
"یەکگرتوویی ژنان دەرگای چارەسەر بۆ هەموو کۆمەڵگە دەکاتەوە"
ڕووکەن ستار، ئەندامی پەیوەندییە دیموکراتییەکانی کۆنگرەی ستار، لە ساڵی ٢٠٢٢دا پەرەسەندن و خەباتی ژنانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕووکەن ستار، ئەندامی پەیوەندییە دیموکراتییەکانی کۆنگرەی ستار، لە ساڵی ٢٠٢٢دا پەرەسەندن و خەباتی ژنانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان.

بەپێی دوایین خەمڵاندنەکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خەمڵاندنی مردنی منداڵان لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٥ ملیۆن منداڵ پێش تەمەنی ٥ ساڵی گیانیان لەدەستداوە، ٢.١ ملیۆن منداڵ و گەنجی دیکەش کە تەمەنیان لەنێوان ٥-٢٤ ساڵدایە گیانیان لەدەستداوە.

نوران ئیمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە ئەمڕۆ لە چالاکی "ئێشکگری دادپەروەری" قسەی کرد و وتی: "بەڕێز ئۆجەلان بە تایبەتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرەکانی کۆببێتەوە، چونکە ئەم دەسەڵاتە یاسا پێشێل دەکات.

ژنانی چالاکوانی دەستگیرکراو ناچار دەکرێن بە پێدانی بڕێک پارە وەک کەفالەت ئازاد بکرێن.

خەڵاتی ئۆلف پاڵمە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، درایە سێ ژن کە ڕۆڵێکی بەرچاویان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و ئازادیدا هەبووە.

لە سێهەمین ساڵیادی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، سەرەڕای بارودۆخی ئەمنی توند هاوڵاتیان گردبوونەوە و ڕێزیان لە یادی ئەو کەسانە گرت کە گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی هەڕەشەی سوپاوە لە خێزانەکان بەشداری مەراسیمەکەیان نەکرد.

دوێنێ ٩ی کانوونی دووەم، ١٠یەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنی پێشەنگ و شۆڕشگێڕ بوو، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە پاریس تیرۆرکران لەسەر گۆڕەکانیان بەبیر هێندرانەوە.

ژنانی بناری قەندیل بە سەیرکردنی بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی پێشەنگ و ڕێبەری شۆڕشی ژنان، ساكینە جانسز و هاوڕێكانی ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسیان کردەوە.

لە یادی شەهید کردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی مەراسیمێک ڕێکخرا و چالاکوانان و ئازادیخوازان و کەسوکاری شەهیدان کۆمەڵکوژیەکانیان شەرەمەزار کرد.

لە ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەنجام درا، لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چالاکیی ئەنجامدرا.

کۆمەڵەی کلتوری نەورۆز و کۆمەڵەی ژینی ژنان کۆمەڵکوژییەکانی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ی پاریسیان شەرمەزارکرد و داوایان کرد کە لێپرسینەوە لە بەرپرسیاران بکرێت.

لە سەرەتای ساڵی نوێوە ژنانی شەنگال بۆ ئەوەی بتوانن پێشکەوتنێکی بەهێز بۆ کۆمەڵگە بکەن و خۆیان لە فەرمانەکان بپارێزن دەستیان بە پەروەردەی فکریی کردووە.

ژنان بۆ ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تێکۆشانی خۆیان بەردەوام دەکەن و جارێکی دیکە بانگەوازیی ژنان، ژیان، ئازادی دەکەن.

لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی شاری جوانڕۆ، سوپای پاسداران بەتەواوی شارەکەی خستۆتە ژێر یاسای سەربازییەوە، یەکێک لە فرۆشگاکانی شارەکە باس لەوە دەکات کە خەڵکی سڤیلیش لە پشکنینەکاندا

پیاوان لە ماڵەکانیاندا هاوژینەکانیان دەکوژن، دواتر چیرۆک بۆ کوشتنیان دەدۆزنەوە لە پێناو بەرگریکردن لە خۆیان.

لە میانی ڕێپێوانی دادپەروەری بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس لە بۆردۆ، چالاکوانان ڕایانگەیاند: "با نهێنی دەوڵەت هەڵبگیرێت و دادپەروەری بێت.

لە سێهەمین ساڵڕۆژی تەقاندنی مووشەکێکی سوپای پاسداران بۆ سەر فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کۆمەڵەی بنەماڵەکانی فڕینی ٧٥٢ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: ١٧٦ کەسی بێتاوان و منداڵی لەدایک نەبووی کۆمەڵکوژ کرد.

لەو کاتەی کە دوو گەنج بە ناوی محەممەد قەبادلوو و محەممەد برۆغنی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە، خۆپیشاندەران و بنەماڵەکانیان لە بەردەم زیندانی ڕەجایی شار کۆبوونەوە.

لە سێهەمین ساڵیادی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای پاسداران، شاری سنە بەتەواوەتی میلیتاریزە کرا و سەرەڕای ئەو کەشوهەوای توندی ئەمنی، مانگرتنی بازرگانان و بازرگانان بەردەوام بوو و هاوڵاتیان بە ژنانیشەوە، هێرشیان کرایەسەر.

دایکانی کامپی پەنابەرانی مەخمور دەربارەی کەسایەتی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی و ژنانی کورد ساکینە جانسز قسەیان کرد و وتیان: "هەڤاڵ سارا لە منداڵەوە بۆ پێگەیشتوان، هەم لە رێزگرتن و هەم لە توانادا نموونەی کەسایەتی بوو".