ڕۆژانە
-

بۆ مانگرتووانی سلێمانی نامەیەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترامپ دەکرێت
لقی هەرێمی کوردستانی ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی دۆخی مانگرتووانی سلێمانی نامەیەکیان ئاڕاستەی دۆناڵد ترامپ كرد.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هێڤا عەرەبۆو دلاوەر عەرەبۆی بەبیرهێنایەوە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هێڤا عەرەبۆ و دلاوەر عەرەبۆی بەبیرهێنایەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا کرانە ئامانج و ئاماژەی بەوەدا، کە هەردوو تێکۆشەر گیانی خۆیان لە پێناو دۆزی گەلەکەیاندا بەخت کرد.
-

سەدان هەزار هاوڵاتی گەڕاونەتەوە غەززە
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، لە دوای جێبەجێكردنی ئاگربەستەوە زیاتر لە ٥٤٥ هەزار فەڵەستینی لە باشووری غەززەوە بەرەو باكووری غەزە گەڕاونەتەوە.
-

فێستیڤاڵی ماها کومب مێلا لە هیندستان
فێستیڤاڵی ماها کومب مێلا لە ١٣ی کانوونی دووەم لە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستان دەستیپێکرد، ٣٥٠ ملیۆن کەس بەشدارییان کرد.
-

مەلیسا سۆزەن کە ڕۆڵی شەڕڤانێکی یەپەژەی بینیووە لێپرسینەوەی لێکرا
مەلیسا سۆزەن، ئەکتەر کە ڕۆڵی شەڕڤانێکی یەپەژەی بینیووە، بە تۆمەتی 'پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەکە' بانگهێشتی لێپرسینەوە کرا.
-

ڕیحان لۆقۆ: سووریا لەگەڵ بکوژانی ژنان ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە
ڕیحان لۆقۆ, وتەبێژی کۆنگرەی ستار، سەرنجی بۆ ئامادەبوونی بکوژەکەی هەڤرین خەلەف ڕاکێشا لە کۆنگرەدا کە لە شام بەڕێوەچوو و وتی: ئەگەر ئەم بکوژانە بەردەوام بن، سووریا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە، ئەوان پێویستە ڕادەستی دادگا نێودەوڵەتییەکان بکرێن.
-

ژنێک لە چەمچەماڵ لەلایەن خاڵییەوە کە چەتەی داعشە کوژرا
دوێنێ لە چەمچەماڵ ژنێک کوژرا، بنەماڵەکەی دەڵێن: لەلایەن “خاڵ”ـیەوە کوژراوە، کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و لە ماوەکانی ڕابردوودا بە تۆمەتی ئەندام بوون لە داعش دەستگیر کراوە.
-

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی دانیمارک داوای پاراستنی مافەكانی ژنانی ئەفغانستان دەکەن
لەگەڵ زیادبوونی سنووردارییەکانی سەر ژنانی ئەفغانستان، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە دانیمارک داوای داننان بە “جیاکاری ڕەگەزی” دەکەن و ڕایانگەیاند، دەبێت بارودۆخی ژنان و کچانی ئەفغانستان بە جدی وەربگیردرێن و مافەكانیان بپارێزرێت.
-

لە سلێمانی سەرجەم توێژەکان سەردانی چادری مانگرتووان دەکەن
هاوڵاتیان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆلای چادری مانگرتووەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمان دەڵێن: ئێمەی هاوڵاتی پێویستە بەردەوام لە ڕێگەی پشتیووانی و پێدانی هێز وورەیان پێبدەین، گۆڕانکاری گەورە بە هێزی گەل ئەنجام دەدرێت.
-

بکوژی ژنە گەنجەکەی سلێمانی دەستگیر کرا
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، بکوژی ژنە گەنجەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كردو بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
-

ئەفغانستان ڕووبەڕووی کەمی مامانی ژنان دەبێتەوە
سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەفغانستان ڕووبەڕووی کەمی ١٥ هەزار مامانی ژن بووەتەوە، ئەگەر پشتگیریی پێویست بۆ سیستمی تەندرووستیی نەکرێت بارودۆخی تەندروستیی ژنان و منداڵان بەرەو خراپتر دەچێت.
-

"لێرەدا هەستم کرد کە بەڕاستی ژنم و بێریتان سیمبولە بۆ من"
سەماح حەمادی لەگەڵ دەستپێکردنی ململانێی سووریا ڕوودەکاتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشداری لە پرۆسەی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە دەکات و دەڵێت: بێریتان (گوڵناز قەرەتاش) وەک سیمبولە بۆمن.
-

ئێران هەوڵ دەدات سزای لەسێدارەدانی وریشەو پەخشان ڕەوا بکات
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ناڕەزایی خۆی لە هەوڵەکان بۆ بە یاسایی کردنی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەربڕی.
-

چالاکوانانی مەخموور: دەوڵەت دەڵێت ئاشتی بەڵام کردەوەکانی جیاوازن
ژنە چالاکوانانی بەشداری ئێشکگری لە کامپی مەخموور ئیرادەی خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند: دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ئێمە ئاشتیمان دەوێت بەڵام بە قسەکانی کار ناکات.
-

لە بەردەوامی ژنکوشتن لە سلێمانی ژنێک کوژرا
شەوی ڕابردوو لە سلێمانی ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
-

لە بناری قەندیل یادی شەهید ڤیان بەرز ڕاگیرا
بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی بناری قەندیل، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا ڤیان سۆران بەبیرهێندرایەوە.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس سەردانی مانگرتووانی سلێمانییان کرد
شاندێکی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد سەردانی چادری مامۆستایانی مانگرتوویان کرد و لە دۆخی تەندرووستییان و فەرمەنبەرانیان پرسی و پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی مامۆستایان دووپات کردەوە .
-

لە سلێمانی لەسەر مەزارەکەی یادی شەهید ڤیان سۆران بەرز ڕاگیرا
بە بەشداری خانەوادەکەی و هاوڕێ و هاوخەباتانی و کەسوکاری شەهیدان، لەسەر مەزارەکەی لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی یادی ١٩ ساڵەی چالاکییە فیداییەکەی شەهید ڤیان سۆران کرایەوە.
-

ساڵی ڕابردوو ١٣ هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ١٣ هەزار خێزانی ئاوارە بە خۆبەخشانە بۆ ناوچەكانی خۆیان گەڕێندراونەتەوە، هاوكات یارمەتی دارایی بەسەر خێزانە ئاوارەكان دابەشكراوە.
-

چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوا دەکەن هەڵوێست بەرامبەر سەركوتكردنی بەهاییەكان نیشان بدرێت
گرووپێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەڵمانیا لەبارەی سەرکوتکردنی هاوڵاتییان و ژنانی بەهایی لە ئەسفەهان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە نامەیەکدا داوا دەکەن هەڵوێست بەرامبەر سەركوتكردنی بەهاییەكان نیشان بدرێت.