
٣.٤ بۆ ٣.٧ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ دەستی بە ژیان کردووە
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، تەمەنی بەردبووەکانی داپیران و باپیرانی مرۆڤ لەوە کۆنترن کە زاناکان بیری لێدەکەنەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، تەمەنی بەردبووەکانی داپیران و باپیرانی مرۆڤ لەوە کۆنترن کە زاناکان بیری لێدەکەنەوە.

ناوەندی سۆشیال میدیا لە غەزە بە هاوکاری لەگەڵ دامودەزگاکانی هاوپەیمانی ئەمەل، بە ئامانجی ئیدانەکردنی بێدەنگی دامەزراوە فەرمییەکان لەسەر کوشتن و توندوتیژی ئێشکگری شەوانیان بەڕێوەبرد.

بە فەرمانی نوێی تاڵیبان لەبەرکردنی کراسێکی ڕەشی درێژ و بەکارهێنانی ماسکی ڕەش بۆ خوێندکاران و پرۆفیسۆران و فەرمانبەرانی ژن لە زانکۆی کابول ناچارییە.

گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی کاریگەری لەسەر بوار و پێکهاتە جیاوازەکانی ژیان کردووە، ئەمڕۆ لە هەڵەبجە بەهۆی ئاگر کەوتنەوەوە ٢٥ هەزار جوجک لە کێڵگەیەکدا سووتان.

لە یەکێک لە خێراترین کەیسەکانی تاواندا، دادگای تاوانی مەنسورە لە میسر سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکەی نیرە ئەشرەف دەرکرد.

سەدان خێزان دوای شەڕێکی چەند ڕۆژە لە شاری بەلخابی سەر بە پارێزگای سەرپێڵ لە باکووری ئەفغانستان، پەنایان بۆ ناوچە شاخاوی و دوورەکانی دەوروبەری شارەکە بردووە و بەهۆی نەبوونی ئاو و خواردنەوەی پێویست ژیانیان لە مەترسیدایە.

حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان لە وڵاتانی عەرەبی لە زیادبووندایە و لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا زیاتر لە ٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ئەمەش ژنانی عەرەب دەخاتە پاڵ یەک و هەڵمەتی بەرەنگاری دژی توندوتیژی و کوشتنی ژنانیان ڕاگەیاند.

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمور، کە لە رێپێوانی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بەشداربوون، ڕایانگەیاند: "بە هێز و ئیرادە و بەرخۆدانی خۆمان بەرەنگاری داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبینەوە".

ڕاپرسییەک لەبارەی بەشداری ژنان لە کاردا بۆ ساڵی ٢٠٢١ خرایەڕوو، بەپێی ڕاپرسییەکە لە نێوان ١٣ ملیۆن ژن کە لە تەمەنی کاردان، تەنها یەک ملیۆن ژن کار دەکەن، ڕێژەی بێکاری گەنجانیش گەشتووەتە ٪٣٢

وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان پرسی پەروەردەی ژنانی بە مەرجی ڕێککەوتن و داڕشتنی پرۆسەیەک لەلایەن ئەو پیاوە ئاینیانەی کە پشتیوانی لە تاڵیبان دەکەن، دادەنێت.

لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣ هەزار و ٥٧٦ هاوسەرگیری و ١٥٣ جیابوونەوە لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، ٣١ ژن و ٨ منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ٢٤ ژن و ٣ منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ئەمریکا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کوشتنی شیرین ئەبو عاقلە ڕاگەیاند، خستیەڕوو کە نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە سەرچاوەی فیشەکەکەی ئیسرائیل کە ئەو ڕۆژنامەنووسەی پێکوژراوە.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماری نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە و تێیدا چوار ڕۆژنامەنووسی ژن پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان دۆخی ژنانی ئەم وڵاتەی بە نیگەرانییەوە باسکرد و باسی لەوەکرد کە ئەفغانستان تاکە وڵاتی جیهانە ڕێگە بە خوێندنی کچان نادرێت تێیدا.

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئەنجامی ڕووپێوییەکی لەسەر بارودۆخی ژنان بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە کە ٪١٠ی کچان پێش تەمەنی ١٥ ساڵی هاوسەرگیریان کردووە، ئەگەرچی بە یاسا تا تەمەنی ١٨ ساڵی ڕێگە بە هاوسەرگیری نەدراوە.

لە گەڕەکی کاراهیسەر لە شاری وان، پاسەوان و سەربازانی تورکیا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد کە پەنابەری تێدابوو، کەسێک گیانی لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەس بریندار بوون.

لەپای باس نەکردنی تێکۆشانی ژنان لەناو مێژووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، بە پێویستزانرا مێژووی ئەو ژنانە بنووسرێتەوە لە پڕۆژەیەکدا بە ناوی "کێوی پشت کەڵەپیاوەکان".

قەیرانی ئابوری لە ئێران تا دێت لە زیادبووندایە، گرانی نرخی خۆراک و بەرزبوونەوەی کرێی نیشتەجێبوون ژیانی هەژاران و چینی مامناوەندی قورس کردووە.

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت و ڕایانگەیاند کە چارەسەری تەنها گەلە.