ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 1.004 لە 1.031

29 ئایار 2021

  1. ئایشە بەگوم چامپیۆنسی جیهانی بۆ جومناستیک بردەوە

    ئایشە بەگوم چامپیۆنسی جیهانی بۆ جومناستیک بردەوە

    لە چامپیۆنسی جیمناستیکی ئەیرۆبیکی جیهانیدا، وەرزشوانی تورکیا ئایشە بەگوم ئۆنباشی کاسی زێڕی بەدەستهێنا، لە کۆتا یاری چامپیۆنسەکەدا کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو، ئایشە بە بەدەستهێنای ٢١.٨٥٠ خاڵ بووە یەکەمی پاڵەوانێ‌تییەکە و کاسی زێڕینی بەدەستهێنا.

28 ئایار 2021

  1. "وەرن بۆ جەنگی ئازادی"

    "وەرن بۆ جەنگی ئازادی"

    ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە بناری قەندیل بانگەوازییان بۆ گەنجان کرد کە سەفەربەر بن بۆ پارێزگاری کردن لە خاکەکەیان و ئاماژەیان بە "وەرن بۆ جەنگی قەندیل"دا.

27 ئایار 2021

  1. ژنێکی کۆچبەر دەستدرێژی کرایە سەر

    ژنێکی کۆچبەر دەستدرێژی کرایە سەر

    لە ناوەندی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بە ناوی کوروباش کە دەکەوێتە پارێزگای وان، ژنێک بە ناو (ز.ن)، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، لێکۆڵینەوە لە دژی پێنج بەرپرسی گومانلێکراو کراوە بەڵام داواکاری گشتی وان بڕیاری داوە کە پێویست ناکات دادگایی بکرێنن. ناوەندی هەواڵ

26 ئایار 2021

  1. زەینەب موڕاد: هەوڵی یەکخستنی لایەنەکان دەدەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکان

    زەینەب موڕاد: هەوڵی یەکخستنی لایەنەکان دەدەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکان

    لە درێژەی سەردانەکانیاندا شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی پارتی پارێزگارانی کوردستانیان کرد و لەلایەن نەجاد سورچی سەرۆکی پارتەکە پێشوازییان لێکرا، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و یەکڕیزی بۆ پارێزگاری کرد لە خاکی کوردستان کۆبوونەوەیان کرد.

25 ئایار 2021

  1. دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا: لە ماوەی ١٠ ساڵدا نزیکەی سێ هەزار ژن کوژراون

    دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا: لە ماوەی ١٠ ساڵدا نزیکەی سێ هەزار ژن کوژراون

    دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا لە ڕێگەی ئینفۆگرافیک و فیلمەوە، کاری بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ رێککەوتننامەی ئیستەنبول کردووە، بەپێی توێژینەوەیەکیش لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و ٧٢٧ ژن کوژراون، تەنها لە چوار مانگی ئەمساڵدا ١٠٨ ژن کوژراون. ناوەندی هەواڵ

  2. داوای ئازادکردنی نێرگز محەمەدی دەکرێت

    داوای ئازادکردنی نێرگز محەمەدی دەکرێت

    کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکی (پێن) سەبارەت بە سزادانی نێرگز محەمەدی بە زیندانیکردن و لێدانی ٨٠ قامچی، لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بەو سزایە ڕاگەیاند. ناوەندی هەواڵ

  3. کەنەکە: ئامانجمان یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستانە

    کەنەکە: ئامانجمان یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستانە

    کەنەکە لەگەڵ بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی باشوری کوردستان و گرنگی وەستانەوەی هاوبەش دژ بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کورد و کوردستان کرد.

  4. "ژان نابێت بە ژیان"

    "ژان نابێت بە ژیان"

    بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی بەهزاد مەحمودی، ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات- سلێمانی گردبوونەوە و تیایدا باسیان لە ناڕەحەتی ژیانیان دەکرد. ناوەندی هەواڵ

  5. تەرمی ژنێک لە بەردەڕەش دۆزرایەوە

    تەرمی ژنێک لە بەردەڕەش دۆزرایەوە

    لە شارۆچکەی بەردەڕەش تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولە بە جەستەوەیەتی، پێشبینی دەکرێت تەمەنی لەنێوا ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵبێت. ناوەندی هەواڵ