قەندیل
٣ی ئەیلوول، لە مەزارگەی شەهیدانی محەمەد قەرەسونگول لە بناری قەندیل، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار تەرمی دوو تێکۆشەری ڕێگای ئازادیی، بێریتان ئامەد و چیا ڕزگار، کە بەهۆی نەخۆشییەوە شەهیدبوون دوای خوێندنەوەی ناسنامەیان بەوتنەوەی درووشمی “شەهید نامرن” بەخاک سپێردران.
لاڤان حەمەدئەمین، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتی: من وەکو هاوسەرۆکی بناری قەندیل و وەکو ژنێک بەپەرۆشم بۆ هەردوو هەڤاڵ و شەهیدمان، کە شەهید بێریتان ئامەد و چیا ڕزگارە، هەروەها هەموو شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان بە شەهیدانی خۆمانیان دەزانین، شەهیدیش لە لای ئێمە زۆر پیرۆزە و پلەیەکی بەرزی هەیە، بۆیە هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان ئەکەم.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەخێرهاتنی هەموو ئەو خەڵکە دەکەم کە ئەمڕۆ لەم ڕێوڕەسمە ئامادەبوون بۆهەردوو شەهیدانمان کە ئەمڕۆ بەخاک سپێردران لە بناری قەندیل، خۆشحاڵم بە بینینی هەموو ئەو خەڵکە لێرە.








