی کورد هەشت ڕۆژە دەستگیر کراوە و چارەنووسی نادیارە
ڕێکخراوی هەرانا بڵاویکردەوە، ژنێکی خەڵکی کامیاران ماوەی هەشت ڕۆژە دەستگیر کراوەو چارەنووسی نادیارە، ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لەبارەی بارودۆخی ژنێکی دەستگیرکراوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ژنێکی کورد بە ناوی ڕووناک دەشتی خەڵکی شارۆچکەی کامیاران لە سنووری پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی هەشت ڕۆژە دەستگیر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کاتەی دەستگیر کراوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە و ئەوەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ١٣ـی تەممووزی ئەمساڵ، ڕووناک دەشتی لە شاری کرماشان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.