یەکەم نانەواخانەی ژنان لە زرگان کرایەوە
کۆمیتەی ئابوری کۆنگرەی ستار کردنەوەی هەرەوەزی نانەواخانەی زرگانی تەرخان کرد بۆ ئەو ژنانەی کە ماوەی شەش ساڵە لە زرگان خەبات دەکەن.

زرگان
ماوەی شەش ساڵە ژنان و خەڵکی شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە سەرەڕای ئەو شەهیدبوون و بریندارانەی کە ڕوویانداوە، بەرخۆدانێکی باوەڕپێنەکراو لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی داگیرکەری تورکیا نیشان دەدەن.
کۆمیتەی ئابوری کۆنگرەی ستار لە تل تەمر چوار مانگ پێش ئێستا واتا لە مانگی تەمووزدا دەستیان بە پڕۆژەیەک بۆ ژنانی زرگان کرد. پرۆژەکە بەشێکە لە هەرەوەزی نانەواخانەی زیرگان، دوای چوار مانگ کارکردن، نانەواخانەیەک کرایەوە کە سێ دایک تێدا کاردەکەن، ئەم پڕۆژەیە یەکەمین پڕۆژەیە لە زرگان و لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت.
یەکەم پڕۆژە لە زرگان
ئیسرا حەمید، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە زرگان لە کردنەوەی نانەوخانەکە قسەی کردو پیرۆزبایی کردنەوەکەی وەک یەکەم پڕۆژە لە ژنان کرد و وتی: کردنەوەی نانەواخانە هەنگاوی یەکەمە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە ڕووی ئابوری و مەعنەوییەوە، ژنانی زرگان لە بارودۆخێکی نائارامدا ژیان بەسەر دەبەن، بۆردوومانکراون و ئاوارە بوون، بەڵام بەرخۆدێر بوون، بەم هەنگاوە و ئەم باوەڕە یەکەم پڕۆژە بۆ ژنان کرایەوە، ئەمەش نیشانی دەدات کە ژنان دەتوانن پڕۆژەی گەورەتر بەڕێوەببەن.
ئیسرا حەمید هۆکاری باوەڕی ژنانی ئەمڕۆ بۆ کاریگەری فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەڕاندەوە.
دایکان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و لە کەشێکی جۆش و خرۆشدا قردێلەیان بڕی و دەستیان کرد بە دابەشکردنی نان و شیرینی و دابەشکردنی بەسەر ژناندا. کەشوهەوای کردنەوەی نانەواخانەکە و بەڕێوەبردنی لەلایەن ژنانەوە هیوایەکی نوێی لە دڵی ژناندا دروستکرد.