ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، دوو ژنی گەنجی خوێندکاری کورد لە قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی بەهۆی ڕێژەی بەرزی نمرەکانیان لەسەر ئاستی عێراقدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بارسا سەباح دانیشتووی شارۆچکەی خورماتوو لە پۆلی ١٢ـی زانستی توانی بە کۆکردنەوەی نمرەی تەواوی ١٠٠٪ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای سەڵاحەدین بەدەستبهێنێت، هەروەها ئەژین سیروان لە کەرکووک بە کۆنمرەی (٩٩،٨٦) یەکێکە لە فێرخوازە یەکەمەکان لەسەر ئاستی خوێندنی عەرەبی.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان چەندین خوێندکاری ژنی گەنج لە قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی بەرزترین پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا کە بریتین لە، ڕۆژڤین بەهلول دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە کۆنمرەی ٦٨٠ و تێکڕای "٩٧.١٤"، ئایە ئیقبالبە نمرەی ٨١،٤ ، هێڤی عومەر دانیشتووی شاری هەڵەبجە بە کۆنمرەی "٦٩٨"، ئایە محەمەد دانیشتووی شاری هەولێر بە نمرەی تەواوی "٧٠٠"، ژیلە فوئاد دانیشتووی شاری سلێمانی، بە نمرەی تەواوی "٧٠٠".




