
گوڵان بەختیار: پەرلەمان کەسانێکی تێدایە نازانن بەهای ژن بوون چییە
خوێندنهوهى دووهم بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ژنان كرا، پارێزەرێکی بەشداربووی دانیشتنەکەی پەرلەمانیش لەسەر دۆخی پەرلەمان دەنووسێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

خوێندنهوهى دووهم بۆ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ژنان كرا، پارێزەرێکی بەشداربووی دانیشتنەکەی پەرلەمانیش لەسەر دۆخی پەرلەمان دەنووسێت.

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک دوو تۆمهتباریان دهستگیركرد كه ههڕهشهی بڵاوكردنهوهی وێنهو ڤیدیۆی تایبهتیان لهژنێك كردبوو.

زیندانیانی ژن، لە زیندانی ئێڤین نامەیەکیان لەبارەی کوشتنی ژینا ئەمینی نووسیوە و دەڵێن: کوشتنی ژینا ئەمینی دەرئەنجامی هەڵوێستی دواکەوتووانەیە بەرامبەر بە ژنان.

خوێندکارانی زانکۆی تاران و خوێندکارانی زانکۆی زەهرا لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتیان دەربڕی و دروشمی حیجابی زۆرەملێ و کوشتنی ژنانیان وتەوە.

سۆزان حەمەتاتە، نووسەر، هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی ئێران و گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دەکات و دەڵێت: ژینا یەکەمیان دەیویست ژنێکی ئازاد بێت و دووەمیشیان کوردێکی ئازا بێت، بەپێی پێوەری سیاسی و حکومداری لە ئێران ئەو دوانەش لە قەدەغە کراوەکانن.

ناڕەزایەتییەکان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە کوردستانەوە بۆ تاران و شارەکانی دیکەی ئێران تەشەنەی سەندووە.

کۆمەڵەی فیلمی ڕۆژاڤا بۆ یەکەمجار لە کانتۆنی کۆبانێ فیلمی "کۆبانێ"ی نمایشکرد.

سروە خۆشپەیام، پێشکەشکار نامەیەک بۆ ژینا ئەمینی دەنووسێت و دەڵێت: لە تۆ بچوکتر بووم ڕقم لە لەچک و مەقنەعا بوو، سەرم سفر دەکرد کە نەزانن کچم!.

چالاکوانان، ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندنکاران هەڵوێستی خۆیان بۆ ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ئێران دەخەنەڕوو، دەڵێن: ئازادی مرۆڤی کورد پەیوەستە بە ئازادی ژن و ئازادی ژنیش، پەیوەستە بە ئازادبوون لە بیرکردنەوە نەریتیەکان کە ژنی کۆت و زنجیر کردووە.

دوای ڕاگەیاندنی هەفتەی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی ژنان لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە ١٤ی ئەیلولدا، ئەمڕۆ ژنان هەڵەبجە هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو.

ڕێکخراوی منداڵەکان بپارێزن، لە ڕاپۆرتێکیدا، کە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵانی پەنابەردا ئامادەکراوە، ئاشکرایدەکات منداڵان توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسیان بەرامبەر دەکرێت.

ئەمڕۆ دانیشتنی کەیسی ماریا سامی، چالاکوانی شاری هەولێر کە لە ٦ی ئادار لەلایەن برایەکی و مامییەوە کوژرا، بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاری ئازادکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی دا.

١٨ ڕێکخراوی چەپ و دیموکرات وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی دەستدرێژی سێکسی، لەسێدارەدان و کوشتنی ژینا ئەمینی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و پشتیوانیان لە ناڕەزایەتی خەڵکی سەقز، سنە و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد.

ژنان لە شاری وان، ئامەد و ئیستەنبوڵ بۆ ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی لە تارانی پایتەختی ئێران گردبوونەوە و تیشکیان خستەسەر مافی بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر توندوتیژیی دەوڵەت-پیاو.

لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و بریندار بوون.

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ژینا ئەمینی و ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنانی کورد چەندین ڕێکخراو ئیدانەی کوشتنی ژینا و توندوتیژی دژی ژنانیان کرد.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ئەفغانستان مافی بەدەستهێنانی خوێندن، ئیمتیازاتی کارکردن، ئازادی ژیان بە کەرامەت، ئازادی، جووڵە و قسەکردن، مافی دیاریکردن و بڕیاردان بۆ ژنان قەدەغەکراوە، ئەمڕۆ ساڵڕۆژی قەدەغەکردنی خوێندنی کچانە لە قۆناغەکانی ئامادەیی.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی خەلیفان هەشت تۆپ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دایک و کچێک برینداربوون.

شۆڕش وهكیلی، دهرهێنهری فیلمی سینەمایی کە خەڵکی سنەیە، خهڵاتی باشترین سیناریۆی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی كۆبانێ لە ئهڵمانیا بهدهستهێنا، خهڵاتهكهی پێشكهش به ژینا ئهمینی كرد.

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و ئازادکردنی بکوژانی ژنان، پاڵپشتیکردنیان لەلایەن دەسەڵاتداران و پەردەپۆشکردنی تاوانەکانیان بە مەبەست ڕێکخراوەکانی ژنان هاتنە دەنگ.