ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 248 لە 1.030

17 تەمموز 2025

  1. "لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر سوەیدا پێویستی بە یەکگرتوویی لەنێوان گەلی سووریا هەیە"

    "لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر سوەیدا پێویستی بە یەکگرتوویی لەنێوان گەلی سووریا هەیە"

    عەریفە بەکر، ئەندامی دەستەی پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەو هێرشانەی کە شاری سوەیدای سووریایان کردۆتە ئامانج، سڕینەوەی کولتووری هەمەچەشن و فرەیی وڵاتەکەیە.

  2. "هیچ هۆکارێک نییە کە عێراق بکشێتەوە لە پەیماننامەی ڕۆما بۆ زیانلێکەوتوان"

    "هیچ هۆکارێک نییە کە عێراق بکشێتەوە لە پەیماننامەی ڕۆما بۆ زیانلێکەوتوان"

    لە ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی چەند داواكارییەك خرایەڕوو، باخان عەبدولڕەحمان، پارێزەر لە کۆمەڵەی قوربانیان وتی: لە ساڵیادی پەیماننامەی ڕۆمادا مەبەستمانە هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەی عێراق بخەینە ڕوو.

  3. "دۆخێكی مەترسیدار و پڕ لە پێشێلکاریی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە"

    "دۆخێكی مەترسیدار و پڕ لە پێشێلکاریی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە"

    فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بڵاویکردەوە: ئێمە وەکوو فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ئەو دۆخە مەترسیدار و پڕ لە پێشێلکارییە دەکەین، کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

  4. زیندانییەکی سیاسی هۆشداری دەدات لە پێشێلکارییەکان کە ڕووبەڕووی پەخشان عەزیزی دەبێتەوە لە زیندان

    زیندانییەکی سیاسی هۆشداری دەدات لە پێشێلکارییەکان کە ڕووبەڕووی پەخشان عەزیزی دەبێتەوە لە زیندان

    مەهواش "سایە" سیدال،زیندانی سیاسی کە لە زیندانی قەرچەک ڕاگیراوە، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو دەستدرێژییە دەروونی و جەستەییانەی کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا پەخشان عەزیزی، چالاکوان ڕووبەڕووی بووەتەوە.

  5. یونیسێف کوشتنی بەکۆمەڵ لە پارێزگای کۆردۆفان شەرمەزار دەکات و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکات

    یونیسێف کوشتنی بەکۆمەڵ لە پارێزگای کۆردۆفان شەرمەزار دەکات و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکات

    کاسرین ڕاسیل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یونیسێف هێرشەکانی ئەم دواییەی بارا لە پارێزگای کۆردۆفانی باکووری شەرمەزار کرد کە ژیانی سەدان کەسی کوشت، لەنێویاندا منداڵ و ژن، ئەوان نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی ترسناکی توندوتیژی و بێبایەخکردنی ژیان دەکەن.

  6. لێکۆڵینەوە: خێزانێکی شەش کەسی سووتێندراون

    لێکۆڵینەوە: خێزانێکی شەش کەسی سووتێندراون

    ئەنجومەنی دادوەری تلمسان بڵاویکردەوە، ئەو ئاگرەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی خێزانێکی ٦ کەسی لە گوندی بەنی سامیل ڕووداوێک نەبووەو لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، پێش ئەوەی بە ئەنقەست ئاگر لە ماڵەکە بەربدرێت، قوربانییەکان بەر چەقۆ دراون.

  7. ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنانی سوەیدا دووپات دەکەنەوە

    ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنانی سوەیدا دووپات دەکەنەوە

    ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە ئەو ململانێی تائیفی و کۆمەڵکوژییانەی لەم دواییانەدا بەرامبەر پێکهاتەکانی سووریا ئەنجامدراون، کاری هێزە شاراوەکانە کە هەوڵدەدەن ڕێڕەوی سووریا بگۆڕن و وڵاتەکە بکێشنە ناو شەڕێکی تائیفی.

  8. لە ڕەنجی دەربەدەرییەوە بۆ زەلیلی گەڕانەوە؛ چیرۆکی ژنێکە کە لە ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان ئاوارە بووە

    لە ڕەنجی دەربەدەرییەوە بۆ زەلیلی گەڕانەوە؛ چیرۆکی ژنێکە کە لە ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان ئاوارە بووە

    لە خاکێکدا کە شەڕ و هەژاری مرۆڤ ناچار دەکات ئاوارە بێت،کۆچکردن دەبێتە هەڵبژاردەیەکی تاڵ و زۆرەملێ بۆ مانەوە، شەکیلە محەمەدی، دایکی چوار منداڵە، ئازارەکانی لە گەشتە نەخوازراوەکەیدا بۆ ئێران و ئەو هەڵاواردن و پەراوێزخستنەی کە لەوێ ڕووبەڕووی بووەتەوە باسکرد.

  9. ژنانی کۆبانێ: ماڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  لە گوندی ئەلپەلور چاوەڕێی دەکات

    ژنانی کۆبانێ: ماڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئەلپەلور چاوەڕێی دەکات

    ژنانی کۆبانێ کە لە سەرەتای خەباتی ئازادی گەلی کورد میوانداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕایانگەیاند کە باوەڕیان بە هێز و هەڵوێستی هەیەو ماڵی ڕێبەری گەلی کورد لە گوندی ئەلپەلور چاوەڕێی دەکات.

16 تەمموز 2025

  1. کۆنگرە ستار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی بەپەلە بۆ سوەیدا بگرنەبەر

    کۆنگرە ستار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی بەپەلە بۆ سوەیدا بگرنەبەر

    کۆنگرەی ستار لە گرژییەکانی شاری سوەیدا هێزەکانی دەسەڵاتی کاتی دیمەشق بە بەرپرسیار دەزانێت و دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی بەپەلە و بگرنەبەر بۆ فشار خستنە سەر لایەنە بەرپرسەکان.

  2. لەناو نەبوونی پاراستنی ئاسایشیدا هاوڵاتیانی سوەیدا چەند ڕۆژێکە ڕووبەڕووی قەناس بەدەست و کوشتن بوونەتەوە

    لەناو نەبوونی پاراستنی ئاسایشیدا هاوڵاتیانی سوەیدا چەند ڕۆژێکە ڕووبەڕووی قەناس بەدەست و کوشتن بوونەتەوە

    لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە شاری سوەیدای سووریا، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە هاوڵاتیانی مەدەنی تووشی شەپۆلێکی بێ جیاوازی هاوەن و تۆپخانە بوون، لە ئەنجامدا ماڵەکان زیانیان بەرکەوت و هاوڵاتیانی مەدەنی برینداربوون.

  3. خوێندکارێکی ئەفغانی لە تاران بە تۆمەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر بارودۆخی پەنابەران دەستگیرکرا

    خوێندکارێکی ئەفغانی لە تاران بە تۆمەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر بارودۆخی پەنابەران دەستگیرکرا

    ڕاگەیەندرا کە خوێندکارێکی ئەفغانی لێکۆڵینەوەی مەیدانی سەربەخۆ لەسەر بارودۆخی کۆچبەرانی ئەفغانی لە شارۆچکەی سنووری تەیباد ئەنجام دەدات، هێزە ئاسایشییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات، سارا جوهەری، هاوڵاتی ئەفغانییان دەستگیرکرد و بردیانە شوێنێکی نادیار.

  4. لە ڕۆژی نیشتمانی منداڵان... جەزائیر ئاهەنگ دەگێڕێت و بەرنامەکانی پاراستنی بەهێز دەکات

    لە ڕۆژی نیشتمانی منداڵان... جەزائیر ئاهەنگ دەگێڕێت و بەرنامەکانی پاراستنی بەهێز دەکات

    لە میانەی ئاهەنگی فەرمی ڕۆژی نیشتمانی منداڵان، سوریە مولوجی، وەزیری هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنان، جەختی لە پێویستی هەوڵی هاوبەشی فەرمی و کۆمەڵایەتی کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و هاندەر بۆ گەشەکردنی منداڵان.