ژنانی کامپی مەخمور: سارا نمونەیەک بوو

دایکانی کامپی پەنابەرانی مەخمور دەربارەی کەسایەتی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی و ژنانی کورد ساکینە جانسز قسەیان کرد و وتیان: "هەڤاڵ سارا لە منداڵەوە بۆ پێگەیشتوان، هەم لە رێزگرتن و هەم لە توانادا نموونەی کەسایەتی بوو".

نوپەلدا دەنیز

 

مەخمور-  پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ساکینە جانسز (سارا) و هەڤاڵەکانی فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن سیخوڕی دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، لە کاتێکدا کە ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس نزیک بووەوە، لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ناوەندی هونەری کوردی ئەحمەد کایا لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ئامینە کارا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، هونەرمەند میر پەروەرو وڵاتپارێز عەبدولڕەحمان کزل تیرۆر کران، بە کۆمەڵکوژیی دووی پاریس جارێکی تر ئەوە ڕوون بووەوە کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری دەوڵەتانی نێودەوڵەتی پێشەنگی تێکۆشانی ژنانی کورد و تەڤگەری ئازادیی و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانە، بە ئامانج دەگرێت.

 

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، یان مەخمور، کەسایەتی پێشەنگی تەڤگەری ئازادیی و تەڤگەری ژنانی کورد ساکینە جانسز "سارا"، کە لە کامپی مەخمور، شوێنەواری ئازادیی بەجێهێشت و تەواوی ژیانی خۆی لە شەڕ و تێکۆشاندا بەسەربرد، بەبیردەهێننەوە.

 

" لە دڵی هەموو ژنێکدا شوێنی دیاربوو"

دایکە فەدیلە پیرانی کە لە نزیکەوە ساکینە جانسز پێشەنگی ئازادی ژنانی دەناسی، لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە کەسایەتی ساکینە جانسیز کرد و وتی: "هەڤاڵ سارام لە کامپەکە ناسی، بەڕاستی بۆ من دڵسۆز بوو و زۆرم خۆشویست، مرۆڤێکی زۆر بێهودە بوو و خەڵکی ڕازی دەکرد، چۆن بینیمان لە هەمان کاتدا شوێنی خۆی لە دڵماندا دروست کرد، هەڤاڵ سارا نموونەی کەسایەتی بوو لە منداڵەوە بۆ پێگەیشتوو، هەم لە ڕێز و هەم لە هێزدا، زۆر ئێمەی خۆشدەویست، زۆر جار دەهاتە لامان و قسەمان لەگەڵ یەکتر دەکرد.

بەڵام ئێمە دەرفەتی ئەوەمان نەبوو کە پێکەوە وێنەیەک بگرین بۆ یادگاری، وێنەی هەڤاڵ سارام هەبوو، بەڵام کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کرد، ئەو وێنەیەیان بینی و دڕاندیان، ئەمە منی نیگەران کرد، هەڤاڵ سارا بە تایبەتی لە کامپی مەخمور شوێنی خۆی لە دڵی هەموو منداڵێک و هەموو ژنێکدا دروستکردبوو، شەهیدبوونی کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر هەموو تاکەکانی کامپەکەمان".

 

بانگەشەی تێکۆشان بۆ گرنگیدان بە کەیسەکەی

فەدیلە پیرانی لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی کورد لە ڕابردووەوە تا ئێستا پێشەنگی زۆر شتیان کردووە و وتی: " ئەوەندەی ڕق و کینەمان لە دژی دوژمن زیاتربێت، ئەوەندە نزیکتر دەبینەوە لە سەرکەوتن، لەبەرئەوە پێویستە هەموو شتێک لە دڵماندا بکەین بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هاوڕێکانمان، داوا لە هەموو ژنان دەکەم کە هەڤاڵ ساکینە و هەموو هاوڕێیانی بەبیر بهێننەوە و تێکۆشانیان زیاتر بکەن هەڤاڵ سارا پێشەنگی ئێمەی ژنان بوو، هەرگیز هەڤاڵ سارا و پیشەنگانی شۆڕشەکەمان لە بیر ناکەین".

 

"فەڕەنسا کۆمەڵکوژییەکەی ئاشکرا نەکرد"

دایکە فەدیلە دەربارەی ێدەنگی حکومەتی فەڕەنسا وتی: " پێویستە پێش هەموو شتێک حکومەتی فەرەنسا داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات تا ئێستا هیچ زیانێکمان بە هیچ دەوڵەت و خەڵکێک نەگەیاندووە، ئێمە تەنها مافمان دەوێت، گەلەکەمان بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچارن خاکی خۆیان بەجێبهێڵن و بچنە ئەوروپا، بەڵام لەوێ پارێزراو نین جێگای شەرمەزارییە بۆ دەوڵەتی فەرەنسا کە ئەو خەڵکەی کە چوونەتە ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژ دەکرێن".

 

"پیلانگێڕییەکە لە دژی هەموومانە"

دایکە وەسیلە گاباری باسی لە کۆمەڵکوژیی ژنانی پێشەنگی تەڤگەری ئازادیی کرد و وتی: "وەک ژنانی کورد هەموو شەهیدانی کورد و کوردستانمان بەبیردێتەوە، ئێمە پیلانگێڕیی سەر هەڤال ساراو ئامینە گۆیی و دوو هەڤاڵەکەی دیکە شەرمەزار دەکەین با هەموو ژنانی کورد خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە تێکۆشان زیاتر بکەن، پیلانگێڕیی دژی هەڤاڵانمان دژی هەموومانە، ڕۆژانە ئەو هەڤاڵانەی بۆ تێکۆشان سەرهەڵدەدەن، دەکرێنە ئامانجی هێرشەکان و تیرۆر دەکرێن، تا کۆتایی تێکۆشانمان دیاری دەکەین و ژنی کورد بەهێزە".

 

"ئێمە هەین و هەرگیز سەر دانانەوێنین"

دایکە وەسیلە گاباری داوای لە ژنانی کورد و هەموو ژنانی جیهان کرد کە تێکۆشان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیاتر بکەن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: " ڕێبەرایەتی ساڵانێکە لە زیندانی ئیمراڵی بە دیل گیراوە، چونکە ڕێبەری داد و مافەکانی مرۆڤ و ڕێبەری هەموو گەلانی  بندەستە، بۆیە پێویستە هەموو شتێک بۆ ڕێبەری خۆمان بکەین، با کەس نەڵێت ژنی کورد مردووە، ئیمە هەرگیز سەر دانانەوێنین، ژنانی کورد لە هەر کوێیەک بن، پێویستە دەست بخەنە دەستی یەک و بڵێن لە پشت سەرکردایەتی و گەریلاکانیان و با هەموو دایکان و ژنانی کورد و هەموو ژنانی جیهان هەستن و بڵێن ئێمە بوونمان هەیە و ملکەچ نابین".