
دهۆک، ٨٠٠ کانیاو وشکیان کردووە و پڕۆژەیەکی ئاودێری جێبەجێدەکرێت
لە ٣ هەزار کانیاو نزیکەی ٨٠٠ کانیاو لە پارێزگای دهۆک وشکیان کردووە و بەڕێوبەری ئاودێری پارێزگاکەش دەڵێت: بە پڕۆژەیەک ئاوی ڕوباری دیجلە دەگەیەننە بەنداوی دهۆک.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە ٣ هەزار کانیاو نزیکەی ٨٠٠ کانیاو لە پارێزگای دهۆک وشکیان کردووە و بەڕێوبەری ئاودێری پارێزگاکەش دەڵێت: بە پڕۆژەیەک ئاوی ڕوباری دیجلە دەگەیەننە بەنداوی دهۆک.

ژنانی شەنگال کە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک کاردانەوەیان نیشاندا، بێدەنگی دەزگاکانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان شەرمەزارکرد و وتیان: "دەوڵەتی تورک بەو بێدەنگیەی کە هەیە هاندراوە".

ژنان لە کانتۆنی عەفرین سەرەڕای ئەو سەختییەی لە دۆخی ئاوارەبووندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، خواردنە باوەکان دەپارێزن.

لە ٢٧ەمین لوتکەی کۆنفرانسی ژینگەیی کە لە میسر بەڕێوەدەچێت، ژنان ئاماژە بەوەدەکەن کە قەیرانەکانی کەشوهەوا گرێدراوی سیستمی پیاوسالاری و چەوساندنەوەی ژنانە.

هاوکات لەگەڵ مانگرتنی بازرگانان لە شاری مەریوان، خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی ئەم شارە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دەستپێکرد.

لە کۆتایی دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لە بەرلین تۆڕی "ژن، ژیان، ئازادی، ژنان ئازادی خۆیان بنیات دەنێن” ڕاگەیەنرا و ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەش خرایەڕوو.

ژنانی بەشداربوو لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان جەختیان لە گرنگی خەباتی هاوبەش کردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، ئەو ژیان و ئازادییەی ژنان تێکۆشانی بۆ دەکەن لە ڕێگەی شۆڕشەکانەوە بەدیدێت.

لەیلا حسێن زادە لە دیدارێکدا لەگەڵ باوکیدا، درێژەی خەباتی خۆی لە زیندان ڕاگەیاند و ڕەتیکردەوە شوێنە گشتییەکاندا باڵاپۆش بێت.

بەپێی ئامارێکی توندوتیژی دژی ژنان کە ئاژانسی ژن نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا پیاوان بەلایەنی کەمەوە ٣٦ ژنیان کوشتووە و ٦ ژنیش کە هەوڵدراوە لەلایەن پیاوانەوە بکوژرێن، کوژراون، هەروەها ٢١ ژن و ٧ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدا

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی هەرێم، ژنان ڕێژەی ٥٧٪ی خوێندکاران پێکدەهێنن.

لە گەڕەکی بیست و پێنجی شاری سنە گەل ڕۆحی ڕاپەڕینیان بە زیندووی ڕاگرتووە.

لە ڕۆژی دەستپێکی دووەمین کۆنفرانسی ژنانی بەرلیندا پەیامە بەهێزەکانی ژنان و جلوبەرگی نەتەوەیی ڕەنگاوڕەنگ دیمەنی جوانی لە هۆڵەکەدا نیشاندا.

١٢ پەرلەمناتاری کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لە پەرلەمانی کوردستان دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانن و ڕایانگەیاند" کۆی دامەزراوە سەرەکیەکانی حکومڕانی هەرێم شەرعیەتیان لە دەستداوە بۆ ئەوەش ئێمە دەکشێینەوە".

مەیلی مەروان یاسین بچوکترین شاخەوانە کە توانیویەتی لوتکەکانی چیای پیرەمەگرون سەرباری دژوارییەکەی ببڕێت و بگاتە لوتکەی دووەمی پیرەمەگرون.

بە دروشمی "بۆ عەقڵییەتێکی ژینگەیی، با زانستە کۆمەڵایەتیەکان پێشبخەین و لەگەڵ سروشت ببین بە یەک"، کۆمیتەی ژینگە لە کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

سەرجەم ئەندامانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە شاری سنە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پیسکردنی زانکۆ و هێرشکردنە سەر زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران مانگرتنیان ڕاگەیاند.

بە چەندین پڕۆژە لە نەیجیریا هەوڵی بەرەوپێشبردنی ژنان دەدرێت، بە ئامانجی بەشداری کردنی ژنان لە سەرجەم کەرتەکانی وڵات تا بتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن.

لەدژی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، زیاتر لە ٣٠٠ نووسەر، و چالاکی مەدەنی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردوەتەوە و دەستبەسەرکردنی نیلوفەر حەمیدی، ئیلاها محەمەدی و زیندانیانی دیکەیان شەرمەزار کردووە و خوازیاری ئازادکردنیانن.

بەهۆی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کرد.

بەهۆی وشکەساڵی کە سەرچاوە خۆراکییەکان و ئاو کەمیکردووە، لە کینیا بەشێکی زۆری ئاژەڵەکان گیانیان لەدەستداوە و ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ کەمبوونەوەی ئاژەڵە دەگمەنەکان.