خولێکی دروومانی بۆ ١٥ ژنی گەنج لە هەڵەبجە کۆتایی هات

١٥ ژنی گەنج کە بەشداری خولی دروومانیان کردبوو، سەرکەوتووانە کۆتاییان پێهێناو بڕوانامەی دەرچوونیان پیدرا.

خولێکی دروومانی بۆ ١٥ ژنی گەنج لە هەڵەبجە کۆتایی هات

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٢١ی تەمووز، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە کردو لەسەردانەکەیدا لەبەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، لە مەراسیمێکدا  بڕوانامەی دەرچوون و پێداویستیەکانی دەستپێکی کاری بەسەر  ١٥ فێرخوازی خولی دروومانیدا دابەش کرد.

 

لەوبارەیەوە تارا عەبدوڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری راهینان و پیشەیی هەڵەبجە وتی: ئەمرۆ لەگەل هاتنی وەزیر خولی دروومانمان کۆتایی پێهێناو توانیمان ئەم خولە پیشەییە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەین، سەپۆرتی ١٥ ژنی گەنج بکەین و ئامانجمانە ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکان کەمبکەینەوە، هەلی کار زیاد بکەین و هەندێکیان پاڵپشتی داراییمان بۆ ڕێکخستن و هەندیکیشیان کارمان بۆ دۆزیونەتەوە.

 

کەژال حەسەن یەکیکە لەو ژنە فیرخوازانەی کە بەشداری خولە پیشەییەکەی کردووە وتی: ئەم ٢٢ ڕۆژە دروومانی پێشکەوتومان دیوەو پێداویستییان بۆ دابین کردووین و بۆ گەنجانی دانەمەزراو بۆ پاڵپشتی کاری سەربەخۆ سودێکی ئێجگار زۆری لێ دەبینین.