
کۆت و بەندی نوێ، تاڵیبان قەدەغەی دەکات ژنان بچنە ناو پارکەکانی کابولەوە
تالیبان لە کاتی داگیرکردنی ئەفغانستانەوە بەردەوامە لە سەپاندنی سنوردارکردنی ناڕەوای خۆیان بۆ سەر ژنان، دوایەمینیان قەدەغەی چوونە ژوورەوەی ژنانە بۆ ناو پارکەکان و باخچەکان
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

تالیبان لە کاتی داگیرکردنی ئەفغانستانەوە بەردەوامە لە سەپاندنی سنوردارکردنی ناڕەوای خۆیان بۆ سەر ژنان، دوایەمینیان قەدەغەی چوونە ژوورەوەی ژنانە بۆ ناو پارکەکان و باخچەکان

سیۆبان مولالی، شارەزای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ بەنگلادیش داوای پاراستنی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤی کرد

شۆڕشی ژنان کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد، زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە بەردەوامە و شەوی ڕابردووش شۆڕشگێڕان بە ئامادەیییەکی زۆر لە شەقامەکاندا ڕژێمی ئێرانیان بە حکومەتێکی دیکتاتۆر ناوبرد و خوازیاری ڕووخاندنی بوون.

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا باس لە ڕێژەی ژنان لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا، و ئاماژە بە ڕۆڵی میدیا لەسەر کۆمەڵگە درا، ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەزگاکان ئاڕاستە دەکات و لە ڕێگەی مانشێتی هەواڵەکانەوە زۆربەی هێرشەکان بۆ سەر ژنانە.

ئەندامانی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی ئاماژە بەوەدەکەن کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانێکی جەنگییە و دەیانەوێت کۆمەڵکوژی هەڵەبجە دووبارە بکەنەوە.

چالاکوانی سیاسی لەیلا حوسێن زادە، دوای ئەوەی لە کاتی سەردانی باوکیدا ڕەتیکردەوە حیجابی ئیجباری لەبەر بکات، هاوکات وەک ناڕەزایەتی دەربڕین مانی لە خواردن گرت.

کوشتنی ژنان لە لایەن پیاوانی ناو خێزانەکان و دەوڵەتەوە بەردەوامە و لە ناوچەی کازمییەی باکووری بەغدا گەنجێک دایک و دوو خوشکی کوشتووە.

بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەوا، کۆنی و وێرانبوونی ژێرخانی غەززە، لە هەمان کاتدا گەمارۆدان و شەڕەکانی سەر غەززە، دەرئەنجام و کاریگەرییەکانی زریانەکان و لافاو گەورەتر دەکات، خەڵکەکەش ناڕەزایەتی بەرامبەر کەمتەرخەمی حکومەت نیشاندەدەن.

پسپۆڕان دەڵێن ٨ ملیار مرۆڤ لەسەر زەوی دەژین، کێشەکە لە زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکاندایە، ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەگەرهەموومان وەک دانیشتوویەکی ئەمریکا سەرچاوەکانمان بەکاربهێنایە، ساڵانە پێویستمان بە پێنج زەوی دەبوو

توێژینەوەیەک لەسەر توندوتیژت ئۆنلاین دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەریدەخات کە ٪٧٣ ژنان ڕووبەڕووی هەڕەشەی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی بوونەتەوە، ئەمەش کاریگەرییان لەسەر ساردکردنەوەی ڕۆژنامەگەری ژنان و ئازادی ڕادەربڕینیان هەیە

لە شاری سلێمانی ژنێک لە لایەن براکەیەوە کوژراو پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایدەکات کە تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.

ئینستیتوی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە زانکۆی رۆژئاوا پانێڵێکی ئۆنلاین لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە بەرێوەدەبات سەبارەت بە شۆرشی فیمینیستی "ژن، ژیان، ئازادی" لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەبابەران ئاشکرایکرد کە تەرمی کۆچبەرێکی دیکە کە ژنە لە ڕوداوی یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی کەناراوەکانی ئێڤیای یۆنان دۆزراوەتەوە.

خوێندکارانی زانکۆی ژنۆلۆژی سیمینارێکیان بۆ ناساندنی ژیان و تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەل ڕێکخست.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا بە سزادانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافەکانی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ١٢ پەرلەمانتاری دیکە لە کاتی دەستگیرکردنیانەوە.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا باسی لە قەیرانەکانی سووتەمەنی لە کیشوەرەکەدا کرد و ڕایگەیاند، گواستنەوە بۆ سەرچاوەی وزەی دۆستی ژینگە "مەترسی بەرزبوونەوەی نرخی وزە کەمدەکاتەوە".

دەزگایەکی تەندروستی لە بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ بەکارهێنانی دەرمانێک هەڵکرد کە چارەسەری شەڕانگێزترین جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکات کە تووشی ژنان دەبێت.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٨ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی دژ بە منداڵان ڕاگەیاند.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی فاو هۆشداری لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەدات و ئاشکرای دەکات کە بەو هۆیەوە سەدان ملیۆن کەس بەرەو ئاستێكی مەترسیداری برسیەتی دەڕۆن.

نزیکەی دوو مانگە ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران بەردەوامە، شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان، خوێندکاران، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەرەی سەندووە و هەر جارێک ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەسبەسەر دەکرێن.